گه‌ر
بتوانم
• که‌ژاڵ
ئیبراهیم
خدرــ قه‌ڵادزێ
1
له ده‌ستم
بێ وه‌کوو
ئاگر
هه‌موو
لاشه‌ت ده‌سووتێنم
خۆ هیچ نه‌بێت
چنگێ خوڵه‌مێشی
گیانت
بۆ خۆم دێنم
2
گه‌ر
بتوانم
هه‌موو
خوێنه‌که‌ت
ده‌گوشم
تێکه‌ڵ به
ڕووباری ده‌که‌م
خۆ هیچ نه‌بێ
من ده‌توانم
په‌رداخێ
له ئاوه‌که‌ی
بنۆشم
3
گه‌ر بۆم
بکرێ
زۆر بچووکت
ده‌که‌مه‌وه
وه‌کوو
باڵدار
گه‌ر نه‌توانم
له‌گه‌ڵتا
بێم
خۆ ده‌توانم
په‌ڕێکی
باڵت بدزم و
بیده‌م له
یه‌خه و به‌رۆکم
4
ئه‌تکه‌مه
ئه‌ستێره‌یه‌ک
و
به دیاری
ئه‌تده‌مه
ئاسمان
گه‌ر له خه‌ویشدا
نه‌تبینم
شه‌وان چاو
ده‌بڕمه
چاوتان
5
ویستم
بزانم ئه‌م عه‌شقه‌ی
تۆ
چ هه‌ڵچوونێکی
ناخمه و
چ سۆزێکی ده‌روونی
یه
وتیان باسی
هیچیان مه‌که
ئه‌مه
سحرێکی خوایی
یه
6
شیعره‌کانت
بۆ ده‌نێرم
مه‌یفه‌وتێنه
ئه‌مه
سووتانی عه‌شقمه
و
زه‌رده‌خه‌نه‌ی
دوو لێوی پڕ
ئه‌ڤینه
7
چیت لێم ده‌وێ
پێشکه‌شی که‌م
جگه له
خۆشه‌ویستییه‌که‌م
ده‌سته‌کانم
بوونه ڕێگات
چاوه‌کانم
بوونه ده‌ریات
قژم کرده
ساباتی
پشوودانی تۆ
هه‌ر به ته‌نها
رۆحم ماوه
ئه‌ویش بۆ
تۆ!
خۆشه‌ویستیم
بێ سه‌ره‌تا و
کۆتایی یه
من عاشقی
عاشقێک بووم
سه‌رچاوه‌ی
خۆشه‌ویستی یه
8
تۆ بڵێێ
ڕۆژێ تۆ و ده‌ریا
هاوڕێ نه‌بووبن
تۆ هه‌موو
هه‌ڵچوونه‌کان
و
ده‌نگه‌کانت
دابێته ئه‌و
ئه‌و هه‌موو
هێمینییهکهی
خۆی
دابێ به تۆ؟
•
• •