که‌ ده‌ستی یه‌ک ئه‌گرین

• هیوا ته‌ها

 

کاتێک که‌ ده‌ستی یه‌ک ئه‌گرین
وا هه‌ست ئه‌که‌م
وه‌ک دوو کۆترین
به‌ ئاسمانی خۆشه‌ویستیدا ئه‌فڕین
به‌ڵام هه‌رکه‌ لێت دوور ئه‌که‌ومه‌وه‌
غه‌می غوربه‌ت
دل دائه‌گرێت و
پێم وایه‌‌ قه‌ت ناتبینمه‌وه‌
بۆیه‌‌ ئاواتم خواستووه‌
ببمه‌ خاڵێک به‌ لێوه‌ته‌وه‌
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌م دونیاش
له‌ یه‌کتر جیا نه‌بینه‌وه‌..

Hiwa2005@hotmail.com