فیلمی سینه‌مایی ئه‌نتی
کوردی "دۆڵی
گورگه‌کان"
• ئاماده‌کردنی
: فایق
کاوه
فیلمی
سینه‌مایی ئه‌نتی
کوردی " دۆڵی
گورگه‌کان" به
شێوازێکی به‌ربڵاو
له ئێران
نمایش ده‌کرێت!
فیلمی
سینه‌مایی "دۆڵی
گورگه‌کان"
له 10 ڕۆژ له
مه‌وبه‌ره‌وه
له سینه‌ماکانی
تاران و چه‌ند
شارێکی ئێران
نمایش ده‌کرێت
و بڕیار وایه
به زووترین
کات له
پارێزگاکانی
ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا و
رۆژهه‌ڵات به
زمانی تورکی
(زاراوه‌ی ئه‌سته‌مبوڵی)
بچێته سه‌ر
په‌رده‌ی
سینه‌ماکان.
دۆڵی گورگه‌کان
که به‌رهه‌می
(ساڵی 2005) ی وڵاتی
تورکیایه و
ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی
«سه‌ردار
ئاکار»ه، ئێستا
به زمانی
فارسی له
لایه‌ن
کۆماری
ئیسلامییه‌وه
ته‌رجه‌مه
کراوه و
نمایش ده‌کرێت.
چیرۆکی فیلمی
ناوبراو
بریتی یه له‌وه
که بنکه‌یه‌کی
سه‌ربازی
سوپای تورکیا
له شاری که‌رکووک
له لایه‌ن
هێزه‌کانی
سوپای ئه‌مریکا
و پێشمه‌رگه‌ی
کورده‌وه گه‌مارۆ
ده‌درێت و هه‌موو
سه‌ربازه‌کانی
جێگیر له‌م بنکه‌یه
ده‌سگیر ده‌کرین
به‌ڵام دواتر
هێزه‌کانی
کۆماندۆی
تورکیا به
شێوازی گانگهستهری
دێنه ناو
خاکی باشووره‌وه
و به‌م جۆره
قارهمانبازییهکانیان
ده‌ست پێده‌کات
و...
دیاره نمایش‌کردنی
فیلمێکی سینه‌مایی
ئاوا که
دژایه‌تی
کوردانی به
بنه‌ما
گرتووه و
خاوه‌نی ناوه‌رۆکێکی
له ڕاده‌به‌ده‌ر
فاشیستی
تورکی یه، ده‌بێته
هانده‌ری
ناخۆشی و توند
و تیژی له
نێوان نه‌ته‌وه‌کانی
ناوچه و...
ئه‌م فیلمه
له بواری سه‌نعه‌تی
سینه‌مایی یه‌وه
دیارده‌یه‌کی
به‌ر چاو نییه
و له بواری
هونه‌ریشه‌وه
ده‌ورگێڕه‌کانی
زۆر ناسراو نین،
به‌ڵام خاوه‌نی
ناوه‌رۆکێکی
له ڕاده‌به‌ده‌ر
سیاسی یه و هه‌ر
زوو به دیار
ده‌که‌وێت که
به ئامانجێکی
تایبه‌ت
دروستکراوه.
سه‌رنجڕاکێش
ئه‌وه‌یه که
ئه‌م فیلمه
به مه‌ودایه‌كی
زه‌مه‌نی که‌م
دوای
سازکرانی له
تورکیا، له
ئێران نمایش
ده‌کرێت و وه‌رده‌گێڕدرێته
سه‌ر زمانی
فارسی، بێگومان
ئه‌مه‌ش پێشانده‌ری
ئه‌وه‌یه که
ده‌سته‌ڵاتدارانی
ئێران و
تورکیا ده‌خوازن
له ڕێگای
هونه‌ر و سینه‌ماوه
دژایه‌تی
بزاڤی ڕزگاری
خه‌ڵك به‌گشتی
و گه‌لی کورد
به‌تایبه‌تی
بکه‌ن.
"دۆڵی
گورگه‌کان"
هه‌ر ئێستا له
15 سینه‌مای
شاری تاران و
هه‌روه‌ها له
10 سینه‌مای
شاره‌کانی تر
به شێوازێکی
به‌ربڵاو
نمایش ده‌کرێت
و به زووترین
کات ده‌برێته
ئازه‌ربایجان
و له‌وێ
پیشانی خه‌ڵک
ده‌درێت.
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی و هه‌ره
گرینگ له
نمایش‌کردنی "دۆڵی
گورگه‌کان"
له ئازه‌ربایجان
(که بڕیار
وایه به
زمانی تورکی
نیشان بدرێت) ئه‌وه‌یه
که دڵ ئێشانی
ماوه‌کانی
ڕابردووی
تورکان له
فارسان به‌م
شێوازه و له
سه‌ر شانی
کوردان قه‌ره‌بوو
بکرێته‌وه.
پێده‌چێت
ڕژێمی کۆماری
ئیسلامی به‌م
جۆره کارانه
چه‌ندین مه‌به‌ستی
هه‌بێت له‌وانه:
• دڵدانه‌وه‌ی
تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجان
دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
ئه‌م دواییه
• ناکۆکی
خستنه ناو هه‌ر
دوو نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری
و کورد
• هاوئاهه‌نگی
ده‌گه‌ڵ
تورکیا له شه‌ڕ
ده‌گه‌ڵ
کوردان
• خستنه مێشکی
خه‌ڵکه‌وه
که که‌رکوک
شارێکی کوردستانی
نییه
• گه‌یاندنی
ئه‌و په‌یامه
به تورکهئازهرییهکان
که ئه‌مریکا
و کورد دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
تورکان شه‌ڕ
ده‌که‌ن
شایانی
باسه که
بنکه‌ی باران
که سه‌ر به
که‌رتی تایبه‌ته
به هاوکاری
گه‌وره‌ترین
شه‌ریکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
فیلم واته
بنکه‌ی
فارابی به‌رپرسیاره‌تی
دوبڵه و
نمایش‌کردنی ئه‌م
فیلمه‌یان وه
ئه‌ستۆ
گرتووه.
چه‌ند
تێبینییه‌کی
گرینگ سه‌باره‌ت
به
نمایش‌کردنی
ئه‌م فیلمه
له ئێران:
• ڕۆژنامه‌کانی
سه‌ر به
توندڕه‌وه‌کانی
ئێران ئه‌و
فیلمه وه‌کوو
شاکاری سینه‌مایی
به ناو ده‌که‌ن
و ڕووداوه‌کانی
وه‌کوو ڕاستییه‌ک
به خه‌ڵک
نیشان ده‌ده‌ن.
• له
هێندێک له
سینه‌ماکانی
تاران وه‌کوو سینه‌ما
تراسی فه‌رهه‌نگسه‌رای
به‌همه‌ن بۆ چاو
لێکردنی ئه‌م
فیلمه پاره‌ی
نیوه وه‌رده‌گرن
تاوه‌کوو
ژماره‌یه‌کی
زۆر له خه‌ڵک
بچن بۆ ته‌ماشای
فیلمی
ناوبراو.
• له چه‌ند
پارکێکی
تاران وه‌کوو
پارکی میلله‌ت
و بێعسه‌ت و.. ئه‌م
فیلمه بڕیار
وایه به خۆڕایی
و له که‌ش و
هه‌وای ئازاد‌دا
پێشکه‌ش
بکرێت.
• به
گشتی
پڕوپاگاندهیهکی
سه‌یر ده‌کرێت
بۆ ئه‌و فیلمه.
• •
•