چه‌ند سه‌رنج
سه‌باره‌ت به
دوو پارچه
شێعری سوهراب
سپێهری
گه‌لێک
جێگه‌ی
خۆشحاڵی و
شانازی یه،
که‌وا چاوی
ڕاماوی
ئاواره‌ی
دووروڵاتی،
به گۆڤاری
کوردانه‌ی «خه‌رمانه»
ڕوونده‌بێته‌وه
و، هیوادارم
ئه‌و گۆڤاره
بتوانێ له به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌رکی خزمه‌ت
به وشه و په‌ره‌پێدانی
وێژه و
کولتووری
کورده‌واری،
وه‌ک مانگی
چارده له
ئاسمانی ساف و
ساماڵی ئه‌ده‌به‌که‌مان
خه‌رمانه‌ی
بدا و ته‌شقی
هه‌وای
ساردوسۆڵی شه‌وگاری
غه‌ریبایه‌تیمان
بشکێنێ و به‌ره‌و
یه‌کبوون و بۆ
یه‌کبوون له
یه‌کترمان
نیزیک بکاته‌وه.
له
گه‌ڵ ده‌ستخۆشانه
و پیرۆزبایی
له ده‌سته‌ی
نووسه‌ران،
ده‌خوازم وه‌ک
کوردێکی
تینوو و
ژاربارانبوو،
یان وه‌ک
پێشمه‌رگه‌یه‌کی
په‌شۆکاو و
چوارده‌وردراو،
به ماته
ماته بۆ لای
مه‌ته‌رێزی
متمانه و مه‌ڵبه‌ندی
ئازادیخوازیی
کوردایه‌تی
هه‌نگاو بنێم
و، له خۆیانی
به باکراوی
بیر و خه‌رمانی
سوورهه‌ڵگه‌ڕاوی
بۆچوونی
یارانی «خه‌رمانه»
نیزیک ببمه‌وه
و به گوتنی (خه‌رمان
به‌ره‌که‌ت) شه‌قڵی
پاوانخوازی
بشکێنم و به‌شه
خه‌رمانه‌ی
خۆم جیابکه‌مه‌وه..
ئه‌گه‌ریش
ڕێگا هه‌بێ به
چاوی سه‌رنج و
بێژینگی ڕه‌خنه،
کۆزر و
کوێرووی به‌شه
سوورانه‌ی
خۆم که‌و که‌م
و ئه‌وده‌م
ماڵئاواییتان
لێ بخوازم.
له
ژماره‌ی یه‌که‌می
گۆڤارهکهتاندا
چاوم به دوو
شێعری (سوهراب
سپێهری) که‌وت
که به‌ڕێز
کاک «ڕێبوار
سیوه‌یلی» له
زمانی فارسی
ڕا وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه
سه‌ر کوردی. دوای
سه‌رنجدان و
لێوردبوونه‌وه
به ته‌ما
بووم سه‌باره‌ت
به‌م وه‌رگێڕانه،
بیروڕای خۆم
ده‌ربڕم. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بی له‌به‌ر
نه‌بوونی ده‌قه
فارسییه‌که،
ئه‌و هه‌له‌م
دره‌نگ بۆ ڕه‌خسا.
ئێستایش
وابزانم نه‌چووه
بچێ و ئه‌وا
سه‌رنج و
تێبینییه‌کانی
خۆم ئاراسته‌ی
خوێنه‌ره‌وه‌ی
کورد ده‌که‌م
و هیوادارم به‌دڵیان
بێ و کاک
ڕێبواریش لێم
دڵگیر نه‌بێ.
ئه‌وه‌یکه
کاک ڕێبوار
زێده له هه‌موو
شاعیرانی
فارس، گوێی
خۆی بۆ (ده‌نگی
پێی ئاو)ی
سوهراب
سپێهری هه‌ڵخستووه
و ده‌روونی
گڕگرتووی خۆی
پێ فێنک ده‌کاته‌وه
ده‌خڵێکی به‌ئێمه‌وه
نییه و هه‌رکه‌سه
زه‌وقێکی هه‌یه.
به‌ڵام وه‌ختایه‌ک
ده‌یه‌وێ، به
هه‌ڵبڕینی
جۆگه‌له‌یه‌ک
له‌و ئاوه بۆ
نێو ئه‌ستێری
شێعر و ئه‌ده‌بی
کورده‌واری،
چاوی خوێنه‌ره‌وانی
کورد به دیده‌نی
شاد بکاته‌وه؛
ئه‌وسا هه‌قمانه
به تێکڕایی
مه‌ودا و به‌ستێن
و بارستایی
جۆگاوهکه
ههڵسهنگنین.
هه‌روه‌ک
ده‌زانین و
ئاشکرایه،
وه‌ڕگێڕانی
شێعر له بنه‌ڕه‌تدا،
کارێکی سه‌خت
و ئه‌سته‌مه.
جوانترین و
باشترین شێعر
که ته‌رجومه
کرایه‌وه،
ئه‌و جوانیی و
ڕه‌سه‌نیی و
ورده‌کارییه‌ی
که له پێشدا
بوویه‌تی له‌ده‌ستی
ده‌دا. به‌تایبه‌ت
ئه‌و زمانانه‌ی
که له ته‌ک
یه‌کدا
هاوخێزان نه‌بن
هه‌ر واوه‌یلایه!
به ده‌گمه‌ن
هه‌ڵده‌که‌وێ
شێعری تهرجومهکراو،
له زمانه ئه‌سڵییه‌که
جوانتر و نهخشاوتر
بێ. که‌وابوو
له‌م باره‌وه
هیچ لۆمه و
لهقهمێک
نایه‌ته‌وه
سه‌ر وه‌رگێڕ.
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا
گرینگه و پێی
کاک ڕێبوار ده‌گرێته‌وه
به‌داخه‌وه
یا که‌مته‌رخه‌می
کردووه یان
په‌له‌په‌ل و
هه‌له‌هه‌ل. ده‌نا
نه‌ده‌بوایه
هه‌ڵه‌ی ئاوا
زه‌ق و به‌رچاو
_ ئه‌ویش له
دوو زمانی لێک
نیزیک و له‌باری
داڕشتن و
ڕێزمانه‌وه
هاوبناخه ــ بهدیکرابایه.
ئه‌وه‌یش با
بمێنێته‌وه
که کاک
ڕێبوار له
بری ئه‌وه‌ی
سه‌ردێڕی
پارچه شێعری
یه‌که‌ممان
بۆ بکاته
کوردی،
کردوویه‌ته
لاتینی؛ هه‌رچه‌ند
پۆرترێت portrait هه‌مبه‌ری
(گزار) نییه و
له کوردی‌دا (وێنه)
و (نه‌خش) بۆ ئه‌م
وشه‌یه
جوانتره. له
باری کێش و
مۆسیقای شێعرهکهشهوه
قسه‌یه‌کمان
نییه که به
ته‌واوی
شێواوه. له
قافیه و سه‌روایش
مه‌پرسه که
شێعر ڕه‌شمه
ده‌کا و ده‌بێ
تێی هه‌ڵده‌ی!
ئێستا
بۆ ڕوونبوونه‌وه
و به‌رواردکردنی
وه‌رگێڕاوه
کوردییه‌که
له ته‌ک
شێعره ئه‌سڵییه‌که،
پێویسته ده‌قه
فارسییه‌که‌ی
پارچه‌ی یه‌که‌م
وه‌ک خۆی
بنووسینه‌وه
و پاشان به
شێنه‌یی له
گه‌ڵ یه‌کدا
هه‌ڵیانسه‌نگێنین:
گزار
باز
آمدم از چشمهی
خواب
کوزه‌ی
تر در دستم،
مرغانی
می‌خواندند،
نیلوفر
وا می‌شد،
کوزه‌ی
تر بشکستم.
در
بستم
و
در ایوان
تماشای تۆ،
بنشستم.
(شرق
اندود: 134)
ئێمه
ئه‌گه‌ر ئه‌و
شێعره‌ی سه‌ره‌وه
به شێوه‌یه‌کی
ساکار، دێڕ به
دێڕ وه‌رگێڕینه
سه‌ر کوردی،
به نه‌ختاڵێ
سه‌رنجدان و
وردبوونه‌وه
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که وه‌رگێڕ
نه ته‌نیا مه‌به‌ستی
شاعیره‌که‌ی
ده‌رک نه‌کردووه،
به‌ڵکوو
واتای شێعره‌که‌شی
شێواندووه.
ئه‌من
نازانم به
گوێره‌ی کامه
قامووس (نیلوفر
وا می‌شد)ی
کردۆته (گوڵی
لاولاو خاودهبۆوه..)!
ئاخر کاکی خۆم
نه ڕیسه
بادرابێ، نه
چه‌رمه
خۆشکرابێ! جا
ئه‌وه‌یکه
قامووس قات
بووبێ قسه‌م
نییه، ده‌نا (وا
می‌شد) که
چاوگه‌که‌ی
وا شدن)ه،
کوردییه‌که‌ی
ده‌بێته: پشکووتن،
وه‌بوون،
لێککرانهوه.
هه‌روه‌ها
شاعیر نه‌یگوتووه:
(در به روی
خود بستم) تاکوو
وه‌رگێڕ له‌بری
بنووسێ: (ده‌رگام
له خۆ پێوه‌دا...)
و، به‌مجۆره
شاعیری له خه‌و
ڕاپه‌ڕیو له
ژووره‌وه
زیندانی بکا و
خوا ده‌زانێ
که‌ی ده‌بێ
بێته هه‌یوانێ،
تا دڵداره‌که‌ی
بڕوانێ...؟ له
حاڵێکدا وه‌ک
ڕۆژی ڕوون
ئاشکرایه که
شاعیر ده‌یه‌وێ
له خه‌وی به‌یانی
ڕاپه‌ڕێ و
گۆزه‌ی ته‌ڕ،
که به چاو
شوبهێندراوه،
بشکێنێ؛ واته
چاو هه‌ڵێنێ و
سه‌ر له‌نوێ
ژیانی ئاسایی
خۆی
مرۆئاسایی ده‌ست
پێبکاته‌وه..
به کورتی ده‌رگای
خه‌و و خه‌ون و
خه‌یاڵ
دابخات و له
هه‌یوانی
نیگای ئه‌ودا،
دابنیشێ و
بڕوانێته
جیهان و هه‌رچی
تێیدایه.
له‌وه‌ش
بترازێ کاک
ڕێبوار به لهیهکدابڕینی
ده‌سته‌واژه‌ی
(ایوان تماشای
تۆ) هه‌ر به
ته‌واوی پۆ و
ڕایه‌ڵی
شێعره‌که له
بهریهکدهبا
و ئاخرسه‌ر
کره هونه‌رییه‌که
عهیبداردهکا.
له هه‌مووی
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه
که وه‌رگێڕ
واوی گرێده‌ری
ڕسته‌ی پاش و
پێش ده‌قرتێنێ
و له‌باتیان
سێ نوخته
داده‌نێ و، به‌مجۆره
پێوه‌ندیی
ڕێزمانی و
واتایی کۆپله‌که
ده‌پچڕێنێ. له
حاڵێکدا ئه‌وه‌ی
تۆزێک خۆی به
کاری شێعره‌وه
خه‌ریک کردبێ
ده‌زانێ که
ئه‌و (واو)ه چ
ڕۆڵێکی گرینگ
له شێعری
ئازاد و سپی
دا ده‌گێڕێ،
که هه‌م له
باری پته‌وبوونی
واتاوه و هه‌میش
له باری ئاهه‌نگ
و مۆسیقاوه
یارمه‌تی
شاعیر ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر
له زۆربه‌ی
شاعیرانی
شێوازی ئازاد
به کورد و
فارسه‌وه،
ئه‌و (واو)ه
بستێنینه‌وه
ناچارن قه‌ڵه‌مه‌که‌یان
ڕۆنێن و (سه‌وزه
هه‌ی لیمۆ) بڵێن.
له
باری ئاهه‌نگ
و مۆسیقاوه
ده‌بوایه،
به له‌به‌رچاوگرتنی
کاکڵ و ناوه‌رۆکی
کۆپله‌کان چه‌شنه
کێشێکی
ڕێکوپێک و
سازاو، دیاری
کرابایه که
خوێنه‌ره‌وه‌ی
کورد، پێی
وابایه شێعر
دهخوێنێتهه
و چێژی لێوهرگرتبایه.
ئێمه ئه‌گه‌ر
له مۆسیقا و
هارمۆنی دێڕه‌کان
وردبینه‌وه
و بمانه‌وێ
بۆنموونه
دێڕی (ڕۆنیشتم
له هه‌یوانێ)
له‌گه‌ڵ (هه‌تا
بڕوانمه تۆ) به‌راورد
بکه‌ین، نه‌ک هه‌ر
له هه‌یوانێ،
وه‌ک له ئاسمانێ به‌ربینه‌وه
وایه. به
ڕای من ئه‌گه‌ر
پارچه شێعری
یه‌که‌م ئاوا
نووسرابا،
باشتر ده‌بوو:
وێنه
گه‌ڕامه‌وه
له کانیی خه‌و
له
ده‌ستمدا
گۆزه‌ی ته‌ڕ،
پۆله
مه‌لێ ده‌یانخوێند
لێک
ده‌کراوه
نیلوپه‌ڕ،
شکا
گۆزه له ده‌ستم.
ده‌رگام
به‌ست و
له
هه‌یوانی
ڕوانینی تۆ،
ڕۆنیشتم.
وێڕای
چه‌ند سه‌رنج
ده‌رباره‌ی
پارچه شێعری (ساده
ڕه‌نگ)،
نووسراوه‌که‌مان
به‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه
کۆتایی پێ
دێنین و له
درێژدادڕی خۆ
ده‌بوێرین:
• ڕه‌نگه
دۆزینه‌وه‌ی
هه‌مبه‌ری
وشه‌ی شاز و
تایبه‌ت
کارێکی هاسان
نه‌بێ، به‌ڵام
ده‌کرا په‌راوێزێک
بۆ وشه‌ی (ودا) کرابایه‌وه.
• وشه‌ی
(سار)ی فارسی
ده‌بێته
سێروو نه‌ک په‌ڕه‌سێلکه.
• دێڕی
(چابوو گه‌ر
خه‌ڵکی ده‌نکی
دڵیان به ده‌ره‌وه
بێ) هه‌ڵه‌ی
ڕێزمانی و
واتایی
تێدایه. (خوب
بود) مانای
خۆزیا (ئهیکاش_
هاکا) ده‌گه‌یه‌نێ،
شاعیریش مه‌به‌ستی
ئه‌وه بووه
بڵێ: خۆزیا ئه‌و
خه‌ڵکه ده‌نکی
دڵه‌کانیان به
ده‌ره‌وه
بایه، تا ڕه‌نگ
و چۆنیه‌تی هه‌رکام
ئاشکرا بایه(ڕه‌مز
و کینایه).
• له
کۆتاییدا
ناچارم ڕوو
بکه‌مه کاک
ڕێبوار و بڵێم:
قسه‌ی خۆمان
بێ، ئه‌گه‌ر
به زه‌بری نووکه
قه‌ڵه‌مان ئه‌و دایكۆڵهیهت
قدیلکه نه‌دابایه،
ئایا ده‌تتوانی
وه قاقای
پێکه‌نینی خه‌ی
و (ڕه‌عنای بهستزمانیش
له گه‌ڵیا وه‌ک
ئه‌و وه خه‌نین..).*
س.
چ. هێرش 15|1|1992
سه‌رچاوه: خه‌رمانه،
ژماره 5 و 6،
هاوینی 1992، ل 28 و 29.
• • •
* سه‌رنج: بۆ
ئاگاداریی
خوێنه‌ره‌وانی
به‌ڕێز ، ئه‌وا
له خواره‌وه
هه‌ردووک
پارچه شێعره
وه‌رگێڕدراوه کوردییه‌که‌ی
کاک ڕێبوار
سیوه‌یلی که
له ژماره‌ی
یه‌کی خه‌رمانه(ل
69 و 70)دا
بڵاوکرابووه‌وه،
وه‌ک خۆی ده‌نووسینه‌وه:
دوو
شیعری سهراب
سپهری*
(1928_1980)
ڕێبوار
سیوه‌یلی
پۆرترێت
له
ئه‌ستێرکی خه‌ونه‌وه
هاتمه‌وه
گۆزه‌ی
ته‌ڕ به
دستمهوه...
پۆلێ
مه‌ل ده‌یانخوێند،
گوڵی
لاولاو خاو ده‌بۆوه.
گۆزه‌ی
ته‌ڕم لێشکا
ده‌رگام
له خۆ پێوه‌دا...
ڕۆنیشتم
له هه‌یوانێ،
هه‌تا
بڕوانمه تۆ.
1961
«ساده
ڕه‌نگ»
ئاسمان
شینتر
ئاو،
ئاویتر...
من
له هه‌یوانم،
ڕه‌عنا له سه‌ر
حه‌وز،
ئه‌و
جلان ده‌شوا
گه‌ڵاڕێزانه...
دایکم
به‌یانی گوتی:
وه‌رزێکی
دڵگیره.
منیش
پێمگوت:
ژیان
سێوێکه ده‌بێ
به توێکڵه‌وه
گازی لێبگری.
ژنی
دراوسێ له په‌نجه‌ره‌دا
تۆڕ
ده‌چنێ و
گۆرانی ده‌ڵێ.
من
«ودا» ده‌خوێنمه‌وه
جارجاره‌ش
به‌ردێک
مریشکێ،
هه‌ورێ وێنه
ده‌کێشم.
هه‌تاوی
گه‌رم،
په‌ڕه‌سێلکه‌کان
به ئاسمانه‌وه
گۆڵه
هێرۆکان تازه
خه‌ریکن سه‌ر
ده‌رده‌هێنن
منیش
هه‌نارێک ده‌که‌م
به ده‌نک
به
دڵ ده‌بێژم:
چابوو
گه‌ر خه‌ڵکی
ده‌نکی
دڵانیان به‌ده‌ره‌وه
بێ!
ئاوی
هه‌ناره ده‌چێته
چاوم
فرمێسک
ده‌ڕێژم...
دایکم
ده‌داته
قاقای پێکه‌نین
ڕه‌عناش
له‌گه‌ڵیا وه‌ک
ئه‌و ده‌خه‌نێ!
• • •