وێژوانه
و زمانی
لاوێژی
(زنجیره
باسێك سه‌باره‌ت
به شێعر)
وشه‌ی
مێتافۆر (metaphor) یان
وێژوانه
(ئیستیعاره)
له وشه‌ی
یۆنانی (metaphora) وه‌رگیراوه
که ئه‌ویش
تێکه‌ڵاوێکه
له (meta) به
مانای«ئه‌وپه‌ڕ»
و (pherein)،
«بردن». مه‌به‌ست
له‌و وشه‌یه
ده‌سته‌یه‌کی
تایبه‌ت له
به‌رهاتگه‌لێکی
زمانی یه، که
تێیاندا لایه‌نگه‌لی
شتێک بۆ شتێکی
تر «ئه‌وپه‌ڕببرێ»
یا
ڕابگوێزرێ،
به جۆرێک که
له شتی دووهه‌م
وه‌ها قسه‌بکرێ
وه‌ک بڵێی شتی
یه‌که‌مه.
وێژوانه
(ئیستیعاره)
لکی
جۆراوجۆری
لێده‌بێته‌وه
و، ژماره‌ی
«شتگه‌ل»ه کارتێکه‌ره‌کانیش
ده‌توانن
گۆڕانیان به‌سه‌ردابێ،
به‌ڵام ڕه‌واڵی
گشتی
«ڕاگوێزان» نه‌گۆڕ
ده‌مێنێته‌وه:
هه‌سته!
که به‌یان له
جامی شه‌وی
هاویشت
به‌ردێک که
ئه‌ستێران ده‌سڵه‌مێنێته‌وه1
مرۆڤ هیچ
به‌نده‌رێکی
نییه، زه‌مان
هیچ به‌ستێنێکی
نییه:
ڕه‌وانه و،
ئێمه تێده‌په‌ڕین2
تا له
ژێر کڵاودا چی
هه‌بێ!
(رێکلامی
بازرگانیی
ئۆتۆمبیل)
وێژوانه‌یان
هه‌میشه وه‌ک
سه‌ره‌کیترین
شکڵی زمانی
لاوێژی (مه‌جازی)
زانیوه.
زمانی
لاوێژی،
زمانێکه مه‌به‌ستی
هه‌ر ئه‌و شته
نییه که ده‌یڵێ.
ئۆتۆمبیله‌کان
کڵاو له سه‌ر
ناکه‌ن. مرۆڤه‌کان
که‌شتی نین.
زه‌مان چۆم
نییه. شه‌و
جامی ئاو نییه
و به‌یانیش به‌ردی
تێ ناهاوێژێ.
زمانێک که مه‌به‌ستی
هه‌ر ئه‌وشته
بێ (یا ده‌یهه‌وێ
هه‌رئه‌وه
بێ) که ده‌یڵێ
و، وشه‌کان ده
مانای زمانی
«پێوانه»دا
ده‌کار بێنێ
ــ پێوانه‌یه‌کی
وه‌رگیراو له
شێوه‌ی ئاسایی
وێژه‌رانی
ناسراوی ئه‌و
زمانه،
زمانی
واوێژی(حه‌قیقی)
پێده‌گوترێ.
زمانی لاوێژی
(مه‌جازی)
ناڕاسته‌وخۆ
له سیستیمی
ده‌کارهێنانی
ڕاسته‌قینه‌ی
زماندا
کارتێکه‌ری
ده‌بێ، چونکه
له سه‌ر ئه‌و
گریمانه‌یه
پێداده‌گرێ
که دسته‌واژه‌کان
هه‌رکات ده
مانای ڕاسته‌قینه‌دا
ده‌گه‌ل شتێک
پێوه‌ندییان
هه‌بێ، ده‌کرێ
به سه‌ر
شتێکی دیکه‌شیاندا
دابڕین. ئه‌و
کارتێکردنه
به شێوه‌ی
«ڕاگوێزان»
یان «ئه‌وپه‌ڕبردن»
ده‌ردێ و مه‌به‌سته‌که‌شی
گه‌یشتن به
مانای تازه و
هه‌راو و
«تایبه‌ت» و
وردتره.
بێگومان
زمانی لاوێژی
(مه‌جازی)
خۆئاسایی
زمانێکی پێهه‌ڵاگوتنه
و، ئه‌و
گواستنه‌وانه‌ی
که تێیدا
ڕووده‌دا ده‌یاننوێنێ
و وه‌ک «وێنه»
(ئیماژ) ده‌یانخاته‌ڕوو:
پیاوه
به‌ساڵاچووه‌که
له شتێکی
گچکه زیاتر
هیچ نییه
که‌وا کۆنێکی
سه‌ر دارێک..3
به‌ڵام
زاراوه‌ی
«وێناندن|
وێنه‌هه‌ڵگرتنه‌وه»
له زمانی لاوێژی(مه‌جازی)،
له بنه‌ڕه‌تدا
زۆر سه‌رشێوێنه‌ره،
چونکه ئه‌و
واژه‌یه
پێیواێه ده‌گه‌ڵ
چاو سه‌روکاری
هه‌یه، که‌چی
وا نییه.
زمانی لاوێژی
له‌وانه‌یه
هه‌روه‌ک له
وێژوانه(ئیستیعاره)ی
سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێ
ده‌گه‌ل هه‌ستی
بینین و
ڕوانین سه‌روکاری
هه‌بێ. به‌ڵام
ئامرازی سه‌ره‌کیی
وی زمانێکه
که له
ئاکامدا ده‌گه‌ڵ
شتێکی زۆر
زیاتر و هه‌راوتر
له چاو پێوه‌ندی
هه‌یه. له
نموونه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
وه‌ڵامی ئێمه
وه‌ڵامێکی
چاوپێنه‌که‌وتوو
و زۆر به‌ربڵاوتر
و وه‌ک پێوه‌ندی
ئوستووره و
نما ــ له سه‌ر
ئه‌ساسی پێوه‌ندی
باڵنده و
داوه‌ڵه‌کان
ــ
دێته‌به‌رچاو.
شێوه‌جۆراوجۆره‌کانی
«ڕاگوێزان» به سه‌نعه‌ت
و ورده‌کارییه‌کانی
ئه‌ده‌بی یان
جۆره‌کانی
لاوێژ نێوده‌برێن،
واته «گه‌ڕان»ی زمان له
مانای واوێژی
بۆ مانای
لاوێژی. به‌تێکڕایی
له سه‌ر ئه‌و
ڕایه‌ن که
وێژوانه،
خه‌یاڵ و بیرۆکه‌ی
سه‌ره‌کیی
ڕاگوێزانێکه
ڕوویداوه،
که‌واته ده‌کرێ
به سه‌ره‌کیترین
«ورده‌کاریی
ئه‌ده‌بی»
دابندرێ. ورده‌کارییه‌کانی
تر، به‌تایبه‌ت
سێ چه‌مکی
سوننه‌تی سه‌ره‌کی،
خۆئاسایی له
هه‌مان
ئۆلگوی سه‌ره‌کیی
وێژوانه(ئیستیعاره)
به حیساب
دێن:
ئا)
وێچواندن(ته‌شبیهـ):
له وێژوانه(ئیستیعاره)
وا فه‌رز ده‌کرێ
که ڕاگوێزان
ده‌ره‌تانی
هه‌یه یان له
ئه‌سڵدا
ڕوویداوه
(کڵاوی
ئۆتۆمبیل)، به‌ڵام
وێچواندن
پێشنیاری
ڕاگوێزان ده‌کا
و، به که‌ڵکوه‌رگرتن
له ئامرازی
وه‌ک «هه‌روه‌ک|چه‌شنی»
یا «ده‌ڵێی» ده‌یخاته‌ڕوو:
«ئه‌و وه‌ره‌قه
پۆڵاییه
جۆرێک ماتۆڕی
ئۆتۆمبیلی
داپۆشیوه هه‌ر
ده‌ڵێی
کڵاوێکه و له
سه‌ر ژنێک
نراوه»، یان،
له ماڵ ده‌رچووم
و
مانگی ڕه‌نگسوورم
بینی
هه‌روه‌ک وه‌رزێرێکی
ڕووگه‌ش به
سه‌ر شتێکدا
چه‌میبۆوه4
به شێوه‌ی
گشتی، کر و
سازواره‌ی
تێکه‌ڵاو به
«وه‌ک» یا «ده‌ڵێی»
له
وێچواندندا
باعیس ده‌بێ
که پێوه‌ندی
نێوان ماکه‌گه‌لی
وێچواندن به‌رچاوتر
له پێوه‌ندی
نێوان ماکه‌گه‌لی
وێژوانه بێ.
له‌ڕاستیدا
واوێده‌چێ که
وێچواندن خزم
و ناسیاوی هه‌ژاری
وێژوانه بێ و
ته‌نیا
«ئێسکگه‌لێکی
ڕه‌قوته‌ق»ی
به‌رهاتی
ڕاگوێزان به
شێوه‌ی به‌راورد
یان ڕیوایه‌توێژی(ته‌مسیل)ی
ته‌نگه‌به‌ر
ده‌خاته‌ڕوو
که چون له
پێشدا دیاری
کراوه، «قه‌ڵه‌مڕه‌و»ه‌کشی
به‌رته‌سک ده‌بێ.
به‌ڵام مه‌سه‌له
به پێچه‌وانه‌یه:
کارتێکه‌ری
«ڕه‌شمه‌کراوی»
وێچواندن له‌وانه‌یه
به گه‌وره‌یی
یان مه‌زنتر
له مانای
داپۆشراوی هه‌راوتر
بێ، به‌ڵام
زۆرجار له
وێژوانه
لێڵتره. به‌هه‌رحاڵ،
به‌راوردکارییه
ڕووته‌کان
سوودێکی وه‌هایان
نییه. له
دێڕه‌کانی
خواره‌وه
دیاریکردنی
ئه‌وه‌یکه
وێژوانه‌کان
کاربڕترن یان
وێچواندنه‌کان
کارێکی
دژواره:
هه‌یڤی
زه‌رد که ده‌سته‌کانی
ڕه جامی په‌نجه‌ره‌کان
ده‌خشێنێ،
دوکه‌ڵی زه‌رد
که لمبۆزی ڕه
جامی په‌نجه‌ره‌کان
ده‌خشێنێ
به زمان گۆشه
و قه‌راخه‌کانی
شه‌وی لسته‌وه...5
ئه‌وه‌تا
ئێواره‌ی
فریوده‌ر،
یاری
خوێن‌ڕێژ،
دێ چه‌شنی
هاوده‌ستێک،
گورگ ئاسا،
ئاسمان
ئارام، داده‌خرێ
وه‌ک گونبه‌زێکی
مه‌زن،
وه ئینسان
بوێرانه،
خۆی ده‌کاته
دڕنده‌یه‌ک.6
شه‌وێکی
دڵگیره،
ئارام و ئازاد
زه‌مانی مه‌له‌کووتی،
وه‌ک ڕاهیبه‌یه‌ک
ئارامه
هه‌ناسه
ڕاگیراو له
پاڕانه‌وه...7
بێ) لاوێژی
ڕاگه‌یێندراو
به نه‌خت و
گشت (synechdoche): ئه‌و واژه‌یه
یۆنانی یه و
له (synechdochesthai) به
مانای وه‌رگرتنی
دووانه وه‌رگیراوه.
له‌و بواره‌دا
ڕاگوێزان به
شێوه‌ی «ئه‌وپه‌ڕبردن»
نه‌ختێکه له
شتێک تا جێگه‌ی
ئه‌و شته
گشته بگرێته‌وه
یان به پێچه‌وانه‌وه.
«بیست هاوین»
له جیاتی
بیست ساڵ، «ده
جووت ده‌ست»
له جیاتی ده
که‌س، یان ده
(لیسیداس
میلتن)دا
«زاره کوێره‌کان»
له بری قه‌شه
فاسیده‌کان.
پێ) لاوێژی
ڕاگه‌یێندراو
به پێویست و
پێوسیتبوو (metonymy): ئه‌و
واژه‌یه له
واژه‌ی
یۆنانی وه‌رگیراوه
که خۆی له (meta)
«گۆڕان» و (onoma) «نێو»
جیابووه‌ته‌وه.
له‌و بواره‌دا
نێوی شتێک
ڕاده‌گوێزرێ
تا ببێته
جێگری شتێک که
ده‌گه‌ڵی یه‌کبگرێته‌وه.
«کۆشکی سپی» له
بری سه‌رکۆماری
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
«تانج» له بری
پادشا و غه‌یره.
ئاشکرایه
که له‌و به‌رهاته‌دا
هه‌ڵاواردنیش
کارتێکه‌ری
هه‌یه و له‌و
باره‌یه‌وه
ده‌گه‌ڵ
لاوێژی ڕاگه‌یێندراو
به نه‌خت و
گشت پێوه‌ندییه‌کی
نزیکی هه‌یه.
له زمانی
ئینگلیسیی
کۆن، شێوه‌یه‌ک
له ڕاگوێزان
به نێوی
لاوێژی نه‌خت
له‌بری گشت له
گۆڕێدابوو که
نه‌ختی له
جیاتی گشت
داده‌نا، وه‌ک
«حه‌زیای
ڕێگا» له بری
ده‌ریا و، که‌وابێ
ده‌کرێ ئه‌وه‌ش
له‌م باسه‌دا
بێته‌گۆڕ.
هه‌ڵبه‌ت ده‌توانرێ
پێرستی ئه‌و
چه‌مکانه
زۆر هه‌راوتر
و ئاڵۆزتر له‌وانه
بێ و، زانستی
به‌یانی
سوننه‌تیش هه‌میشه
ئه‌م کاه‌ی
کردووه. به‌ڵام
کاتێک ده‌کارهێنانی
به‌کرده‌وه‌ی
ئه‌وان له به‌رهه‌می
ئه‌ده‌بیدا
دێته‌پێش، به‌دووره
که زۆرله‌سه‌ررۆیشتنێکی
وه‌ها سوودێکی
ئه‌وتۆمان پێ
بگه‌یێنێ.
ئاستی
جیاوازی چه‌مکه
جۆراوجۆره‌کان
وه‌ها ناسک و
وردده‌بێته‌وه
ــ هه‌روه‌ک
ئه‌و دوو
بواره‌ی
باسمان لێوه‌کرد
ــ و به زه‌ین
سپاردنیان وه‌ها
دژوار ده‌بێ
که ته‌قریبه‌ن
ده‌ره‌تان
نابێ که
بتوانین به
نیازی
ڕوونکردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مێک ده‌کاریان
بێنین، بێ ئه‌وه‌یکه
به شێوه‌یه‌کی
ساکارانه
پله‌ی به‌رهه‌مه‌که
بێنینه‌خوار.
ده ئه‌سڵدا
بیری کردنه‌وه‌ی
ڕازگه‌لی
هێما و کینایه،
پێش و
پاشخستنی
پێکهاته‌گه‌لی
که‌لام، هێما
له سفه‌ت و
ئه‌وانی تر،
شتێک له زه‌یندا
ویشک ده‌کا و،
تازه ئه‌و چه‌مکانه
له بنه‌ڕه‌تدا
به شێوه‌ی
داندراوی
ستاندارد بۆ
کۆمه‌گ به
داڕشتن
(ئینشا)
هاتوونه‌ته‌ئاراوه
و نه یارمه‌تی
گه‌یاندن به
دانه‌وه‌ی وه‌ڵامی
ڕه‌خنه‌ییانه.
هه‌ر ئه‌وه‌یکه
بزانین ئه‌سڵی
شکڵ و زمانیی
ڕاگوێزانه‌که
گیانیان وه‌به‌ردێنێ
یان له‌ڕاستیدا
هه‌موویان
پێڕه‌وی ئه‌م
بنه‌مایه‌ن،
ڕه‌مز و ڕازی
ئه‌وان
تاڕاده‌یه‌ک
له‌ناوده‌چێ.
ئه‌وانه
جۆره‌کانی
وێژوانه(ئیستیعاره)ن.
له لایه‌کی
دیکه‌وه، سه‌نعه‌تی
«وێژوانه» ته‌نیا
به‌م ده‌لیله
له ئارادایه
که وێژوانه‌کان
بوونیان هه‌یه.
وه ئه‌وانه
کاتێک
بوونیان هه‌ست
پێده‌کرێ که
به‌کرده‌وه
له زمان، له
کۆمه‌ڵگه و
له زه‌ماندا
ڕووبده‌ن.
هیچکام له‌و
ماکه‌گه‌له،
هۆکاری هه‌میشه‌یی
و پایه‌دار
نین. به
واتایه‌کی
تر، له هه‌ر
کاتێکی
دیاریکراودا،
ئه‌وه
گوشارگه‌لی
زمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و هه‌روه‌ها
مێژووی خودی
وێژوانه‌یه که
چه‌مکه‌کان
ده‌ڕازێننه‌وه:
وێژوانه
شکڵی ئه‌زه‌لی
و ئه‌به‌دی
نییه.
هه‌روه‌ک
گوترا، ڕه‌نگه
به‌که‌ڵکترین
ڕێگه‌ی
نزیکبوونه‌وه
به باسه‌که
ئه‌وه‌بێ که
خودی به‌رهاته
وێژوانه‌ییه‌کان
به وردی
شیبکه‌ینه‌وه،
واته بزانین
که بیرۆکه‌ی
وێژوانه، به
عینوانی
دیارده‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و مێژوویی که
به‌رهه‌می
تێڕوانینه
جۆراوجۆره‌کانی
زمان بووه، چ
به‌سه‌رهاتێکی
هه‌بووه. ڕه‌نگه
بکرێ هیوادار
بین که ئه‌و
زاراوانه له
کۆتایی کتێبه‌که‌دا
یه‌کتری
ڕوونبکه‌نه‌وه
و، «ڕاگوێزان»
ی وێژوانه‌یه‌یی
له
نێوانیاندا
پێکبێ تا
ماناکانیان
خۆیان بکه‌نه‌وه.
•
• •
سه‌رنج: ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
کتێبێکی
فارسی یه به
نێوی: (استعاره،
ترێنس هاوکێس {Terence Hawkes}، ترجمه:
فه‌رزانه طاهری،
تهران، نشر
مرکز، 1377). به
پێی توانا هه‌موو
جارێک هه‌وڵ
ده‌ده‌رێ به‌شێک
له‌و کتێبه
به شێوه‌ی
زنجیره‌باس
پێشکێشی
خوێنه‌ره‌وان
بکرێ. دیاره له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و باسه‌دا، وام به
باش زانی که
بۆ هێندێک
زاراوه‌ی
شێعریی که ئه‌سڵیان
عه‌ڕه‌بی یه
و له زمانی
فارسی‌دا جێکه‌وتوون،
هاوبه‌رێکیان
به زمانی
کوردی بۆ
دابنێم و به‌م
چه‌شنه
زمانی کوردیش
له‌و بواره‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ندتر
بکرێ (س. چ. هێرش).
ژێرنووسه‌کان
1- ئیدوارد
فیتز جرالد،
چوارینه‌کانی
عومه‌ر خه‌ییام.
سه‌رنج(هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و چوارینه‌یه‌م
به‌و نێوه‌رۆکه
له چوارینه‌کانی
خه‌ییام دا نه‌بینی
(وه‌رگێڕه‌وه‌ی
فارسی).
2- ئالفۆنس دو
لامارتین، ده‌ریاچه.
3- و. ب. ییتس، بایه‌وان
هه‌ڵدان به‌ره‌و
بیزانس.
4- تی. ئی. هیوم، پاییز.
5- تی. س. ئێلیوت، سروودی
عاشقانه‌ی جی.
ئالفرێد
پرۆفراک.
6- بودلێر، شه‌فه‌ق.
7- ڤۆردسڤۆرد، سۆناته‌کان.