|
خه‌مێکی
تر لــــــــــــــــــــــــــه نێو باغی
ده‌روونمدا ڕواوه وه‌رهه‌مێکی
تر • • • بـــــــــــــــــــههارم
زه‌رد و بێڕه‌نگه
له تاو
گوڵزاری
داڕووتاو • • • وڵاتی
سووری
خوێناوی ئه‌گه‌ر
ورد بێته ســــــــــــــــــهرشانۆ • • • پـــــــــــــهری
شادی‌م له
خوێن زیاتر،
چ ناچێژێ و چ
ناڕێژێ • • • شه‌وێ
پیریم له خه‌وما
دی، بزرکا
ڕووم كـــــــــه ئه‌ز
وانیم • • • نه‌بینرا
بووکی
ئاواتم به تــــــــــــــــــــــــــــــــارا
ڕابرێ،
تارام • • • چ مــــــــــــــا نه‌یکه‌م
له‌پێناوت
وه‌کوو دیلێ
له به‌ر ده‌ستت • • • ئــــــــــــــــــــــهگهرچی
ڕۆله
کوردێکی بهڵادیدهی
مه‌هابادیم که‌وه‌رت،
به‌هاری 1365 * ئه‌وانه‌ی
له ناو «...» که‌وانه
دان ئی
«مامۆستا
هێمن»ن که له
پارچه
شێعری (عیشق و
ئازادی)ی
دیوانی (ناڵه‌ی
جودایی) وه‌رگیراون. |
|
|
|
هێمن
ئه‌گه‌رچی
له ڕێبازی
تێکۆشان و خه‌بات،
به‌ره‌و
دوندی
ئامانج و
ئاوات
زۆرجار
تووشی به‌ڵای
لابه‌لا هات
و یه‌کدوو جاریش
له هه‌ورازی
هه‌زار به
هه‌زار و هه‌ڵدێری
عه‌سته‌م و
هه‌ڵه‌مووت،
به سه‌ختی
هه‌ڵه‌نگووت.
به‌ڵام زۆر
زوو وه‌خۆ
هاته‌وه و
وه‌ک
ئاشقێکی هه‌ڵوه‌دا،
ڕێگه‌ی گه‌ل
و نیشتمانی
به‌رنه‌دا. ده‌کرێ
بڵێین هێمن
ئاوێنه‌ی ته‌واونوێنی
هیوا و
هۆمێدی له‌مێژینه
بگره دهردوداخ
و خه‌م و په‌ژاره‌ی
گه‌له‌که‌ی
بوو. هێمن
زاری داد و
هاواری هه‌ژار
و نه‌خوێنده‌واری
کورد بوو. هه‌زار
جار له‌گه‌ڵیان
که‌وت و هه‌ستاوه،
هه‌زار جار
له‌گه‌ڵیان
مرد و ژیاوه،
هه‌زار جار
له‌گه‌ڵیان
ته‌زی و نه‌به‌زی.. زۆر
که‌س پێیان
وابوو هێمن
هه‌روا
ئینسانێکی
شاعیر مه‌سله‌که
و به‌س، ئه‌وه‌ی
له نیزیک ڕا
نه‌یناسیبا
ڕه‌نگه له
سه‌ر ئه‌و
بڕوایه با، به‌ڵام
هێمن زۆری له
باراندا هه‌بوو.
هه‌م
شاعیرێکی
سیاسی بوو،
هه‌م
سیاسییه‌کی
شاعیر، هه‌م
تێکۆشه‌رێکی
گه‌لخوازی
بیرخاوێن
بوو، هه‌م
کۆڵنه‌ده‌رێکی
دڵبازی پاک
داوێن. ئاشق و
سه‌وداسه‌ری
نیشتمان
بوو، پێداهه‌ڵده‌ری
جوانی و ژیان. تا
بڵێی ڕوح
سووک و
دڵناسک و
مێهره‌بان
بوو، قسه‌خۆش
و حارزجواب و
نوکته‌زان.
له خاینی
خوێڕی نه‌ده‌پرینگاوه،
بۆ ماڵی دنیا
نهدهکوڕووزاوه.
قسه‌ی سۆدره
و سهههندهی
نه‌ده‌بیست،
لاسار و
لاپره‌سه‌نی
خۆش نه‌ده‌ویست. لامهلامهی
له به‌ر که‌س
نه‌ده‌کرد،
ئێره‌یی و به‌خیلی
به که‌س نه‌ده‌برد. له
خۆبایی و
بێخود نه‌بوو،
چاوچنۆک و حه‌سوود
نه‌بوو.
دۆستی یه‌کڕووی
نهدهبوغزاند،
پاشمله بۆ
که‌سی تێنهدهچاند.
زوو هه‌ڵده‌چوو،
زووش ئاشت ده‌بۆوه.
ئه‌هلی به‌زم
و جه‌فه‌نگ
بوو، ده‌روون
ساف و یه‌کڕه‌نگ
بوو. بۆ نێوی
کورد زۆر
کرد، شاعیر
ژیا وشاعیر
مرد. چه‌ند
بڕگه له
پێشه‌کی
کتێبی: هێمن و من،
هێرش، سوێد 1992 |
|
|
|
شارگه‌ی
یاران • تێهه‌ڵکێشی
شێعری «بارگه‌ی
یاران»ی هێمن:
س. چ. هێرش دۆست
و یاران كـــــــه هه‌موو سه‌ربه‌هه‌وان
من چبکه‌م • • • به
ڕه‌وشت چه‌شنی
فرشته، به به‌ژن وه‌ک
ڤێنووس • • • یادی
ئه‌و ده‌وره
به خێربێ كــــه
له‌سه‌ر قه‌ولی
گراو • • • تۆ
بڵێی بێته‌وه
ئــــــــــــــــــــهو
ڕۆژه، شه‌وێ
ده‌ربکه‌وم • • • چ
ده‌پرسی گوڵه‌که‌م،
کوێیه مه‌کان
و
كـــــــــــــــــهونم؟ • • • عومرێ
پێموابوو
منیش ده‌وری مــــــــــهی و
پیاڵه‌م دێ • • • ده‌خولێمه‌وه
ئاواره و
بێچاره لــــــــــــــــــــــــــــــه شاران • • • چۆڵه
جێ‌ژوان! بگر و هــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهڵڵایه،
شه‌ڕه • • • مــــــــــــــــــــــــــاڵیان
ئاوابێ ئه‌وانه‌ی
به وه‌فا نه‌بزووتن • • • کێ
بوو؟ بۆ ئه‌هلی
ئه‌وین،
شێعرووشهی
وه‌ک دوڕد
بوو • • • |