یاربوونه‌وه
له‌گه‌ڵ
نیشتیمان
لازۆ
به
ئێوارانێک که
ترسی مردنم به
(تا) هه‌ناسه‌ی
لێ ده‌بڕیت،
به تۆ هاجه‌ره
پێشکه‌شه...
من
به هاوڕێكه‌م
ده‌ووت:
مشتێ
خۆڵی
نیشتیمانم بۆ
بێنه دوای
باران بارین،
ده‌مه‌وێت
لێره له
ژووره‌كه‌مدا
نیشتیمان
درووستكه‌مه‌وه
من به
گریانه‌وه
ده‌مووت:
ده‌زانم
ئێستا
نیشتیمان سه‌ری
به‌ستووه
ئاخر
ئه‌و سه‌ری
دێشێ.
نیشتیمان
ده‌ستی به
پشتییه‌وه
گرتووه
دووگیانه
ئه‌و.
ئێستا
نیشتیمان شه‌وانه
ناخه‌وێ،
ئه‌و
تا دره‌نگ
پانتۆل و كراس
بۆ منداڵه‌كه‌ی
ده‌دوورێ،
تۆ
بیرت نایه بۆ
ئێمه‌شی ده‌دووری؟
ئێستا
نیشتیمان ده‌ستی
به پشتییه‌وه
گرتووه،
دووگیانه
ئه‌و.
ئێواران
ته‌له‌فونێك
بۆ مێرده‌كه‌ی
ده‌كات و
داوای
لێده‌كات شه‌ربه‌تی
مێوژی بۆ
بێنێته‌وه،
ئێ
ئاخر بیرت
نایه‌ت،
به‌سه‌ر
منیشه‌وه بێزووی
به مره‌بای
هه‌نجیره‌وه
ده‌كرد،
من
ده‌زانم
ئێستا
نیشتیمان
پێڵاوی به‌رز
له‌پێ ناكات،
ئیتر
پانتۆلی ته‌سك
به‌به‌ریدا
ناچێ،
نیشتیمان
زۆر به
هێواشی نیوه‌ڕوان
ده‌چێته(سابونكه‌ران)
بۆ
كڕینی كیلۆیه‌ك
ته‌ماته و ده‌سكێ
نه‌عنا
ئه‌و
عه‌سرێكی
تاریك ده‌كه‌وێته
سه‌ر ژان
ئیتر
مامانێك ده‌ست
ناكه‌وێت،
ئازارشكێنێ شان
ناخاته ژێر
باڵی،
ژنێكی
دراوسێ نایه‌ت
و عاره‌قه‌ی
نێوچاوانی
بسرێ،
نیشتیمان
ته‌نیا منێكی
لێده‌بێته‌وه
و
هیچ مێردێكیش له
پشت سه‌ریه‌وه
ناوه‌ستێت،
وای
له ته‌نیایی
نیشتیمان،
تۆ
بیرت دێ؟
ئه‌و
ئێمه‌ی به‌و
هه‌موو ژانه‌وه
لێ بۆوه و
ئێمه‌ش
كه گه‌وره‌بووین،
وڕكی بووكه‌شووشه‌ی
گران،
بۆنی
گران و عه‌شقی
گه‌وره‌مان
لێده‌گرت،
من
سوراوی په‌مه‌یی
نه‌بوایه نه‌مده‌ویست،
خوشكه‌كه‌م
گواره‌ی سوور نه‌بوایه
نه‌یده‌ویست.
من
بۆ له‌به‌ر
كردنی ته‌نووره‌یه‌كی
كورت
هه‌زارجار
ده‌مقیژاند
به‌سه‌ریدا،
خوشكه‌كه‌م
له‌به‌ر ته‌واوبوونی
كرێمی ده‌مووچاوی
هه‌فته‌یه‌ك
ڕووی لێ گرژ
ده‌کرد
نیشتیمانی
هه‌میشه چاو
ته‌ڕم
من
نه‌ده‌بوو
تووڕه‌بم
لێت،
ئه‌و
كاتانه‌ی
گسكم ئه‌داو
ڕه‌شه‌بایه‌كت
ماڵه‌كه‌ی
پڕده‌كرده‌وه
له‌گه‌ڵا و
خۆڵ.
گێژه‌ڵوکه‌یه‌کت
ده‌می خونچه‌کانی
ده‌قرتاند و
ده‌ڕۆی.
نا نه‌ده‌بوو
چه‌مۆڵه‌ت
لێنێم ئه‌و
كاتانه‌ی
عه‌باكه‌ت
ده‌دا به‌سه‌رتا
و
ده‌چوویت
دوو كولێره‌ی
گه‌رممان بۆ
بێنیت،
تۆ
بڵێییت
نیشتیمان
پشتمان تێ نه‌كات
كه گه‌ڕاینه‌وه؟
تۆ
بڵێیی هه‌ر
هیچ نه‌بێت
كۆڵانێكیمان
نه‌داتێ
بۆ
چاوشاركێ؟
به‌ردێك
بۆ خه‌تخه‌تێن؟
تۆ
بڵێیی؟
من شه‌وێك
له‌خه‌وما
پیرببوم،نیشتیمانیش
گه‌وره
نیشتیمان
خه‌نه‌ی له
پرچی دابوو،
نینۆكه‌كانی
تازه بۆیه كردبوو،
چاوی
ڕشتبوو،
به
چه‌تاڵ نانی
ده‌خوارد،
ئیتر
نیشتیمان
كچێكی بچووكی
عه‌یار نه‌بوو
ئه‌و
كه‌یبانووی
ماڵ بوو
نیوه‌ڕوان
چێشتی لێده‌نا،
عه‌سران
گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی
ده‌برژاند و
چا
و كولیچه‌ی بۆ
میوانه‌كانی
داده‌نا.
شه‌وان
نامه‌ی بۆ ده‌زگیرانه‌كه‌ی
ده‌نووسی و
گۆرانی
ده‌گووت:
من
بووم مشته‌ری
خاڵ بێخه‌وشه‌كه‌ت
من
بووم به‌سه‌ر گه‌رد
گه‌ردی كه‌وشه‌كه‌ت*
نیشتیمان
ئیتر منداڵه‌كه‌ی
جاران نه‌بوو،
ئه‌و
كه ده‌رۆیشته
ده‌رێ
قژی
شانه ده‌كرد،
مكیاژی
ده‌كرد،
بۆنی
گرانبه‌های
له سنگ و مه‌مکی
ده‌دا،
پێڵاوی
به‌رزی له‌پێده‌كرد
و
هه‌ر
جارێكیش له
ماڵ ده‌چووه
ده‌ر
ته‌نوره‌كه‌ی
تا سه‌ر ئه‌ژنۆی
كورت ده‌كرده‌وه.
کۆڵه‌پشته‌که‌ی
نیشتیمان پڕ
بوو له نامه‌ی
نهێنی،
پڕ
بوو له پیلانی
ڕه‌دووکه‌وتن،
وای
له‌و هه‌موو
کوڕه‌ی به‌یانیان
به (جاده چؤڵ
و سێبه‌ر بوو)،
به‌ڕێیان
ده‌کرد و ئه‌و
پیاوه سه‌رسپیانه‌ی
ئێواران
به‌سه‌رخۆشی
ده‌یانهێنایه‌وه،
نیشتیمان
کچێنی له شه‌ڕی
ئه‌و دوو
برایه‌دا به
زۆر برا،
که
به منداڵی له
ڕیزه‌کانی
پێشه‌وه‌ی
ڕۆژانی پێنج شه‌مه‌دا
پێکه‌وه
ده‌وه‌ستان و (ئه‌ی
ره‌قیب) یان
ده‌چڕی.
شاعیرێک
ده‌ڵێت:
له
دڵی هه‌ر
سۆزانییه‌کدا
نیشتیمانێکی
شاراوه هه‌یه،
ئه‌و
شاعیره خۆی
کوشت ئه‌و
کاته‌ی له
نامه‌یه‌کدا
بۆی
نوسرابوو،
له
دڵی
نیشتیمانیشدا
یه‌ک دنیا
سۆزانی!
ده‌ڵێن
ئێستا
نیشتیمان دڵی
به پیاوه‌کانی
خۆش نییه،
هه‌میشه
سیگاره‌کانی
به دان ده‌گرێ
و نامه‌ی
بێ‌شومار
بۆ خۆشه‌ویسته‌کانی
ئه‌نێرێت.
نیشتیمان
له نامه‌یه‌کدا
وای بۆ یار
نوسیبوو:
ساقی
سا ده‌خیل وه
فریادم ڕه‌س
به
رووی نازه‌وه
جامگیره وه
ده‌س
دیده‌م
وه دیده‌ت
شای شیرین چه‌مان
فیراقت
قامه‌ت که‌ردن
وه‌که‌مان*
نیشتیمان
به‌دڵشکاوییه‌وه
سواری
پاس بوو،
لای
ماڵی ئه‌و کچه
قه‌یره‌یه‌وه
دابه‌زی
که
پیاوی به‌نه‌حله‌ت
کردبوو،
ده‌ستی
بۆ ژنان ده‌گرته‌وه،
ئه‌و
کچه که ده‌می
پڕ بوو له مێو
و بنێشتی
کوردی
ده‌یووت:
تۆ
حه‌وت شوو ده‌که‌یت،
ئه‌وه‌تا
ده‌ستت پڕه
له حه‌وت هێڵی
خوارو خێچ
منداڵه‌کانت
باوکیان
ناناسن.
هیچیان
چاوه‌زاریان
له ملدا
نابێت،
که
گه‌وره‌ش
بوون،
خوێڕی
خوێڕی تف ڕۆ
ده‌که‌ن و
جنێو
به نیشتیمان ده‌ده‌ن.
کێ
بوو ووتی: زه‌ڕه‌یه‌ک
خاکی وه‌ته‌ن
ناده‌م به قه‌سری
قه‌یسه‌ری*؟
نیشتیمان
ئێستا فێری حه‌شیشه
کێشان بووه،
به
گۆزه شه‌راب
ده‌خواته‌وه
و چوارده‌وری
پڕ بووه
له
منداڵی زۆڵ!!!
دیسانه‌وه
فیکڵان کۆ،
دیسانه‌وه
ده‌ستم به
دیوار نییه
دیواریشم لا
نییه.
نیشتیمانی
هه‌میشه چاو
ته‌ڕم
تۆ
نه‌ده‌بوو
توڕه‌بیت
لێم،
ئه‌و کاتانه‌ی
ده‌گه‌ڕامه‌وه
ماڵ و
به هه‌نگه‌شه‌لێ
ڕام نه‌ده‌كرد
بۆ لای کولانه‌ی
مریشکه‌کان،
نه‌شمده‌ووت ئای
جووجه جوانه‌کان
وا جۆم هێناوه
بۆتان،
که
دۆی داده‌ش ده‌ڕژا
هێنده پێده‌که‌نیم
وه‌ک کیسه‌ڵ
له‌سه‌ر پشت
ده‌که‌وتم.
خۆشناکاته‌وه،
نه منداڵیم،
نه پیربوونی
نیشتیمان،
خۆشناکاته‌وه،
نه عه‌شقی
من،
نه
ئامۆژگارییه‌کانی
داپیره،
خۆشناکاته‌وه.
کاڵنابێته‌وه،
ئه‌م دڵه گه‌رمه‌ی
من،
ئه‌و لێوه
ساردانه‌ی
تۆ،
کاڵنابێته‌وه.
داکه
ئه‌ی خه‌م
په‌ڵه‌به ئه‌ی
گریان
ببارێ کلو کلو
ماچ ماچ
هه‌ناسه هه‌ناسه،
من هێشتا بۆنی
ساوه‌ری سوور
و په‌نجه‌کێشی
و
ڕیحانه‌ی
باخه‌که‌ی
ماڵی نه‌نکمم
لێدێ،
هێشتا بۆنی گه‌یینی
هه‌نجیرێکت،
به ده‌ردێکم
ده‌با ده‌رمانی
نه‌بێت له
دووریت.
یه‌ع له من
گوڵ له تۆ،
کخ له من
گوڵ له تۆ.
خه‌ریکه
بێ ئارام ده‌بم
خه‌ریکه
عه‌شقت نه‌خۆشم
ده‌خات و
ده‌مکاته
(شیرینه شێت)*.
سه‌رم
گه‌رمه،
تووڕه‌م مه‌که‌ن،
ده‌نا
خوا هاوار،
له
به‌ر ده‌م
پیاوه‌کانی
(شه‌عب) دا خۆم
ڕووت ده‌که‌مه‌وه،
له‌به‌ر
ده‌م سه‌رکرده‌کانتانا
خۆم ژه‌هر
خوارد ده‌که‌م،
خۆم
ده‌خه‌مه (ته‌نور)ه‌که‌ی
ماڵی باجی
سۆیبه‌وه.
سه‌رم
گه‌رمه و
تووڕه‌م مه‌که‌ن،
ده‌نا
به سه‌تڵێکی
بچووک هه‌موو
گه‌ڕه‌ک ده‌شۆم،
ده‌نا
په‌نجه توته‌ی
ده‌ستی ڕاستم
به‌رز ده‌که‌مه‌وه
بۆ لای لێوم و
تفێک
ڕۆ ده‌که‌م،
تا پێش وشکبوونه‌وه‌ی
هه‌مووتان که‌چه‌ڵ
بن.
ئاشتنابمه‌وه،
تا
ئه‌و کاته‌ی
نه‌نکم سینییه‌ک
ناوساجیم
پیادا ده‌نێرێ
و
ده‌ڵێم
ئه‌مه گه‌ر
خێر نه‌بوایه
بۆ مامه شه‌هیده‌که‌م،
سه‌رم
به ماڵتانا
نه‌ده‌کرد و
نه‌شم ده‌هێشت
له‌به‌ر ده‌رگاکه‌ماندا
هێڵ
بکێشن بۆ خه‌تخه‌تێن.
تووڕه‌م
مه‌که‌ن،
ده‌نا له شه‌وی
(به‌رات) دا له‌گه‌ڵ
کوڕێک
ماچێک به
نوقڵێک ده‌گۆڕمه‌وه.
گڕی مۆمێک به‌رده‌ده‌مه
خۆم،
تا وه‌ک داری
عود بۆنم
بڕوات بۆ حه‌وت
گه‌ڕه‌ک.
ده‌نا له سه‌ربانی
ماڵی خۆمانه‌وه
به ده‌نگی به‌رز
به دراوسێکانمان
ده‌ڵێم،
ئازاری ئه‌م
بێ نوێژییه‌م
ده‌مکوژێ،
هه‌نگوینتان
نییه؟
نه‌نه گیان
گوێی لێده‌بێ،
گۆنای ده‌ڕنێ
و به چرپه ده‌ڵێت:
وه‌ره خوارێ
سه‌رت شینکه‌یت،
وه‌ره خوارێ،
من پێکه‌نینم
دێ
تاکێ نه‌علی
پیاوانه‌م تێده‌گرێت،
من توڕه ده‌بم
و ده‌زریکێنم،
دواجار هه‌ر
ئه‌و (بڤه)یه‌ی
منداڵی من ده‌کوژێ.
شه‌ڕی
من
له‌گه‌ڵ
تۆدایه ن ی ش ت ی م
ا ن
ڕێم بده گه‌وره‌بم،
من ماندووم به
ده‌ست
چاوشارکێکانته‌وه،
به‌ده‌ست
ماڵه باجێنه‌کانته‌وه،
ڕیێمبده گه‌وره‌بم،
شوو به
پیاوێک بکه‌م
و بژیم،
لێمگه‌ڕێ ن ی
ش ت ی م ا ن
لێمگه‌ڕێ بێ
تۆ بژیم.
بۆت
ده‌گه‌ڕێم
و ناتدۆزمه‌وه.
له
ماڵه
دراوسێیه‌ک
ده‌پرسم و
ده‌ڵێن
چووه بۆ حه‌ج.
له
سۆزانییه‌ک
ده‌پرسم و ده‌ڵێ
لێره
نییه،
له
سه‌رکرده‌یه‌کت
ده‌پرسم و ده‌ڵێ:
ئه‌م
ئێوارێیه له‌گه‌ڵ
ئێمه له‌نادی
بوو.
ده‌ڵێ:
حه‌بی خه‌ومان خسته
پێکه‌که‌یه‌وه
و به خۆی نه‌زانی،
ئاومان
کرده ژێری و
به خۆی نه‌زانی،
نیشتیمان
مه‌ست و حه‌یران
بوو.
ته‌نوره‌که‌یمان
هه‌ڵدایه‌وه
و زلله‌یه‌کیشمان
نه‌خوارد.
تۆ بۆ
نیشتیمان مه‌گه‌ڕێ
ئه‌و
چوو له‌گه‌ڵ
سروده‌کانیا
خۆی بکوژێ.
تۆ پێم بڵێ،
ئیتر
بۆ گۆرانییه‌کی
مه‌ردان نه‌مکوژێ؟
بۆ
برینی دڵی زه‌ردی
لیمۆیه‌کت سه‌رگه‌ردانم
نه‌کا؟
بۆ
کراسی
خوێناوی شه‌هیدێکت
هه‌ناسه‌م
لێنه‌بڕێت؟
ئه‌ی بۆ
تابلۆیه‌کی
برینداری (سه‌وز)*
خۆکوشتنم تیا
شین نه‌کات؟
تۆ
له‌چکه‌که‌ت
بۆنی بوغورد و
داوێنت بۆنی
شه‌هوه‌تی
لێدێ.
تۆ
پێم بڵێ به
چیا بتناسمه‌وه؟
به
که‌وا و سوخمه
بریقه‌داره‌کانت
یان
به ته‌نوره
کورته‌کانت،
به
به‌رماڵه‌کانت
یان به حه‌بی
مه‌نعه‌کانت؟
به
چیدا بتناسمه‌وه؟
سه‌رم
گه‌رمه و
تووڕه‌م مه‌که‌ن،
ده‌نا
ئینجانه‌کانتان
ده‌شکێنم،
به
کیته‌ڵه نه‌وت
ده‌ڕژێنمه
بن دار هه‌نجیره‌کانتان.
میزده‌که‌م
به قاچی جه‌لاده‌کانتانا
به کۆشکی سه‌رکرده‌کانتانا،
نیشتیمان
وه‌ک سێبه‌ری
خۆمی لێ
هاتووه،
هه‌ر
ده‌ڕۆم و
نایگه‌مێ
هه‌ر
ده‌ڕۆم و واوه‌یلامه
هه‌ر
ده‌رۆم و ده‌گریم
هه‌ر
ده‌رۆم و حه‌ی
ئه‌ڵڵامه
ده‌ڕۆم
و له‌به‌ر
خۆمه‌وه ده‌ڵێم:
ئه‌م
هه‌موو ئه‌سپانه‌ت
بۆ کوشت؟
ئه‌م
هه‌موو
ئاسکانه‌ت بۆ
دایه به‌ر
ئاگری حیله‌بازیت؟
هه‌ی
واوا لێ کراو،
دڵی
ئه‌م هه‌موو
په‌پووله‌یه‌ت
بۆ شکاند؟
په‌ره‌سێلکه‌کانت
بۆ خسته به‌رده‌م
پشیله‌کانت؟
ئاخر
دڵم نایه وه‌ک
نه‌نکم بڵێم:
ئاگرێ
گریت کڵوکۆت
دانه‌مرکێته‌وه،
په‌تایه‌ک
بگریت چل شه‌و
و چل رۆژ ئه‌مدیو
و ئه‌ودیوی بۆ
بکه‌ی،
ئاخر
ئه‌م هه‌موو
کارژیله‌یه‌ت
بۆ کرده
قوربانی؟
بیرم مه‌خه‌نه‌وه
با توڕه نه‌بم،
من
له‌گه‌ڵ
مانگه‌شه‌وێکی
ئه‌وێ خه‌وتم
و نیشتیمان
زیندانی
کردم،
خۆم
بۆ دره‌خته‌کانی
ده‌باشان
ڕووت کرده‌وه
و به‌ردبارانی
کردم،
باسی
مه‌مکه‌کانم
بۆ کانییه‌کی (کونجرین)
کرد و کردمیه
سۆزانی.
ئاخر
با توڕه نه‌بم،
من
ئێستاش
ستیانه‌کانم
پڕن له نامه‌ی
کوڕانی
شار،
ئێستاش
چاوه‌کانم
پڕن له چاوباشقاڵی
به‌رده‌رگا،
من
ئێستاش به ده‌سکێ
فه‌ریکه‌نۆکه‌وه
ته‌نیایم
پڕ
ده‌که‌م له
خه‌یاڵاندنی
تۆ،
ئه‌ی
بێوه‌فا
ئه‌ی
بێوه‌فا
ئ ه
ی ب ێ و ه ف ا
2005_2006
• • •
* کۆپله‌یه‌که
له یه‌کێک له
گۆرانیه‌کانی
هونه‌رمه‌ند
ڕه‌فیق چالاك
* به‌شێکه
له شیعری (ئه‌وراد)
ی مه‌وله‌وی
شاعیر
* دێڕه
شیعرێکی بێکه‌سی
شاعیره
* شیرین
یه‌کێک بوو له‌و
ژنه شێتانه‌ی
که ببووه
قوربانی هه‌وه‌سی
زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کانی
سلێمانی، له‌گه‌ڵ
هه‌موو برین و
تووڕه‌بوونه‌کانیشی
له پیاو له
ژێر سێبه‌ری
په‌یکه‌ره‌که‌ی
کاوه‌ی
ئاسنگه‌ردا
نه‌بووایه نه‌ده‌حه‌سایه‌وه.
*
مه‌به‌ست له
هونه‌رمه‌ند
سه‌روه‌ت سه‌وزه.