(نزیکتر
له ڕوانین و..
دوورتر له
نیگاکانت)
• که‌ژاڵ
ئیسماعیل
لێم مه‌پرسه..
من
هه‌میشه به
دوای حه‌قیقه‌تا
باڵنده‌یه‌ک
بووم..
له
خۆر.. له به‌فر..
له گریان
نزیکتر
له هه‌ناسه
و..
دوورتر
له هه‌وا
نزیکتر
له ترپه‌یه‌ک
دوورتر
له بڕوا..
تێڕوانینه‌کانم
ساردتر
له زریان
ڕووتتر
له پاییز..
من هه‌میشه
باڵنده‌یه‌ک
بووم
له
چاوه‌ڕوانیی..
له سه‌فه‌ر
ون
بووم.. ون!
له
نێوان په‌یڤه‌کانی
خۆم و
ئازاره‌کانی
ژنێکا
له
نێوان دوورگه‌کانی
گومان و
دێڕه
پڕ له زامه‌کانی
شیعرێکا
لێم
مه‌پرسه
ئه‌م
یاخیبوونه
له
کام ئاسمانه‌وه
داباری؟
هه‌رکه
ڕۆژ‌م
په‌رده‌ی
شانۆی شه‌و
دائه‌داته‌وه
گوێم
له ده‌نگی
زیکری ده‌روێشێکه
و
شێتێک
به کۆڵانه‌کانی
جه‌سته‌ما
جێهه‌نگاو
به جێدێڵێت..
ون بووم.. ون!
له
نێوان ڕۆخه‌کانی
ڕووباری حه‌زێكا و
شه‌پۆله
هه‌ڵچووه‌کانی
ده‌ریایه‌ک
له
نێوان ئاوێنه
سه‌رابییه‌کانی
ژوورێكا و
هێڵه
به ساڵچووه‌کانی
سیمایه‌ک!
من هه‌میشه
باڵنده‌یه‌ک
بووم
له
وشه.. له گه‌ڵا..
له ده‌نگ
نزیکتر
له په‌نجه‌کانم
و
دوورتر
له ده‌سته‌کانت
نزیکتر
له ڕوانین و
دوورتر
له نیگاکانت!
لێم مه‌پرسه
ئه‌م
گریانه
له‌گه‌ڵ
هاتنی کام زه‌مه‌ندا
گۆناکانتی
ماچ کرد؟!
هه‌ر
که ته‌مه‌ن
به
باڵای
مناڵیمدا ئه‌ڕوانێ
خۆزگه
بۆ سروودێک و
هه‌نسک
بۆ بووکه
شووشه‌یه‌ک
هه‌ڵئه‌کێشێت!
ون بووم.. ون!
له
نێوان گه‌ڕه‌که‌کانی
عومرما و
دوورگه
بێناوه‌کان
له
نێوان
چیرۆکه‌کانی
داپیره‌م و
ڕاستییه
ترسناکه‌کان..!
من
هه‌میشه
باڵنده‌یه‌ک
بووم..
له
گه‌وره‌بوون
له
پیربوون
له
فه‌نابوون..!
• • •
23-01-2006