گه‌ڵاڵه‌ی
دابه‌شکردنی
ئێران و عێراق
و نه‌خشه‌ی
تازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
ڕۆژنامه‌ی
«زه‌مان» چاپی
تورکیا، به
نه‌قڵ له
ڕۆژنامه‌یه‌کی
ئه‌مریکایی
سه‌ر به ئه‌رته‌شی
ئه‌مریکا نه‌خشه‌یه‌کی
تازه‌ی له
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
بڵاوکردووه‌ته‌وه
که تێیدا
ئاماژه به
دابه‌شکردنی
ئێران کراوه.
ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه
وێڕای نه‌خشه‌که،
له ژێرپه‌رده‌ی
وتارێکی شیکه‌ره‌وه
و به قه‌ڵه‌می
ژه‌نه‌ڕاڵێکی
ئه‌مریکایی
له پێناو
پارێزگاریی
له مافی نه‌ته‌وه‌کاندا
بڵاوبووه‌ته‌وه
و سه‌ره‌ڕای
ئێران،
وڵاتانی دیکه‌ی
ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستیش
ده‌گرێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ
«ڕاڵف پیتێرز»
نووسه‌ر
وتاره‌که‌یه که له ئه‌فسه‌رانی
خانه‌نشینی
ئه‌مریکایه.
ئه‌و له
وتاره‌که‌یدا
ده‌نووسێ که
نه‌خشه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
عادڵانه
ئاماده‌نه‌کراوه و
به‌چاوپێداخشاندنه‌وه
پێیدا ده‌کرێ
بێعه‌داڵه‌تی
له ناوچه‌دا
کۆتایی پێ
بهێندرێ (بۆ
دواجار ئه‌و
نه‌خشه‌یه
به ده‌ستێوه‌ردانی
ئینگیلیس له
دوو شه‌ڕی یه‌که‌م
و دووهه‌می
جیهانی و هه‌ر
به‌م
بیانوویه‌ی
که ژه‌نه‌ڕاڵی
ئه‌مریکایی
گه‌ڵاڵه‌ی
کردووه،
گۆڕدراوه و
ئێستا ئه‌مریکا
زه‌مزه‌مه‌ی
گۆڕینی به
قازانجی خۆی له
سه‌ردایه).
له
نه‌خشه‌یه‌ک
که ژه‌نه‌اڵی
ئه‌مریکایی
خستوویه‌ته‌ڕوو
و پێشنیاری
کردووه، له
کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆ
پارێزگاری ده‌کرێ
که ناوچه‌گه‌لێک
له
کوردستانی
ئێران، عێراق
تورکیا و
سوریا و، هه‌روه‌ها
به‌شێک له
ئازه‌ربایجانی
ئێران ده‌گرێته‌خۆ
که بێگومان
ده‌بێ مه‌به‌ست
له ناوچه
کوردنیشینه‌کانی
ئازه‌ربایجان
بێ.
ژه‌نه‌ڕاڵی
ئه‌مریکایی
به ڕاشکاوی
ده‌نووسێ که
وڵاتێکی وه‌ها
گه‌وره و
تازه،
نزیکترین
هاوپه‌یمانی
ئه‌مریکا له
ناوچه‌دا ده‌بێ،
واته له
بوڵغارستان
ڕا بگره تا
ده‌گاته
ژاپۆن(یابان)
و، ئه‌مریکا
ده‌یتوانی وده‌بوایه
هه‌ر له سه‌ره‌تای
په‌لاماری
عێراق و
ڕووخانی سه‌ددام
حوسێن پێکی هێنابا.
هه‌ر
له‌م وتاره‌دا
و دوای
کوردستان، مه‌سه‌له‌ی
باشووری
ئێران و عێراق
له ژێر په‌رده‌ی
دامه‌زرانی
واتیکانێکی
گچکه‌ی
ئیسلامی دێته‌ئاراوه
که شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی
به
لاساییکردنه‌وه‌ی
واتیکان له‌به‌رچاوگیراوه.
بۆ ناوه‌ندی
ئه‌و
واتیکانه مه‌ککه
یا مه‌دینه
پێشنیارکراوه.
به دامه‌زرانی
ئه‌و
واتیکانه
گچکه‌یه،
عێراق به سه‌ر
سێ وڵات‌دا
دابه‌ش ده‌کرێ.
به‌شێکی که
سه‌ر به
وڵاتی تازه‌دامه‌زراوی
کوردستان ده‌بێ،
وڵاتێکی عه‌ره‌ب
و شیغه‌نشین
و
وڵاتێکیش
موسوڵمان و
سووننی نشین
ده‌بێ.
له‌م
دابه‌شکردنه‌دا،
به‌شێک له
خاکی ئێران ده‌خرێته
سه‌ر وڵاتی
تازه‌ی شیعه‌نشینی
عێراق و، له
باشووری
ڕۆژهه‌ڵاتی
ئێرانیش به‌لوچستانی
ئازاد داده‌مه‌زرێ.
ئه‌و وڵاته
تازه‌یه،
ناوچه‌ی به‌لوچنشینی
ئێران،
پاکستان و ئه‌فغانستان
ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر له‌م
شیکردنه‌وه‌یه‌دا،
پێشنیاری
دامه‌زرانی
ئازه‌ربایجانی
یه‌کگرتووش
خراوه‌ته
ڕوو.
• • •
سه‌رچاوه: سایتی
فارسی: (http://www.peiknet.com/1385/09tir/18/page/36pareh.htm )