چرپه‌یه‌ك
•
كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
نه‌خێر.. نا
حه‌ز به‌مانه‌وه
ناكه‌م
له بازنه‌ی
ته‌نهاییدا
گۆشه‌گیربم..
هاوارێك وا له‌گه‌روم
دا و
له ناخمدا
چه‌ندین پرسیار
هه‌ست به زامێك ده‌كه‌م
له ناخی پر
ناسۆرمدا
نم.. نم.. باران
ده‌پرژێته سه‌ر
ڕقی شه‌وم و
ئه‌ستووری خه‌وێك
باڵی به سه‌ر
چیرۆكمدا كێشاوه
حه‌زم هاوارێكه
ته‌وقی دیلی پێ
بشكێنم
بمگه‌ڕێنێته‌وه..
دونیا
دونیای بێكۆتایی..
بێ‌ترس.. بێقه‌یران
چیتر كۆیله نه‌بم!!
پرسیارێكم لێ
مه‌كه
توانای وه‌ڵام
دانه‌وه‌یم
نه‌بێت
چون
وشه‌كان تێكه‌ڵن
له سه‌ر لێوه‌كانم
كۆچ ده‌كه‌ن
له بیره‌وه‌ریمدا..
هیچ شتێك نامێنێت
ته‌نها...
پاشماوه‌ی ئه‌و
ڕۆژانه نه‌بێت
به خۆشه‌ویستی
داچێنرابوون
توانام نییه..!؟
سیما بۆ هه‌سته‌كانم
ڕۆژگاره‌كانم..
بخولقێنم
ئه‌وانیش وه‌ك
من
بێ سیمان و
وه‌ك شنه‌ی به‌یانییه‌ك
دێن و بڵاو ده‌نبه‌وه
له كۆتاییدا..
له ناخی یاده‌وه‌رییه‌كدا
جێگیر ده‌بن
ئه‌و كات..
هه‌موو شتێك
له‌دایك
ده‌بنه‌وه و
وه‌ك
ملوانكه‌یه‌ك
ده‌كرێنه‌وه
گه‌رده‌نم.
• • •
هۆله‌ندا،
03-06-2006