سبه‌ی
بۆ نایه‌ت؟
• كه‌ژال
ئیسماعیل
دوێنێ.. هۆله‌ندا، 17-2-2006 • • • *«لالۆ ئه‌حه»:
پیاوێكی
قسه خۆش و
حیكایه‌تخوان
بوو، شه‌وانه حیكایه‌تی
ئه‌فسووناوی
ئه‌گێڕایه‌وه.
دوێنێم
دارستانێك
بوو،
له
دووره‌وه
لێوه
وشكه‌كانی
خۆر
بۆ
ته‌ڕه‌ماچێكی
سێبه‌ر ئه‌فڕین
له
ته‌نگه‌شه‌ی
هه‌ناسه‌یه‌كی
خۆڵه‌مێشیدا،
په‌پووله‌كان
كه‌نه‌فت كه‌وتبوون
به
لاره‌ملی
رۆیشتنێكی
بێ
ئاوڕدانه‌وه
رووبار..
له‌ژێر
باری غه‌مه‌كانیدا
به
دوای
ده‌ریایێ له فرمێسكدا
وێڵ بوو!
دوێنێم..
رابورد
لاپه‌ڕه‌یه‌ك
له ته‌قویمی
سووتاند
و
ژیله‌مۆی نا
به زامه‌كانی
دارستانه‌وه.
ئه‌مڕۆ..
ئه‌مڕۆم
دارگۆیژێكی
ماندوو بوو
شانی
نابووه بن په‌ستانی
په‌ڵه
هه‌ورێك له
تووڕه
بوون،
باران..
گه‌ڵای
ئه‌گریاند،
چرۆ..
بۆ
ئازاره‌كانی
هه‌ڵوه‌رین
ئه‌یناڵاند،
ڕه‌گ.. غه‌مخۆری
نوقمبوون بوو
باڵنده‌ش
هه‌راسانی
جێمانی
هێلانه،
شه‌ماڵ زاتی
نه‌بوو
هۆره‌یه‌كی
بۆنخۆش
بچڕێت و
باوه‌ش
به
كه‌مه‌ری
هه‌ناسه‌یه‌كدا
بكات.
شه‌و..
ئه‌مشه‌وم
ئه‌بێته
حیكایه‌تێ
وه‌ك
حیكایه‌ته‌كانی
«لالۆ
ئه‌حه»*
زۆر
ئه‌ترسم
بۆ
كۆتایی
به
سبه‌ی شه‌وم
بسپێرێت!
من
نامه‌وێت
چاوه‌ڕێ بم
قه‌ده‌ری
پاڵه‌وانه‌كان
وه‌كو
موورهدارێك
بسووتێن
جێهه‌نگاوه‌كانیان
پڕ بن له
ڕه‌ژوو
چون
نامه‌وێت ون
بم
ئای
له ئه‌مشه‌و..!
چۆن
وه‌ك داپیره‌یه‌ك
له به‌ر ده‌ركی
ئاوێنه‌یه‌كی
ته‌ڕدا
هه‌ڵكوڕماوه
و
پرچه‌كانی
به
یادی
ملوانكه‌یه‌كی
پچڕاوه‌وه
گرێ
ئه‌دات،
رسته
هێڵه‌كانی
سیمای ئه‌هۆنێته‌وه!
چاوه‌كانی
دوو كانیله‌ن
لێڵ.. لێڵ
به
پلووسكی
عومرێكا گوزه‌ر
ئه‌كه‌ن
ده‌تكێنه
نێو گۆمی حه‌سره‌ته‌وه
هه‌ركه
خه‌و
به لایدا
برده‌وه
كۆڵوانه‌كه‌ی
ڕائه‌خات
و
پریاسكه
پڕ له نهێنییه‌كانی
ئه‌نێته ژوور
سه‌ری شه‌و!
ئه‌وسا،
ده‌ركی
چاوه‌كانی له
تاریكی
قفڵ ئه‌دات.
ئای.. له
ئه‌مشه‌و
چه‌ندین
وشه هه‌ن
له
هه‌گبه‌ی
شاعیرێكا
و
چه‌ندین
پرسیار
تارماییه‌كانی
گومان ئه‌كێڵن
به
دوای
وه‌ڵامێكا
ئاخۆ..
ئه‌و ده‌سته‌ی
ئه‌یان
نووسێته‌وه
باوه‌شی
كامه زام ئه‌گه‌ڕێت
بۆ ده‌رمان؟!
ئه‌و
چاوانه‌ی سه‌ره‌ولێژ
هه‌ڵواسراون
به
به‌رگی
نامیلكه‌یه‌كدا
به‌ره‌و
كام مه‌مله‌كه‌ت
كۆتره
شینكه هه‌ڵیان
ئه‌گرێت؟!
ڕێی پێنابه‌م..
له
ته‌متوونی
ئه‌م شه‌وه‌ی
له
سه‌ر
به‌رۆكی زه‌مه‌ن
ڕواوه
سه‌ر
ده‌رنابه‌م..
له‌عاقیبه‌تی
ئه‌م چیرۆكه‌ی
لێم
بۆته
داستانێكی
شێت!
ئه‌م
شه‌وم ئه‌پرسێت
تاریكی
كه‌ی ئه‌ڕه‌وێته‌وه؟
ڕقی
هه‌ور بۆ هێو‌ر
نابێته‌وه؟
ئای
له‌و ساته‌ی
خۆر
ماچی بن پێی
دارستان ئه‌كات
و
داپیره
سه‌ر
ئه‌نێته سه‌ر
سۆزی
شه‌وێكی
گه‌رم!
سبه‌ی
بۆ نایه‌ت؟
تا.. حیكایه‌ت
ته‌واوبێت
و
منیش،
دار و
دارستان و
داپیره
به‌ندی
شیعرێك بكه‌م.