وڵاتێکى بێ
کاره‌با و گه‌لێکى
بێ ئومێد
• کاوه
حسێن
به
بێ ئه‌وه‌ى
هیچ ته‌علیق و
روون کردنه‌وه‌یه‌ک
له سه‌ر ئه‌م
ناونیشانه‌ى
سه‌ره‌وه
بدرێت خوێنه‌ر
تێده‌گات مهبه‌ست
وڵاته قوڕپێوه‌دراوه‌كه‌ى
خۆمانه. چونکه
هه‌رگیز له‌و
بڕوایه‌دا
نیم و بڕواشناکه‌م کاره‌باى هیچ وڵاتێکى
تر به‌قه‌د نیو
کاره‌باى
خۆمان وێران بێ! من
زۆرم پێ سه‌یره
پازده ساڵه
ئه‌م حكوومه‌ته
خۆماڵییه‌ی
خۆمان
حکومدارى ئه‌م
هه‌رێمه ده‌کات
که چى ڕۆژێک
له‌ڕۆژان نه‌مانبینى
ئه‌م حكوومه‌ته‌ى
خۆمان
سوودێکى باش
له ئه‌زموونى
ئه‌و وڵاتانه
وه‌ربگرێت
بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش
وه‌کو ئه‌و
وڵاتانه تۆزێک
خۆش بژین، به‌لایه‌نى
که‌مه‌وه هیچ
نه‌بێ
خواردنى نێو
سه‌لاجه‌کانمان
بۆ گه‌ن نه‌کات.
هه‌روه‌ها
کوردى بهسته‌زمانیش
وه‌کو سه‌ر جه‌م
وڵاتانى تر ئه‌م
یارى
مۆندیاله
ببینن، چونکه
هه‌وادارى وه‌رزشیی به‌سته‌زمانى
واهه‌یه سه‌نتێکى
زۆر سه‌رف ده‌کات
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى
یارییه‌كه له
خواپێداوێکى
خاوه‌ن مووه‌لیده وه‌ربگرێ. من
پێم وایه له‌و
ماوه‌ى پازده
ساڵه‌دا هێنده
وه‌زیره‌کانى
کاره‌با گۆڕان، خودى
ئامێره‌کانى
کاره‌با بگۆڕابان
ئێستا
کاره‌بایه‌کى
له‌وه‌ى
یابان خراپترمان
نه‌ده‌بوو!
سه‌ره‌راى
ئه‌مه‌ش ئه‌و
هه‌موو پاڕانه‌وه‌ى
که ڕۆژانه
له هاووڵاتى
ده‌پارێنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ى
داگیرسانى
ئامێره کاره‌باییه‌کانیان
که‌م بکه‌نه‌وه، نیو
هێند له‌و وڵاته
پێشکه‌وتووانه
پاڕابانه‌وه که
وه‌زیره به
ڕێزه‌کانمان چاویان
پێیان ده‌که‌وێ زۆر
ده‌مێک بوو
کێشه‌ى کاره‌با
بێ ئاریشه ده‌مایه‌وه.
به‌ڵام
کێشه‌که له‌وه‌دایه
نێو هۆله‌کانى
ئه‌وان به‌چله‌ى
هاوینیش هێند فێنکه
ئه‌گه‌ر
منیش
له‌و جێگه‌یه بم
ڕه‌نگه بڵێم
کاره‌باى
ئێمه زۆر بێ
کێشه‌یه.
له‌م
ڕۆژانه‌دا له
یه‌کێک له که‌ناڵه
ڕادیۆ لۆکاڵییه‌کاندا، له‌ماوه‌ى
به‌رنامه‌یه‌كی نیو
کاتژمێری‌دا
کاکى بێژه‌ر
هه‌شت دانه
جارى ڕێک
داواى
لێبوردنى کرد
به‌هۆى پچڕانی ته‌زووى
کاره‌باوه،
ئه‌دى ئه‌مه کاره‌سات
نییه، چییه؟! قه‌یرانى
پچرانى ته‌زووى
کاره‌با حاڵه‌تێکى
قه‌له‌قى زۆر
سه‌یرى له نێو
هه‌موو خه‌ڵكدا
دروست
کردووه، کاکه چۆن
وانه‌بێ سه‌ره‌تایی ترین
مافى خۆته..!!
له کاتى
نووسینى ئه‌م
بابه‌ته‌دا
قسه‌ى هاوڕێیه‌كم که‌وته‌وه
یاد که به‌ستهزمانه
تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ ئه‌م وڵاته
پڕ کاره‌ساته. ئه‌و
بۆى گێڕامه‌وه
و وتى: ئه‌و وڵاته‌ى
منى لێ ده‌ژیم
شه‌وێک
بۆماوه‌ى چه‌ن
چرکه‌یه‌ک کاره‌با کوژایه‌وه، بۆ
سبه‌ینێ لایه‌نى
به‌رپرس هه‌ڵسان
به سه‌رژمێرى
ئه‌و زیانانه‌ى
که خه‌ڵكی ئه‌و شاره
لێی که‌وتووه
له‌کاتى
پچرانى ته‌زووى کاره‌با له‌ماوه‌ى ئه‌و
چه‌ن چرکه‌یدا
به‌مه‌به‌ستى
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى
زیانی هاووڵاتیان.
بۆیه
منیش ئه‌وه‌م
بیرکه‌وته‌وه
تۆ بڵێی ئه‌م
حکوومه‌ته‌ى
خۆمان چه‌نێ
قه‌رزارى
میلله‌ت بێ؟!
هه‌قه بۆ له‌مه‌ولا، له
برى کۆکردنه‌وه‌ى
پاره‌ى کاره‌با
حكوومه‌ت هه‌ڵسێ
به دابه‌شکردنى
پاره‌ى قه‌ره‌بووى کاره‌با به‌سه‌ر
هاووڵاتییاندا!
هه‌ر
بۆ زانیارى
زیاتر، له
كاتی نووسینى
ئه‌م
بابه‌ته‌دا، پێنج
جار کاره‌با
کوژاوه‌ته‌وه.
• • •