زمانی ئه‌ده‌بیی وتارنووسین له
سایته کوردییه‌کاندا
• هیوا
ناسیح ـ
سویسرا
یه‌کێک
له‌و
دیاردانه‌ی
به هۆی
ته‌کنه‌لۆژیاوه
له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا په‌ره‌ی
سه‌ندووه
زۆر بوونی
ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانه،
جا ئه‌مانه چ
هی حزبیی یان
ڕێکخراوه‌یی
و که‌سییه‌کان
بن. ئه‌مه‌ش خۆی له
خۆیدا سیمایه‌کی
شارستانییانه
و سه‌رده‌مییانه‌ی
جوانی
ڕۆژگاری
ئینته‌رنێت و به‌جیهانیی
بوونه.
ماڵپه‌ڕه‌کانی
ئینته‌رنێت
وه‌ک
هه‌ر
شتێکی تری ئه‌م
گێتییه، وه‌ک
ده‌ڵێن چه‌کێکی
دوو سه‌ره،
ده‌کرێت گه‌وره‌ترین سوود
به به‌کارهێنه‌رانی
بگه‌یه‌نێت،
به‌مه‌ش هه‌م
زانست و
زانیاریی
گشتییان به‌ره‌و
باڵا هه‌ڵكشێ و
هه‌میش له ڕێگه‌ی هه‌واڵ
و وتار و نووسینه‌کانه‌وه،
که تیایاندا
بڵاو ده‌کرێنه‌وه،
گه‌وره‌ترین
قازانچ به
زمانی به‌کاربراو
بگه‌یه‌نێت. نموونه‌شم
بۆ زیانه‌کانی
به‌کارهێنانیه‌تی
له لایه‌ن
تیرۆریست و په‌ڕگیره‌کانه‌وه،
که به نووسین
و ده‌نگ و
وێنه، هه‌وڵ
ده‌ده‌ن بیر‌وڕای
خۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه
و ترس و سامیش
بخه‌نه دڵی
ناحه‌ز و
دوژمنانیانه‌وه.
زمان
کائینێکی
زیندووه
له هه‌ر سه‌رده‌م و
شوێن و
کاتێکدا و سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که
ناسنامه و
شوناسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که،
گرنگترین
هۆکاری
لێکتێگه‌یشتن
و گواستنه‌وه‌ی
زانیارییشه
له یه‌کێکه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
تر، جان کۆهن
ده‌ڵێت
(زمان پۆشاکی
بیر نییه جه‌سته‌یه‌تی،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بیر بێ زمان
بوونی نییه)،
زانایه‌کی تر ده‌ڵێت
(ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
بیره). زمان پێکهێنه‌ری
یه‌که‌م و سه‌ره‌کی
هه‌ر ده‌قێکه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هۆشیاری نوسه‌ره‌که‌شێتی،
هه‌ر له
سۆنگه‌ی ئه‌مه‌وه
ناکرێت تۆ بێیت و
بابه‌تێکی
زانستیی، جا
له‌هه‌ر
بوارێک‌دا
بێت، به
زمانێکی ساده
و پڕ له هه‌ڵه‌ی
ڕێزمانیی بنووسیت،
چونکه به مه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که نا‌توانیت
ته‌واوی مه‌به‌ست
و نیازت بگه‌یه‌نیت،
زیانیش به
زمانه‌که ده‌گه‌یه‌نیت.
دێمه
سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی
خۆم که زمانی
نووسینی
سایته
کوردییه‌کانی
ئینته‌رنێته،
ئێستا وه‌ک ده‌بینین،
به هۆی زۆربوونی
کۆمپیوته‌ر و
هێڵی ئینته‌رنێته‌وه،
له‌گه‌ڵیشیدا
به‌رده‌وام
زۆربوونی ماڵپه‌ڕه‌کان،
به‌داخه‌وه
خه‌ریکه
جۆره
زمانێکی پڕ له
هه‌ڵه و په‌ڵه
و نائه‌ده‌بیی
و سه‌قه‌ت و
شێوێنراوی
کوردی سه‌رده‌ردێنێت.
من خۆم له
ساڵی ١٩٩٢ ه‌وه وتار
ده‌نووسم،
به‌ڵام
ئێستاش که به
نیازی ئه‌وه‌ی
وتارێک بنووسم،
ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م
(یان ڕاستتر
کیبۆرد) ده‌به‌م،
ده‌ڵێی ده‌مه‌وێت
یه‌که‌م نامه‌ی دڵداریی بۆ کچێکی
دڵخوازم بنووسم
و موساره‌حه‌ی
بکه‌م، ئه‌وه‌نده
به ترس و دڵه‌ڕاوکه‌وه کاره‌که
ده‌که‌م. ئاخر
نووسین سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که
لێپرسراوێتی‌یه،
ده‌شترسم هه‌ڵه‌یه‌کی
ڕێزمانی یان ڕێنووسی
وا زه‌ق بکه‌م،
خوێنه‌ر زه‌وقی
نه‌بێت بابه‌ته‌که‌م
تا کۆتایی
بخوێنێته‌وه.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هیچ
فلته‌رێک بۆ هه‌ڵبژاردن
و گێڕانه‌وه‌ی
لاوازه‌کانیان
نییه،
ده‌بینین
ڕۆژانه چه‌ندان
وتاری وا، بێ ئه‌وه‌ی
مه‌رج و توخمه
سه‌ره‌كییه‌کانی
وتارنووسینیان
تێدابێت،یان
له ڕووی ناوه‌ڕۆک
و ڕێزمانیی و
ڕێنووس و
خاڵبه‌ندییه‌وه
بۆ بڵاوکردنه‌وه
بشێن، بێ هیچ گرفتێک
بڵاوده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر هۆیه‌کی
سه‌ره‌کی ئه‌مه،
هه‌ڵپه‌ی
ناوده‌رکردن
و خۆده‌رخستن
بێت له لایه‌ن
بنووسی
ئه‌م به‌ناو
وتارانه‌وه،
ئه‌وا هۆیه‌کی
تری بڵاوکردنه‌وه‌یانه
له لایه‌ن
خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ
و ده‌سته‌ی نووسه‌رانیانه‌وه.
هه‌ندێک که‌س
بێ ئه‌وه‌ی(ده‌ستی
نووسین) یان
هه‌بێت، یان
ڕاستتر بڵێین
ئه‌م به‌هره‌یه (ئه‌گه‌ر
به‌هره بێت) له
خۆیاندا شک
به‌رن و په‌ره‌یان
پێدابێت،
دێن و ده‌ست
ده‌که‌ن به
نووسین و ده‌ینێرن
بۆ سایته‌کان،
ئه‌وانیش
(زۆربه‌یان)
بێ هیچ دوودڵییه‌ک
بۆیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
په‌تا کوشنده‌که‌ش
له‌وه‌دایه
که که‌سانی
وا هه‌ن، وا
ده‌زانن ئه‌گه‌ر
ناو و وێنه‌یان
هه‌میشه به‌سه‌ر
سایته‌کانه‌وه
بێت، مانای
وایه که نووسه‌ر
و ڕه‌خنه‌گری
هه‌ڵکه‌وتوو
و چاکن!! بۆیه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن
به به‌رده‌وامی بابه‌ت
و وتار بنووسن،
بێ ئه‌وه‌ی
گوێ به
چۆنێتی وتاره‌کانیان
بده‌ن!
هاوڕێیه‌کم
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر
نامه‌یه‌کی
تایبه‌تی بۆ
نووسی بووم،
تیایدا وشه‌ی
(تێبینی) به سێ
به‌ش، واته
(به‌م
جۆره: تێ بی
نی) نووسی
بوو، ئه‌وه
بوو ئه‌وکات
پێم وت، که
تۆ پێش ئه‌وه‌ی
بچیت بۆ کۆرسی
فێربوونی
زمانی ئه‌ڵمانی
(زمانی ئه‌و
وڵاته‌یه که
ئه‌و لێی
ده‌ژیت)،
پێویسته
کۆرسێکی
زمانی کوردی
ببینیت! که‌چی
بێ ئه‌وه‌ی
زمانه کوردییه‌كه‌ی
هیچ په‌ره
پێدابێت، ده‌بینم
جاروبار وتار
له سایته‌کاندا
بڵاو
ده‌کاته‌وه!!
ئاخر ڕاسته
ئێمه وه‌ك
كورد زمانی یه‌کگرتوو
و
ستانداردمان نییه، به‌ڵام
ئه‌مه‌ش
مانای ئه‌وه نییه
که پاشاگه‌ردانی
بێت و هه‌ر که‌س
و چۆنی ده‌وێت وا
بنووسێت.
ڕاستییه‌کی
تریش هه‌یه،
ده‌بێت بیزانین،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که هه‌میشه
زمانی نووسین
و زمانی سه‌رجاده
و ناوبازاڕ، زۆر له‌یه‌کتر
جیاواز بوونه،له‌م
ڕۆژانه‌دا
وتارێکم
خوێنده‌وه،
که له سایتی(کوردستان
نێت) و هه‌ندێک
سایتی تریشدا
بڵاو کرابووه‌وه،
گوایه نامه‌ی
وه‌زیرێکی له
کارخراوه،
بڕوا بکه‌ن
خۆی له سی
دێڕ پێک
هاتبوو، که‌چی
بیست دانه
وشه‌ی بازاڕی و
ناشرینی تیا
به‌کار
هاتبوو، واته
هه‌ر دێڕ و
نیوه‌ی وشه‌یه‌کی
له‌م
جۆره‌ی
به‌ر ده‌که‌وێت!
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه
نامه‌ی که‌سێکی
تایبه‌تیی
بێت، ئه‌وا پێویسته
سکان بکرێت و
ده‌قی
ئۆرگیناڵه‌که‌ی
بڵاو بکرێته‌وه؟
تا خوێنه‌ر
بزانێت، که
ئه‌مه زمانی
( وه‌زیر) ه‌که‌یه
نه‌ک نووسه‌ری
وتاره‌که.
وشه‌ی
وا هه‌یه،
شیاو و نه‌شیاویی
به پێی بابه‌ته‌که
ده‌گۆڕێت، هه‌ر
بۆ نموونه
ناوی ئه‌ندامی
زاووزێی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر
بێت و تۆ له
بابه‌تێکی
زانستیی وه‌ک
پزیشکیدا
بینووسیت،
ئه‌وا ئاسایی‌یه،
به‌ڵام هه‌ر
ئه‌و وشانه
له بابه‌تێکی
رامیاریدا
بنووسیت،
شتێکی ناپه‌سه‌ند
و ناشرینه. هه‌رگیزیش
مانای وا نییه که
ڕه‌خنه‌ی
توند ده‌بێت
وشه‌ی جوێن و
بازاڕی تیا به‌کار
بهێنرێت. پێم
وایه، ده‌کرێت
مرۆڤ ڕه‌خنه‌ی
زۆر توند به زمانێکی
جوان و باڵا
بنووسێت.
ڕه‌گه‌زێکی
تری وتار نووسین دیاری
کردنی سه‌رچاوه‌کانه،لای
که‌می سه‌ره‌كییه‌کانی،
به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر هات و وتاره‌که
هه‌ندێک
ژماره و
زانیاری
خواستراو و سوود
لێوه‌رگیراوی
تیادا به‌کار هاتبوو.
به داخه‌وه
زۆر جار ئه‌مه
پشتگوێ ده‌خرێت،
هه‌ر بۆ نموونه
هاوڕێیه‌کم
که تازه
ده‌ستی به
نووسین کردووه،
وتارێکی له
مانگی دیسه‌مبه‌ری
ساڵی پاردا له سایتی (کوردستانپۆست)دا،
بڵاوکرده‌وه،
له‌وێدا بێ ئه‌وه‌ی
ئاماژه بۆ
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک
بکات بێ هیچ
دوودڵییه‌ک
نووسیبووی،
که له شه‌ڕی
ناوخۆی نێوان
پارتی و یه‌کێتی
دا (٧٠٠٠٠) که‌س
کوژراون!! که
خوێندمه‌وه
یه‌کسه‌ر مه‌یلێکم
بۆ کرد و نووسیم
«براکه‌م،
بڕوا بکه ئه‌گه‌ر
سفرێکیشت
خاتری
هاوڕێیه‌تیی
بێت (!)، ئه‌وا هێشتا
ئه‌و ژماره‌یه‌ی
تۆ نووسیوته زۆره،
چونکه هه‌رچه‌نده
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ورد نییه به‌ڵام
به بۆچوونی
من ژماره‌ی
کوژراوه‌کانی
شه‌ڕی نه‌گریس
و قێزه‌ونی
ناوخۆ له نزیکه‌ی
(٤ تا ٥) هه‌زار
که‌س تێپه‌ڕ
ناکات».
من
پێم باشه مرۆڤ
زۆر بخوێنێته‌وه
و که‌م بنووسێت،
گرنگیش به
چۆنێتی بدات
نه‌ک چه‌ندێتی،
ئاساییشه که‌سێک
وتارێک ده‌نووسێت،
پێش
بڵاوکردنه‌وه،
نیشانی که‌سێکی
شاره‌زا و
زمانزانتر له خۆی
بدات، ئه‌مه
هیچ نه‌نگی
تێدا نییه.
نووسین
لێپرسراوێتی
و ئیلتیزامه،
به‌رامبه‌ر
به خه‌ڵک و
به‌رامبه‌ر
به ئه‌و
زمانه‌ی که به‌کاری ده‌به‌ین
له نووسینه‌کانماندا،
چونكه
دواجار
زمانیش
زانستێکه و
بۆ به‌کارهێنانی ده‌بێت
ملکه‌چ و پابه‌ندی
یاسا و
ڕێساکانی
بین، ئه‌گینا
سته‌م له
زمانه‌که ده‌که‌ین.
ئه‌و وتارانه‌ی
ئه‌مڕۆ ده‌یاننووسین،
سبه‌ی ده‌بنه
مێژووی تایبه‌تی
و (ڕابردوو)
بۆمان، که‌سانی
تر به نووسینه‌کانمان
که‌سێتی،
پێشینه، هه‌ڵوێست، بۆچوومان
و ئاستی زمان
زانینمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن،
بۆیه هه‌ر وتارێک
پێش بڵاو بوونه‌وه
با چه‌ند
جارێک
بخوێنینه‌وه
و هه‌ڵه‌بڕی
بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمان به ته‌واوی
بۆ خوێنه‌ر
ئاشکرا بێت و
له جیاتی
زیان سوود
به زمانه‌که‌شمان بگه‌یه‌نین.
با مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیمان
نووسین بێت
له پێناو
خزمه‌تکردندا
نه‌ک له پێناو بڵاوکردنه‌وه‌دا.
•
• •