کاکۆڵه‌کانی ئه‌و
•
لاوێن •
ڕۆژێک
له ڕۆژانی
کورتی ئه‌م
ساڵ
له‌و کاته دا که
هێشتا
تیشکی خۆری
که‌مڕه‌نگی
پاییز
ماڵئاوایی
له زه‌وی نه‌کردبوو
له جێگا و
شوێنی شه‌رقییه‌کان
ئاوازێکی
ئاشنا به
لاما تێپه‌ڕی،
نووری هه‌تاو
و ڕوخساری ئه‌و
هه‌وای ئه‌و
مه‌ڵبه‌نده‌ی
لێ شێواندم
دڵێکی گه‌وره
و سه‌دایه‌کی
نه‌رمی
جوانێک، به
وێنه‌ی مه‌ی
فرمێسکی
شادی بوو
له حه‌سڕه‌تی
گه‌ردوونی
دڵ..
له‌م کاته‌دا
به‌بێ دڵنایی
بوون
ویستم باڵ بگرم
و بفڕ‌م
بڵێـم ئه‌ی هه‌تاوی
چیمه‌ن و
باخچه‌ی رازاوه به
گوڵ،
په پووله به دواتدا وێڵه و
چاوه‌ڕێتین
له ڕۆژهه‌ڵات
له‌م دیوی سنوور
که
گیراوه به سیمی
خاردار..
که‌چی
له‌م ڕۆژه چڕ
و پڕه‌دا
نازانم خه‌ون
بوو یا خه‌یاڵ
ساو بوو یا باران
له دوای ساڵه‌های
ساڵ
په‌ڕو باڵم شکا
و
جه‌سته‌م له
یاددا ون بوو
هه‌ر له‌وێ بووم
به‌گه‌ڵای زه‌رد
و سووری پیره
پاییز
که
تۆ هاتی
شه‌پۆلی ده‌ریات
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانت
هێنا
منیش به ئارامی
له‌گه‌ڵی وه‌رێ
که‌وتم
تا هێدی هێدی
غه‌رقی ده‌ریای
پێچاوپێچت بووم
له‌م کاته‌دا
زۆر شت ڕووی دا
تۆی شیرنتر له
یادی مه‌ی
ئاوڕت له هه‌وری نه‌دایه‌وه
یادت
له هه‌وری نه‌کرده‌وه
ئه‌و ڕۆژه شنه‌ی
شه‌ماڵیش
وه‌ک خورپه‌ی
دڵێکی ئاشق و شه‌یدا
کاکۆڵه‌کانی
ده‌هه‌ژاندی
و
به خێرایی به‌ره‌و
ڕۆژئاوا وه‌ڕێ
که‌وتی
تا وه‌ک ڕێبوارێکی
غه‌رینی میهره‌بان
له به‌رچاوان
ون بووی
له چاوان ون
بووی..!
سیدنی ــ
ئوسترالیا،
05-05-2005
• • •