گۆتوبێژ
له گه‌ل نه‌مر
Ğمحه‌مه‌د
شاپه‌سه‌ندیğ یادگاره‌کی
دیکه‌ی کۆماری
کوردستان
ئاماده‌كردن:
كاكشار ئۆره‌مار
ڕێزدار
محه‌مه‌د
شاپه‌سه‌ندی،
یادگاره‌کی دیکه‌ی
کۆماری
کوردستان که
له کاتی
کۆمار دا ئه‌ندامه‌کی
چالاک بووی هه‌تا
پێش پێکهاتنی
کۆماریش له نێو
کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانه‌وه‌ی
کوردیش دا. باشه
ئه‌توانم
بپرسم محه‌مه‌د
شاپه‌سه‌ندی
کێیه؟
ــ من
محه‌مه‌دی
شاپه‌سه‌ندی
کوڕی محه‌مه‌د
ساڵحی
شاپه‌سه‌ندی
خه‌لکی مه‌هاباد
له ساڵی ١٩٢٠
له دایک
بووم. ساڵی
مه‌لا خه‌لیل
له کلاسی ته‌هیه‌ی
دبستانی په‌هله‌وی
خوێندوومه
تا کلاسی شه‌شه‌م
له ده‌بستانی
سه‌عاده‌ت
دا ته‌واوم
کردووه. دوایی
له مه‌دره‌سه
نه‌مخوێندووه
و هه‌ر له
موتاڵاتی خۆم
فێری شت بوومه.
له
ساڵی ١٣١٣ی هه‌تاوی
تا ١٣١٤ گواهینامه‌ی
کلاسی شه‌شی
ئیبتدایی(سه‌ره‌تایی)م
وه‌رگرتووه.
له‌وه‌ی به‌و
لاوه لای
تاجره‌کی ته‌ورێزی
شاگرد بووم بۆ
ئه‌وه‌ی ئوسوولی
بازرگانی فێر
بم.
چه‌ند
ساڵێک لای ئه‌و
بووم دوایی تا
له ١٣١٩ی هه‌تاوی
ژنم هێناوه و
له ١٣٢٠-٢١ی
هه‌تاوی دا
کاتێ ئیران له
لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی
ڕووسیا و
ئعنگلیسه‌وه
داگیر کرا
کوردستان که‌وته
ژێر کۆنترۆلی
ڕووسه‌کان.
کوردستان
که‌ی که‌وته
ژێر کۆنترۆلی
ڕووسه‌کان؟
ــ
له ساڵی
١٣٢٠ی شه‌مسیه‌وه
که سابڵاخ
بۆمباران کرا سابڵاخیش
که‌وته ژێر
ده‌ستی کورده‌کان
که له ١٠ی
شه‌هریوه‌ری ساڵی
١٣٢٠ی شه‌مسی
دا بوو.
له‌و ساوه
قازی موحه‌مه‌د
که دوایی بوو
به پێشه‌وا
ئێختیاری به
سه‌ر هه‌موو سابڵاخ
و ناوچه‌ی
موکریان دا په‌یدا
کرد. ئه‌وسا
ئێمه ترسمان
هه‌بوو که عه‌شایری
ده‌ور و
به‌ری مه‌هاباد
شه‌و بێن و
کوشتار بکه‌ن
له سابڵاخ و
سابڵاخ تاڵان
بکه‌ن.
قازی موحه‌مه‌د
هه‌موو ماڵێكی مه‌جبوور
کرد که ئه‌سله‌حه(چه‌ک) بكڕن و خۆیان
حیفازه‌ت
له ماڵی
خۆیان بکه‌ن و
هه‌ر ماڵێك هه‌فته‌ی
یه‌ک که‌س
بۆ شه‌و بدا
بۆ حه‌راسه‌ت. یانی هه‌ر
ماڵێك له
هه‌ر محه‌له‌یه‌ک
به‌و شێوه‌یه
پارێزرا. به‌و جۆره ئه‌و
توانی سابڵاخێ
له تاڵان و
وێرانکاری
بپارێزێ. ئه‌وه له نه‌تیجه‌ی
کۆششی
قازی موحه‌مه‌د
دا بوو.
ئێوه
چۆن ده‌ستتان
به کار و
چالاکی سیاسی
کرد؟
ــ له‌و ساوه
من هاتوچووی
ته‌ورێزم ده‌کرد. ورده‌ورده
بۆ کووتاڵکرین
بۆ بازرگانی و
شتی وا.
بابم ئه‌و ساڵه
به‌زاز بوو. یانی
کووتاڵفرۆش
بوو. من
ده‌چووم
کووتاڵم
بۆی ده‌کری. له ته‌ورێزĞعه‌بدولره‌حمان زه‌بیحیğم دیت. داوای
لێکردم فێری حروفچینی(تیپچینی)
چاپخانه
ببم. له
ژماره
پێنجی کۆڤاری
نیشتمان(
ئۆرگانی
فێرمی کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ك من
ده‌ستم کرد به
حروفچینی.. ئه‌وسا
به نهێنی
کارمان ده‌کرد.
کۆڤاره‌که‌مان
حروفچینی ده‌كرد و
پاشان ده‌ماندا
به مه‌تبه‌عه‌یه‌کی
ئه‌رمه‌نیان
و چاپی ده‌کرد. پاش به‌ینه‌ک
ڕووسه‌کان
ده‌گه‌ڵمان
باش نه‌بوون. ئه‌وان
ده‌یانویست
ئێمه به‌رنامه‌ی
ئه‌وان ئیمزا
بکه‌ین.
ئێمه ڕازی
نه‌ده‌بووین. قازی ڕازی
نه‌ده‌بوو،
زه‌بیحی ڕازی
نه‌ده‌بوو. ورده‌ورده
ده‌گه‌ڵمان تێكچوون و
ئیشاره‌یاندا
به چاپخانه‌که
که ئیدی
چاپی نیشتمان
ته‌خیر بکه‌ن(وه‌پاشی
بێخن).
بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
ئێمه مه‌تبه‌عه‌یه‌کی بچووکمان
په‌یدا کرد و بردمانه‌وه
بۆ سابڵاخ بۆ
ئه‌وه‌ی له‌وه به لاوه
خۆمان
نیشتمان چاپ
بکه‌ین. تا ئه‌و
کاته‌ی که من
ئه‌و باسه‌ت
بۆ ده‌که‌م ٩
ژماره‌ی
نیشتمان ده‌رچووبوو.
به‌لێ دیاره
که نیشتمان ئۆرگانی
ک. ژ بووه و ئێوه‌ش
ئه‌ندامه‌کی
ئه‌و کۆمه‌ڵه
بوون. باشه
تو چۆن بووی به
ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ک؟
ــ پێموایه له
ساڵی ١٩٤٣یه‌وه
بوو. زۆرم
هه‌وڵ
دا ئه‌وسا زۆر
گه‌نج بووم زۆرم
هه‌وڵ
ئه‌دا بۆ ئه‌ندامبوون
ڕێبه‌رانی
کۆمه‌ڵه قه‌بوڵیان نه‌ده‌کردم
و ده‌یانگوت: تو
هێشتا منداڵی.
له
ئاخری دا
Ğدڵشاد ڕه‌سووڵیğ واسته‌ی
بۆ کردم و قه‌بوڵیان کردم.
من و باوکم
به یه‌ک ڕۆژ سوێندمان
خوارد له ماڵی Ğعه‌لی
ڕیحانیğ. ئه‌وانه‌ی
که حوزووریان
هه‌بوو:
Ğعه‌لی ڕیحانیğ، Ğدڵشاد ڕه‌سووڵیğو
Ğعه‌بدولره‌حمان زه‌بیحیğ بوون. ئه‌و سێیانه‌حوزووریان
هه‌بوو که ئێمه
سوێندمان خوارد.
له‌و
ساوه من خه‌ریکی
کۆڤاری نیشتمان
بووم له گه‌ڵ
زه‌بیحی دا. من و ئه‌و وه‌ک
مامۆستا و شاگرد
ئیشمان کرد، چل
ساڵ،
چل و پێنج
ساڵ پێکه‌وه
بووین.
ناوی
نهێنیتان
چی‌بوو؟
ــ
ناوی نهێنیم (م. ش.
ئازه‌ر)
بوو.
واته:
محه‌مه‌د
شاپه‌سه‌ندی
ئازه‌ر.
ناوی نهێنی
باوکتان..
ــ نایێته
بیرم..
مامۆستا
ئێوه له
کۆڤاری
نیشتمانیش دا
هه‌ر به‌و
ناوه شتتان
ئه‌نووسی؟
ــ به‌ڵێ له
نیشتمان دا
شتم هه‌یه هه‌ر
به‌و ناوه. نووسیومه
له ژماره‌ی
١٠ی نیشتمان
دا نووسراوه‌م
هه‌یه..
نازانم ئه‌وه‌ی
ئێوه
دیتووتانه
له کام ژماره
دایه.
به‌لێ
پێموایه له
ژماره‌ی ٦ دا
نووسراوه‌یه‌کی
ئێوه‌م له
ژێر ناوی (م. ش.
ئازه‌ر) دیوه..
ــ به‌ڵێ
منیش باش
نایێته
بیرم.
شته‌کان له
به‌ر ده‌ستم
دا نینن.
بۆ، سه‌به‌ب..؟
ــ سه‌به‌ب
ئه‌و ماڵوێرانییه
یه که بۆ
کورد و کوردستان
هه‌ر به
دوامان دا
بوو. سێ چوار جاران ماڵیان لێ تاڵان
کردین..
ناوه‌رۆکی
نووسینه‌کانت
له سه‌ر
چی‌بوو؟
ــ هه‌مووی
باش نایێته
بیرم، به‌ڵام
یه‌که‌کیان
ئه‌مه بوو: خۆشبه‌ختی
چییه. ئه‌وانه‌ی
دیکه‌م
له بیر نین.
ئه‌و کۆڤار
و ڕۆژنامانه‌ی
که
حروفچینیت
ئه‌کردن
ئێستا هیچیان
له لات ماون؟
ــ نه.. هه‌تا
ئێستا له
ئێره له
کاتی ڕژیمی عێراق ٤-٥
جاران مه‌کته‌به‌که‌یان
پێ تێکداوم. هیچم له
لا نه‌ماوه، به‌داخه‌وه.
باشه ئه‌و
هه‌موو ساڵه
له گه‌ڵ
مامۆستا زه‌بیحی دا
پێکه‌وه
بوون.
دیتنی
ئێوه له سه‌ر
که‌سایه‌تی
نه‌مر زه‌بیحی چییه،
پیاوه‌کی چۆن
بوو..؟
ــ زه‌بیحی به
ته‌واوی ما‌نا
کورد بوو. ئینسانه‌کی
باش بوو سه‌یی(
چالاکی ) زۆر
کرد که کۆمه‌ڵه(
واته ژ. ک )
سازبوو.
ئه‌و یه‌کێ
بوو له گه‌وره
ئه‌ندامانی
دامه‌زرینه‌رانی
ژ. ک..
ژ. ک که ئه‌لێن
واتای چیه؟
ــ ژ. ک یانی کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانه‌وه‌ی
کورد.
که ئه‌لێن کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانی کورد
ئیشتبایه. هێندێک
ده‌ڵێن: کۆمه‌ڵه‌ی
ژیاندنه‌وه‌ی
کورد ئه‌مه‌ش
ئیشتبایه.
هێندێکیش ده‌ڵێن: کۆمه‌ڵه‌ی
ژیاندنه‌وه‌ی
کوردستان ئه‌مه‌ش
ئیشتبایه. چونکه ده‌بێ
ئه‌مه
بزانین که میلله‌ت
ده‌ژیته‌وه
نه‌ک وڵات. ئه‌وه
قسه‌ی
مامۆستا Ğئیبراهیم
ئه‌حمه‌دğه.
ئه‌ی دیتنی
مامۆستا زه‌بێحی
له‌م باره‌یه‌وه
چی‌بوو،
کام ناوی پێ دروست بوو..
ــ کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانه‌وه‌ی
کورد.
زه‌بێحی
مرۆڤه‌کی
دووربین و زانا بووه...
ــ به‌ڵێ.. ئینسانه‌کی
به ته‌واو ما‌نا باش
بوو. کوڕی
پیاوه‌کی ته‌قریبه‌ن
ئیسلامی بوو به‌ڵام
نه‌ک ئیسلامی
مووته‌سرف.. خۆشی
خوێندبووی.
ئه‌من له ساڵی
١٣٠٧ یا ١٣٠٨ی
شه‌مسی دیومه
که له لای Ğگیو موکریانیğده‌رسی
فه‌رانسه‌ی
ده‌خوێند. ئه‌من
ئه‌وسا زۆر
مندال بووم. له
کلاسی ته‌هیه
بووم.
مامۆستا
محه‌مه‌د
ئێوه له
کاتی کۆماری
کوردستان دا
چه‌ند وه‌زیفه‌تان
هه‌بوو؟
ــ من له
کاتی کۆماری
کوردستان دا
که چاپخانه‌ی
کوردستان هات(ڕووسه‌کان
هێنابوویان)
دو مهه‌ندسی
ده گه‌ڵ دا
بوون.
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی ژ. ک
منیان بانگ
کرد و گوتیان
که: له
تو زیاتر كه‌س
سه‌نعه‌تی (ته‌کنیکی)
چاپ نازانێ تۆ به‌رپرسی
ئه‌و چاپخانه‌ی. ده‌بێ
کرێکاری ته‌واومان
بۆ ڕابێنی..
ده‌ستم پێ‌کرد و
خۆم حازر
کرد و
نێزیک به ٢٠
شه‌و مه‌تبه‌عه‌که‌م
سازکرد.
ده‌ستمان
پێ‌کرد.
یه‌که‌م
نموونه‌ی
کارمان
کۆڤاری
کوردستان
ژماره‌ی یه‌ک
بوو. بۆ
نموونه که
بزانین
چاک(باش) کار
ده‌کا،
ناکا.. ئه‌وه
بوو که له‌و
مه‌جه‌له‌یه‌مان(
کۆڤار) ڕا ده‌ستپێکرد.
دوایی ڕۆژنامه‌ی
کوردستان
هات.
ڕژنامه‌ی
کوردستان ڕۆژنامه‌یه‌کی
ڕسمی حكوومه‌تی
میللی
بوو که به دوو
ڕۆژ جاره‌ک
ده‌رده‌چوو و
زمانحاڵی
کۆماری
کوردستان بوو.
مامۆستا جگه‌له هێمن و
هه‌ژار ئه‌و
که‌سانه‌ی که
ده‌هاتنه
چاپخانه یان
بابه‌تیان هه‌بوو، نویسه‌نده
بوون..
ناوی کێتان
دێته وه‌بیر؟
ــ نویسه‌نده‌مان
زۆر بوو:
سه‌یید محه‌مه‌دی
حه‌میدی
که سه‌کره‌ته‌ری
مه‌سوول( به‌رپرس
) بوو.
دوایی گیرا و ئاگام
لێ نییه
که پاش
تێکچوونی
کۆمار چی به
سه‌ر هات. هه‌موو
ئه‌وانه‌ی که
ده‌هاتنه
چاپخانه‌ی
کوردستان ئه‌ندامی
ژ. ک بوون. ناوی
ئه‌وانه‌ی
دیکه‌م
له بیر
نییه.. هه‌موویان
ئه‌دیب بوون.
پێشه‌وا
قازیش بۆ ئێوه
بابه‌تی ده‌نووسی؟
ــ پێشه‌وا
خۆی بابه‌تی
نه‌نووسیوه،
نه.. به‌ڵام
فه‌رمایه‌ش و
ده‌ستووره‌کانی
له ڕۆژنامه
و کۆڤاری
کوردستان دا بڵاوئه‌کرانه‌وه.
به‌ڵێ..
ئه‌و
نومایشنامه‌ی
دایکی
نیشتمان کێ
نووسیوه.. یانی هه‌تا
ئه‌مرۆش دیار نییه
کێ نووسیویه..
ــ نازانم
نووسینی کێ
بوو. به‌ڵام
دایکی عه‌بدوڵڵا نه‌هری
ده‌ستی باڵای هه‌بوو
له ئاماده‌کردنی
ئه‌و
نومایشنامه‌یه
دا.
هێندێک که‌س
ده‌ڵێن
ناوگۆڕینی
ژ. ک به پێی
داخوازی ڕێبه‌ر و
پێکهێنه‌رانی
ئه‌م ڕێكخراوه
نه‌بووه. واته ئه‌ڵێن
قازی محه‌مه‌د
به بێ پرسی
که‌سانی زه‌بیحی
کاره‌کی وای
کردووه. واته
ناکۆكییه‌ک
له نێوان
پێشه‌وا و ئه‌ودا هه‌بووه. ئێوه
وه‌کوو
شاهیده‌كی
مێژوویی بۆ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
جوابتان چییه؟
ــ من له
بیره‌وه‌رییه‌کانم
دا ئه‌مه‌م
نووسیوه: خه‌ڵك مه‌سه‌له‌که
گه‌وره ده‌که‌نه‌وه
به‌ڵام وا نه‌بووه. ڕاسته
مه‌سه‌له‌ن
زه‌بیحی و
چه‌ند که‌سێک موخالفی ئه‌وه
بوون که پێشه‌وا
ببێ به به‌رپرسیاری
کۆمه‌ڵه، به‌ڵام
ئه‌وه له به‌ر
ئه‌وه نه‌بوو
که پێشه‌وا
لایقی ئه‌و هێنده‌ی نه‌بێ. چونکه
پێشه‌وا پێش
ئه‌وه‌ی ئێمه
له دایک ببین
به‌رپرسی سابڵاخ
بووه.
مامی پێشه‌وا
خۆی هه‌ر له
سه‌ر پاراستن
له خه‌ڵكی
سابڵاخ
کوژراوه. یانی ڕووسان
کووشتوویانه. ئه‌وانه
هه‌ر به تایفه
نفۆزیان هه‌بووه
له سابڵاخ
دا. نفوزی
قه‌زاوه‌تیان
هه‌بووه، نفوزی
کارووباری خه‌ڵك
دورستکردن..
نا، ئه‌وه
ڕاست نییه.
ئه‌ی خۆدی
زه‌بیهی له‌م
باره‌یه‌وه
چی ئه‌گوت؟
ــ تو بڕۆ
کتێبی(ژیان
و به‌سه‌رهاتی
زه‌بیحی)
بخوێنه‌وه
تێده‌گه‌ی. زه‌بیحی وه‌ختێ که
کۆماری
کوردستان که‌وت،
ڕای‌کرد بۆ ماڵع قازی، دوو سێعات
و نیو هه‌وڵی
داوه به‌ڵكه
قازی ڕازی
بکات که سابڵاخ
به جێ بێلێ
قه‌بوڵی نه‌کرد. له عێراق هه‌وڵ
دراوه به حوزووری نه‌مر
مه‌لا مسته‌فا
بارزانی که
ناوی قازی نه‌ینن،
هه‌ژار قه‌بوڵی کردووه
که ناوی قازی نه‌هێنێ به‌ڵام
زه‌بیحی له
ئێره هه‌میشه
دیفایی
لێکردووه. پاش ئه‌وه‌ی
که کۆماریش
نه‌ماوه ئه‌و
هه‌ر پێشه‌وای
پاراستووه. ئینسان چۆن
دیفاع له
یه‌کێک ده‌کات
که خۆشی نه‌وێ!! یا
دوژمنایه‌تی
له گه‌ل هه‌بێ.. هه‌مووی
قسه‌ی
دوژمنانه..
له‌م باره‌وه
قسه زۆره. . . ڕۆژی ڕاگه‌هاندنی
کۆماری
کوردستان له
بیرتانه..
ــ به‌ڵێ باش له
بیرمه.. هه‌موو
شته‌ک وه‌كوو ئێستا
له به‌ر
چاومن..
باشه، هێندێک
باسی ئه‌و ڕۆژه
پیرۆزه‌مان
بۆ بکه.
چی کرا چی نه‌کرا؟
ــ باش
له بیرمه..
ئه‌وه‌ی له
بیرمه،
ئه‌وێ ڕۆژێ
ئێمه هه‌موومان
له چاپخانه
ئاماده بووین. ئێمه
فرقه‌یه‌کی
نه‌شیتمان هه‌بوو(تیپی
سروودگۆتن). قه‌رار
وا بوو له وێ
ئاماده بین و
سروود
بخوینینه‌وه. نه‌شیته‌که‌ش
ئه‌وه بوو:
یشتمانم
ڕنگینه| به‌هه‌شتی
سه‌ر زه‌مینه| خاکم وه‌كوو
ئاڵاكه‌م| ره‌نگ سوور
و سپی و شینه...
شێعری هه‌ژاره. ئێمه
له‌و ڕۆژه
دا ئاماده
بووین بۆ ئه‌وه‌ی
که وه‌ختی مه‌راسمه‌که
ده‌سپێده‌کا
ئه‌و سرووده
بخوێنینه‌وه. سرووده‌که‌مان
خوێنده‌وه. پاشان
ده‌ستپێکرا: پێشه‌وا
قازی خۆی
ختابه‌یه‌کی
دا و قسه‌ی
کرد.
دوایی ئه‌وانه‌ی
که ده‌بوو
ختاب بده‌ن
زۆر بوون. یه‌ک به
یه‌ک هاتن و قسه‌یان
کرد. سه‌ییدعه‌زیزی شه‌مزینی...
(ناوی که‌سانی
دیکه نایێته
بیری)
زێرۆبه‌گی هه‌رکی، سه‌یفی
قازی و..
ــ زێرۆبه‌گی
هه‌رکی ختابه‌که‌ی
باش نه‌بوو. ڕووسان
فێریان کردبوو
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
مه‌جلیسه تێکبده‌ن،
فێریان کردبوو
که ختاب بدات
دژی باوکی شه‌مزینی(حاجی عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی)، که دژی
ئه‌و ختاب بدات
و بڵێت ئه‌و مرۆڤی
ئینگلیزه‌کانه
و هاتووه‌ته ئێره.. به‌ڵام،
قازی زوو جێ به
جێی کرد و
ئیتر نه‌یهێشت
ببێ به هه‌ڵڵا.
بۆ چی ڕووسه‌کان
ئه‌یانویست ناکۆکی
له نێوان
کورده‌کان دا
دروست
بکه‌ن؟
ــ بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ڕازی
نه‌بوون، ده‌یانویست
کوردستان ببێ
به پارچه‌یه‌کی
ئازه‌ربایجانی
قه‌فقاز. قازی
محه‌مه‌د به‌وه
ڕازی نه‌بوو،
کورد ئه‌وه‌ی
قه‌بوڵ نه‌کرد. له به‌ر
ئه‌وه ئه‌وان
ده‌یانویست
تێکی بده‌ن. به‌ڵام
بۆیان نه‌کرا. ڕازیبوونیشیان
بۆ ئه‌وه‌ی که
کورد ئیعلامی
ئعستقلال
بکات،
واته ئیعلامی جمهووری
بکات.
هه‌ر له به‌ر
خاتری ئه‌وه
بوو دیتیان
کورد ڕازی
نابن، مه‌جبوور
بوون.
ئه‌ی ئه‌و
قراره چۆن
درا..
کێ قه‌راری
دا که کۆماری
کوردستان ئیعلام
بکرێت ئه‌گه‌ر
ڕووسه‌کان
موافق نه‌بوون..؟
ــ وه‌ختێ که
ئه‌و مه‌راسمه
هه‌بوو، دوو
که‌س له
زابته گه‌وره‌کانی
شووره‌وی(سۆڤیه‌ت)
له وێ
دانیشتبوون و
له نێزیک و
دووره‌وه
مراقبه‌ی ئه‌و
مه‌جلسه‌یان
ده‌کرد.
کورده‌کان
خۆشیان
بریارده‌ر
بوون و
پێشه‌وا
ئاگای له
پیلانه‌کان
هه‌بوو.
ئه‌یزانی چ
بکات.
ئه‌و کۆم
یان گرۆپه‌که‌تان
که سروودتان
خوێند چه‌ند
که‌س بوون
ناوی کێتان له
بیره؟
ــ
ئه‌وان
هه‌موویان
کرێکاره‌کانی
چاپخانه‌ی
چاخی کۆمار
بوون.
هه‌موویان
ئاماده
بوون.
ناویان جارێ
له بیرم نییه، به‌ڵام
دوایی
بۆتان ئه‌ڵێم که بینووسن. له
بیره‌وه‌رییه‌کانم
دا ناوی هه‌موویان
نووسراوه.
ناوه‌رۆکی
ختابه‌که‌ی
پێشه‌وا له
سه‌ر چی بوو؟
ــ هه‌ر
له باره‌ی
مێژووی
کوردستان دا
بوو که ئێمه
ڕازی نابین
بچینه ژێر ئه‌مری
هیچکه‌س. ئه‌و له
باکۆ (پایته‌ختی
ئازه‌ربایجان) یش هه‌ر ئه‌و
نوتقه‌ی
کرد و گوتی:
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ
ئێمه ژێرده‌ستی
خه‌ڵكی
دیکه بین ده‌چین
ژێرده‌ستی
فارسه‌کان بین، ژێرده‌ستی
فارسه‌کان و ئێرانییه‌کان
باشتره بۆ
ئێمه هه‌تا
له ژێرده‌ستی
ئازه‌ربایجانییه‌کان
دا بین.
ئه‌و ڕوژه ئاڵای
کوردستان هه‌ڵكرا،
چه‌ند دانه ئاڵاتان
هه‌بوو؟
ــ یه‌ک
دانه ئاڵای
گه‌وره هه‌ڵكرا. له‌و مه‌جلیسه
دا که ئاڵای
کوردستان به
ڕسمی هه‌ڵكرا دوو سێ ڕۆژ
دوایی ئه‌و حه‌فله‌یه
بوو.
یانی ئاڵا به
شێوه‌یه‌کی
ڕسمی دوو
سێ
ڕۆژ پاش ئیعلامکردنی
مه‌راسم هه‌ڵكرا.
به‌ڵام ئه‌و
ئاڵایه‌ی له ڕۆژی ئیعلامکردنی
کۆمار دا هه‌یه
و ده‌بینرێت. له سه‌ر
ئه‌و مێزه‌یه
که پێشه‌وا
له پشتی ڕاوه‌ستاوه؟
ــ ئه‌وه وه‌ک
مه‌راسمه‌ک
هه‌بوو، به‌ڵام
ڕسمی نه‌بوو. چه‌ند ڕۆژ
پاش ئه‌وه به
ڕسمی له سه‌ر
بانی
دادگوسته‌ری(
بانی مه‌حكه‌مه)
ئاڵای
کوردستان هه‌ڵكرا. هه‌یئه‌تی
ده‌وڵه‌ت هه‌موو
حازر
بوون له وێ. من خۆشم
له وێ بووم..
ئه‌ی کورده‌کانی
دیکه که له
ژێر ده‌سه‌ڵاتداری
کۆماری
کوردستان دا
نه‌بوون.. کورده‌کانی
ناوچه‌کانی
دیکه مه‌سه‌له‌ن
کورده‌کانی
کرماشان، سنه و..
ــ له کۆمار
دا هه‌موویان
نوێنه‌ریان
هه‌بوو.
نوێنه‌ری
دێیه‌کان،
نوێنه‌ری
مامه‌ش،
دێبۆکری،
نوێنه‌ری گه‌ورک،
مه‌نگۆر و
قسمه‌ته‌ک
له ئاخاکان
خۆیان حازر
بوون له مه‌راسمه‌که
دا.
مامۆستا
شپه‌سه‌ندی، پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د
شه‌خسییه‌ته‌كی
چۆنی هه‌بوو.
مرۆڤه‌کی چۆن
بوو زۆر جار
پێشه‌واتان
بینیبوو..
ــ ئه‌غڵه‌ب
دیتوومه زۆر
جارم دیتووه. ئینسانه‌کی
ئارام و مولایم
و وه‌ک
ئارچی ڕۆزڤێلت ده‌ڵێت:
ڕ‌نگی مایل به
زه‌ردی بوو..
یانی ساخ نه‌بوو،
ته‌قریبه‌ن
مه‌ده‌ی(مێعده‌ی)
ساخ نه‌بوو. ئینسانه‌کی
زۆر ئارام و زۆر دیمۆکرات
بوو. من
له مه‌دره‌سه‌ش
دیومه.
به‌ینه‌ک
مودیری مه‌عارف بوو. خزمه‌تی
زۆری بۆ خه‌ڵك کرد. مه‌کته‌به‌کی
کچانی دروست
کرد و زۆر
کاری دیکه‌ش.
نه‌زه‌ری
له باره‌ی
ژنان دا چبوو؟
ــ دیمۆکراسیانه بوو. چۆنکه
خۆی مرۆڤه‌کی
دیمۆکراتخواز
بوو. ئینسانه‌کی
ئه‌سیل بوو.
ئه‌سیلزاده
بوو.
ئه‌ی برا و کوڕه‌مامه‌که‌ی..
ــ سه‌دری
قازی نوێنه‌ری
پارلمان بوو،
مرۆڤه‌کی
دیپلۆمات
بوو. سه‌یفی
قازی ته‌قریبه‌ن
ئینسانه‌کی
ئاغا سفه‌ت بوو، مڵك و
ماڵدارییان هه‌بوو.
ئینسانه‌کی قه‌ڵا‌و و
جسمی گه‌وره
بوو. به‌خۆوه
بوو. که‌ڵه‌گه‌ت و
هه‌یکه‌لدار
بوو. هه‌موویان
پیاوی خاس
بوون.
کاتێ ئێوه
له مه‌هاباد
بوون،
له سه‌ر موحاکمه‌ی
پێشه‌وا چی ده‌گوترا
له‌م باره‌یه‌وه
ئێوه چی ده‌زانن؟
ــ پێشه‌وا
موقاومه‌ی
کردووه هه‌میشه
دیفای له
مافی نه‌ته‌وه‌ی
کورد کردووه. موحاکمه‌که‌ی
هه‌یه و ده‌توانم
بتانده‌مێ. ئه‌و هه‌میشه
دیفای له میلله‌تی
کورد کردووه. مێر بوو
سه‌ری بۆ عه‌جه‌م
دانه‌نواندووه..
ڕاسته
که ده‌ڵێن
له کاتی موحاکمه
دا له ئه‌فسه‌ره‌کی
داوه؟
ــ نازانم..
وه‌كوو
ده‌ڵێن ئه‌و
موحه‌قیقه
قسه‌یه‌کی ته‌وهینامێزی ده‌رهه‌ق
به کورد
کردووه. ئه‌ویش
کورسیه‌که‌ی
هه‌ڵگرتووه
و ویستوویه‌تی
لێیبدا.
به‌ڵێ ئه‌وه
ڕاسته.
نه‌مر سه‌دری
قازی له
کۆماری کوردستان
دا پیاوه‌کی
ئاکتیڤ نه‌بووه
ئه‌ی بۆچی ئیعدام
کرا.
ــ وه‌ڵاهی
قه‌وامو‌لسه‌لته‌نه
ده‌زانێ له
پێش موحاكه‌مه
کردنی ئه‌وانه
دا ئه‌وامر هه‌بووه
که ده‌بێ ئه‌وانه
نه‌مێنن. ئه‌ما
شاه که قسه
ده‌کات ده‌ڵێ من نه‌مگۆتووه
که ئه‌وانه
بکوژن. قه‌وامو‌لسه‌لته‌نه‌ش
واده‌ڵێت، به‌ڵام
پێش موحاكه‌مه
ئه‌وانه حوکمیان
دراوه.
ئه‌ما هه‌موویان
درۆ ده‌که‌ن. عه‌جه‌م قه‌ت
له گه‌ڵمانا
ڕرست نه‌بوون.. هه‌تا
ئه‌مرۆشی له گه‌ڵدابێت. چه‌ن درۆزنن
باوکه گیان..
پێت وایه
گه‌وره‌ترین
سه‌به‌بی
تێکچوونی
کۆماری
کوردستان
چی‌بوو؟
ــ گه‌وره‌ترین
سه‌به‌ب گه‌ڕانه‌وه‌ی
ڕووسه‌کان
بوو. ڕووس گه‌رانه‌وه
وازیان هێنا. ئازه‌ربایجان
ته‌سلیم بوو.
پاش ته‌سلیمبوونی
ئه‌وان، سی
هه‌زار که‌س
له ئازه‌ربایجان
کوژران،
پاش
ئه‌وه‌ی که
پیشه‌وه‌ری و
هاورێیانی هه‌ڵاتن. به‌ڵام
ڕه‌وشی
ئێمه وا نه‌بوو،
ئێمه زۆر باش
بووین.
واته وه‌زعمان زۆر له
هی وان باشتر
بوو.
4
له چ بواره‌ک
دا ڕه‌وشتان
باشتر بوو؟
ــ له
بواری
ته‌له‌فات و
خساره‌ی
ماددی و جانی. له
کوردستان که‌سی
وا نه‌کوژرا جگه له ئه‌وانه‌ی
که ئیعدام
کران.
فه‌رقه‌کانی
هه‌ردوو کۆماری
کوردستان و ئازه‌ربایجان
چیبوون؟
ــ کۆماری
کوردستان به‌ری
خه‌باتی میلله‌تی
کورد بوو. میلله‌تی
کورد
خۆی ده‌یهه‌ویست
که خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت
بێ. ئه‌ما
کۆماری ئازه‌ربایجان
به‌رنامه‌یه‌کی
ڕووسی
بوو بۆ
داگیرکردنی ئازه‌ربایجان. فه‌رقه
ئه‌ساسییه‌كه
ئه‌و هێنده‌یه.
ئه‌ی شێوه‌ی
ئیداره‌کردنی هه‌ردوو
کۆماره‌که
له چ بواره‌ک
دا جودا بوو
یا که‌سایه‌تی
پێشه‌وا و
پیشه‌وه‌ری..
ــ ئه‌وان(ئازه‌ربایجانییه‌کان)
ڕژیمه‌کی زۆر
ئیستبدادی
بوون. ڕێبه‌رانی حكوومه‌تی
ئازه‌ربایجان
ئیستبدادی
بوون، به‌ڵام
لای ئێمه دیمۆکراسی هه‌بوو. تۆ ده‌توانیت
شکایه‌ت بکه‌ی
له کامه وه‌زیر
که داوات بوو
بچیه لای
قازی و له مه‌حكه‌مه دا
شکایه‌تی
لێبکه‌ی. به‌ڵام
له ئازه‌ربایجان
ئه‌وه نه‌کرا.
مامۆستا ڕاسته
که ده‌ڵێن
پێشه‌وا زۆر
جاران له ماڵێ ڕا به پێیان
ده‌هاته ده‌فته‌ری
کاری خۆی؟
ــ به‌ڵێ.. ئه‌وسا سابڵاخ
بچووک بوو و
ماشینی تێدا
نه‌بوو.
هه‌موو که‌س
مه‌جبوور بوو
به پێیان بڕواته
سه‌ر کاری
خۆی. ته‌نیا
یه‌ک ماشین له
به‌ر ده‌رگای
پێشه‌وا دا هه‌بوو. ئه‌ویش
بۆ ڕێگای
دوور به‌کار
ده‌هێنرا. بۆ ڕێگای
نێو شار و
سه‌رکار خۆی
به پێیان
ده‌هات.
به‌ڵام زۆر
که‌سیش ده‌ڵێن که
چوار هه‌تا هه‌فت
ماشین له به‌ر
ده‌رگای پێشه‌وا
دا هه‌میشه
ئاماده بوون..
ــ من
ئه‌وه
نازانم
نایێته بیرم.
ئه‌ی پێشه‌وا
به‌و حاڵه
له نه‌ده‌ترسا
که وه‌کو ڕه‌یسجمهوور
گیانی له خه‌ته‌ر
دا بێت؟
ــ نه‌خێر.. نه‌خێر، چون ئه‌و ئینسانه‌کی
باش بوو.
خه‌ڵكه‌که
زۆری خۆش ده‌ویست. حاکمیه‌تی
ئه‌و له سه‌ر
دڵان بوو. .
. دڵی ئینسانه‌کانی
بۆ خۆی کریبوو.. پیاوی
وا نه‌بوو..
نه...
باشه، پاشناو
یان له‌قه‌بی
پێشه‌وا چۆن
یا که‌ی درا
به قازی محه‌مه‌د؟
ــ من ڕسمه‌ن
ئاگام لێ
نییه، به‌ڵام
ئه‌و ناوه ده‌بێ
هی هه‌ژار
بێت. کاتێ ته‌شریفاتی
سه‌رۆککۆماری
جێ به جێ کرا
له‌و ساوه
پێشه‌وا بوو. هه‌موو
که‌س ئه‌م پاشناوه‌ی
به دڵ
بوو و زه‌بیحی یش
موخالیف نه‌بوو.
ئه‌ی چۆن
بوو که له
کاتی کۆمار دا
کابینه‌ی وه‌زیران
هه‌ر هه‌موویان
خه‌ڵكی سابڵاخێ
بوون؟
ــ ئه‌غڵه‌بی
ئه‌وانه و
قسمی زۆریان
له دامه‌زرێنه‌رانی
ژ. ک بوون.
ئێجا ته‌بعه‌ن ده‌بێ
شرکه‌تیان هه‌بێ
له وه‌زاره‌ته‌کان
دا.
دیتنی
ئێوه له سه‌ر
هه‌ردوو
شاعیری
میللی
کۆمار واته
هه‌ژار و هێمن
چییه،
فه‌رقی وان چییه؟
ــ هه‌ژار زۆر
به سه‌واد
بوو.
زۆریش شاعیر
بوو، ئه‌ما
مرۆڤه‌کی
سیاسی نه‌بوو.
هێمن ئینسانه‌کی
باش بوو،
هێمن بوو یا
باشتره بلێم
ناوه‌که‌ی
خۆی به خۆیه‌وه
هه‌یه.
به سه‌وادیش
بوو، به‌ڵام
نه‌ک به قه‌ده‌ر
هه‌ژار(!!). قووه‌ی شێعری هه‌ژار
له هی هێمن
زیاتر بوو. ئه‌ما شێعره‌کانی
هێمنیش هه‌مووی
واته‌دارن و ئه‌غڵه‌بی
کراون به
گۆرانی و شتی
وا..
نێزیکه‌ی ٦٠
ساڵه تۆ له کاری
کوردایه‌تی دای، هێندێک
باسی سه‌رگۆزه‌شتی
خۆتان بکه پاش
ئه‌وه‌ی که کۆماری
کوردستان تێکچوو..
ــ پاش تێکچوونی
کۆماری کوردستان
ده‌گه‌ڵ Ğغه‌نی
بلوریانğ ئێمه هاتین
بۆ ئێره(باشووری
کوردستان). له وێ غه‌نی نه‌یگوت
من سه‌ر به حیبی تۆده‌م. باسی ئه‌وه‌ی
له گه‌ڵ ئێمه‌ی
نه‌کرد. ئێمه قه‌رارمان ئه‌وه
بوو که بۆ بووژاندنه‌وه‌ی
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
که ٩٠% له ئه‌ندامه‌کانی
گیرابوون یا کوژرابوون
کاره‌ک بکه‌ین. قه‌رار
وا بوو ئێمه ئیش
بکه‌ین بۆ بووژاندنه‌وه‌ی
ئه‌و حێزبه و
بێین بۆ عێراق. له‌وێ ئێمه
چه‌ند دانیشتنه‌کمان
کرد به‌ڵام ئه‌و
له (ئاڵه‌کۆک) ده‌ڵێت: ئێمه
یه‌كێكمان
نارد
بۆ لای Ğئیحسان ته‌به‌ریğ
له تاران..
ئه‌وه ڕاست نییه. ئه‌من خۆم
له‌و ساوه بێزار
بووم له‌حیزبی تۆده.
رۆژی
نه‌ورۆزی ساڵی
١٩٤٨ ئێمه له
حدود(سنوور)ی عێراق
بووین. من به ته‌نیا
هاتم بۆ سلێمانی
و چووین بۆ سه‌ر
قه‌بری قودسی و
شه‌هیده‌کانی
دیکه. پاش ئه‌وه‌ی
ده‌گه‌ڵ Ğعوسمان دانیشğ (ئه‌وسا
ئه‌و تووشم بوو
لای مزگه‌وتی
گه‌وره له سلێمانی)
و پێکه‌وه چووین
بۆ سه‌ر قه‌بران. دوایی چووین
بۆ گوندی سیته‌ک
و له‌وێ زه‌بیحیم دۆزیه‌وه. تێلێگرافه‌کم
کرد بۆ غه‌نی. غه‌نی
ڕۆژی دوایی
هات. هه‌موومان(من، غه‌نی بلوریان، زه‌بیحی و به‌هزوری
شێخ له‌تیفی کوڕی شێخ مه‌حموود به‌رزه‌نجی)
قه‌رارمان
دا که بنکه‌یه‌کی
چاپی دابنێین
و خزمه‌تی کورد
بکه‌ین.
دروستکردنی
چاپخانه‌یه‌ک
به من سپێردرا. غه‌نی هیچی
نه‌ده‌زانی. وه‌له‌و(هه‌رچه‌ند)
زه‌بیحی پیشه‌ی
چاپخانه به‌ڵه‌د بوو و هه‌تا
ڕاده‌یه‌ک
لێیده‌زانی به‌ڵام
له‌و پله‌یه
دا نه‌بوو که
بتوانێ مه‌تبه‌عه(چاپخانه)
دروست بکات. ئه‌وه من
قه‌بوڵم کرد
و نێزیکه‌ی مانگێک
من هاتوچووی ئاسنگه‌ره‌کم
کرد به نێوی شێخ
حوسێنی
ئاسنگه‌ر. له
ئێره، له
سلێمانی بوو كه چاپخانه‌که‌م
سازکرد.
من و غه‌نی
و زه‌بیحی ژماره‌ی
١٠ی نیشتمانمان
پێ چاپکرد. له‌و ژماره
١٠ یه ئێمه نێزیکه‌ی
٣٠٠ ژماره‌مان
له سلێمانی و به‌غدا بڵاوكرده‌وه. باقیه‌که‌مان
به سێ جار نارده‌وه
بۆ مه‌هاباد. دوو جار
به هۆی قاچاخچیان
دا و
جارێکیش غه‌نی خۆی
گوتی ئه‌ڕۆمه‌وه و
١٥٠ ژماره‌ی له
گه‌ڵ خۆ‌یا
دا برد بۆ ئه‌و
دیوی کوردستان. غه‌نی که ده‌گاته‌وه
سابڵاخ ته‌بعه‌ن له‌گه‌ڵ تۆده‌ییه‌كان ڕێكده‌که‌وێت
و قیاده‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
له گه‌ڵ چه‌ند
که‌سه‌کی دیکه
ده‌گرنه ده‌ست.
ئینجا ئه‌و له
(ئاڵه‌کۆک)دا
داوا ده‌کات و
ده‌ڵێ که
من له ژماره‌ی
١٠ی نیشتمان دا
حازر نه‌بووم
به‌ڵكو من
مه‌جه‌له‌ی (ڕێگا)م چاپکردووه. من له بیره‌وه‌رییه‌کانم دا
جوابم
داوه‌ته‌وه
و هه‌مووی به
شهوود و ئیستفاده‌م له قسه‌کانی
خۆی کردوووه
و سابتم کردووه
که ڕاست
ناڵێت. ڕێگا مه‌جه‌له‌یه‌کی
کۆمونیستی بوو
که Ğڕه‌حیم سوڵتانیانğ ساحێبی بوو. یه‌که‌م
ژماره‌ی ڕه‌حیم سوڵتانیان له
ته‌ورێز چاپی
کردووه. دوێنێ له
ماڵێ وه‌به‌ر
چاوم که‌وت. ئه‌مما غه‌نی ده‌ڵێ ئێمه له
سیته‌ک چاپمان
کردووه که ڕاست نییه.
کۆڤاری
نیشتمان، ئاخرین
ژماره‌ی ١٠
بوو؟
ــ به‌ڵێ، ژماره‌ی
١٠ ئاخرین
ژماره‌ی بوو..
پاشان قه‌ت
کارتان نه‌کرد
که دیسان
چاپی بکه‌نه‌وه..
ــ نه.. له‌و مه‌رحه‌له‌یه،
مه‌رحه‌له‌ی نیشتمان
و مه‌رحه‌له‌ی کۆمه‌ڵه
ڕۆیشتبوو. مه‌رحه‌له‌یه‌كی
دیکه هاتبوه گۆرێ...
ئه‌و مه‌رحه‌له‌یه
چی بوو؟
ــ ئه‌و مه‌رحه‌له‌یه
بوو که زه‌بیحی
هاوکاری هه‌بوو
له گه‌ڵ
پارتی
دیمۆکراتی
کوردستان. لێره
ئه‌خباریان
لێ‌کردین که
شێخ له‌تیف به‌رزه‌نجی کورده‌کانی
ئێرانی
هێناوه و
دایناون له
سیته‌ک
و
چالاکی سیاسی
ده‌که‌ن. پێش ئه‌وه
خه‌به‌ریان
دابوو به
ئێمه.
پێش ئه‌وه‌ی
ئێمه بگرن،
من پێش زه‌بیحی ڕامکرد
بۆ به‌غدا و زه‌بیحی
یش
پاش من هات.
له به‌غدا
چیتان کرد؟
ــ زه‌بیحی ماوه‌یه‌ک
لای کابرایه‌ک
مایه‌وه به
نێوی عه‌بدوڵڵا که
خۆی خه‌ڵكی
ئێران بوو. ئه‌و
خاوه‌ن
کاباره بوو،
ئینسانه‌کی
باش بوو. زه‌بیحی ده‌گه‌ڵ قزلجی له
گه‌ڵ وی
دا بوون.
هه‌ردووکیان
بوون به وه‌کیل. یانی هه‌ردووکیان
وه‌کیلی عه‌بدوڵڵا
بوون.
زه‌بیحی ده‌فته‌ردارییه‌که‌ی
ده‌کرد و
قزلجیش پاره و
ماره‌ی ئه‌وی
وه‌رده‌گرت
له جیاتی عه‌بدوڵڵا. یانی
کاباره‌که‌ی
جیگایه‌کی عادی( نۆرماڵ)
نه‌بوو، هه‌موو
وه‌زیره‌کانی
عێراق هاتوچووی
ئه‌وێیان ئه‌کرد و
کاباره‌که
تایبه‌تی بوو
بۆ وه‌زیره‌کان. نووری
سه‌عید
و...
ئه‌ی
کۆڤاری
نیشتمان
ئاخرین ژماره‌ی
چ بابه‌ته‌کی
تێدا بوو؟
ــ له بیرم نییه، ئه‌ما
من خۆم بابه‌ته‌کم
هه‌یه و غه‌نیش
بابه‌ته‌کی
هه‌یه.
من به ناوی
ئازاد ئیمزام
کردووه. غه‌نی
له بیرم نییه
ناوی چی بوو.. غه‌نی
ئینکاری ئه‌وه
ده‌کات به‌ڵام
ڕاست ناکا.
بابه‌ته‌که‌ی
تو ناوه‌رۆکی
له سه‌ر چی
بوو؟
ــ چاک له
بیرم نییه..
مامۆستا
شاپه‌سه‌ندی،
نه‌مر زه‌بیحی
قه‌ده‌ره‌که‌ی
زۆر به تاڵی دوایی
هاتووه. ئه‌و
مرۆڤه
ئاکتیڤ و ڕۆشه‌نبیر
و زانایه زۆر
کاری کردووه
بۆ فه‌رهه‌نگی
کوردی له سێ تعپا... چۆن بوو
که ئه‌و
مرۆڤه به
ئاسانی ژیانی
خۆی له ده‌ست
دا؟
ــ هێندێک که‌س
تووشیان
کرد.
ئاخر شه‌رت نییه..
پیاوه‌کی گه‌وره
بوو، مه‌سه‌له‌ن
پیاوه‌کی زۆر
ئاقڵ یا
پرۆفه‌سۆره‌ک
ده‌بینی
ئیشتباه ده‌کات
بۆ ئیشه‌کی
زۆر هاسان
ئیشتباه ده‌کات.
ئیشتباهه‌کی
زۆر گه‌وره
ده‌کات که سه‌ری
تێدا ئه‌ڕوات. ئه‌وانه‌ی
که ڕه‌فیقی
زه‌بیحی
بوون ئه‌وانه
هه‌موو ده‌ڵێن که
زه‌بیحی بۆ
ئه‌و کاره‌ی
که خۆی تووش
کرد نه‌ده‌بوو. ئه‌و
لایقی کارهای
گه‌وره‌تر
بوو. زوڵمی له خۆی
کرد.
چۆن بوو شه‌هید
کرا،
ئه‌سبابی شه‌هیدکردنی
چیبوون؟
ــ ئه‌سبابی
شه‌هیدبوونی!!..
له ئێره حكوومه‌تی عێراق
ده‌یویست
هاوکاری
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بکات. به هۆی زه‌بیحی یه‌وه
چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و
ئه‌و جووره
شتانه‌ی
بۆ ده‌ناردن. جاری ئه‌وه‌ڵ
ئه‌و موساداتانه
ده‌هێنێت و
دابه‌شیان ده‌کات. جاری دووهه‌م
ده‌یهێنێت و
به‌شه‌ک له‌و
هاوکارییانه
ده‌دات به
پێشمه‌رگه‌کانی
یه‌كێتی
كه شه‌ری هه‌یه
ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
عێراق.
ئه‌وه ئه‌خباری
لێده‌که‌ن. ئه‌ویش
که ده‌چێته‌وه
هه‌ر له ڕێگا دا
ده‌یگرن و ده‌یکوژن. له نیسانی
ساڵی ١٩٨٠ دا زه‌بیحی کوژراوه.
ئه‌و کتابه‌ی
که کاک Ğعه‌لی که‌ریمیğ له سه‌ر
زه‌بیحی
نووسیوه{ئاماده‌ی}
دیتووته؟
ــ به‌لێ
خوێندوومه‌ته‌وه..
نه‌زه‌رتان
له باره‌ی ئه‌م
کتابه‌دا چییه؟
ــ له‌و کتابه‌دا،
عه‌لی که‌ریمی
سه‌لاحیه‌تی ئه‌وه‌ی
نه‌بوو که ئه‌و
کاره بکات. عه‌لی که‌ریمی
ئه‌و سه‌واده‌ی
نییه که
بتوانێ ئه‌و
کتابه جێ به
جێ بکات.
مه‌سه‌له‌ن
له دژی قازی موحه‌مه‌دی
نووسیوه. به‌ڵام زه‌بیحی خۆ
دژی قازی موحه‌مه‌د
نه‌بووه. له
ئاخردا
زه‌بیحی زۆر
هه‌و:ی دا
که له گه‌ڵی بروات بۆ عێراقێ
یا بۆ باکۆ به‌ڵام
قازی ڕازی
نه‌بوو و گوتی: ئه‌من میلله‌تی
خۆم به جێ
نایێلم. که ڕووسان زه‌بیحی
یان
وه‌لانا قازی موحه‌مه‌د
گرتیه‌وه (پشتگیری
لێکرد).
قازی موحه‌مه‌د
کاری دایێ. له ماڵی خۆی کاری
ده‌کرد.
وه‌کۆ موشاور
وابوو.
به‌ینه‌ک..
ده ئاخریشدا
بوو به موفه‌تیش. واته
ده‌چوو پێشمه‌رگه‌کانی
ته‌فتیش ده‌کرد. ئیش و
کاری پێشمه‌رگه‌ی
جێ به جێ ده‌کرد.
کاتێ
پێشه‌وا شه‌هید
کرا تو له
کوێ بووی، چۆن زانیت؟
ــ (ئاهه‌ک
هه‌ڵده‌کێشێ
و جواب ده‌داته‌وه
) ده‌مانزانی
شه‌هید ده‌کرێ،
ئێمه شه‌وی
پێش ئه‌وه‌ی
شه‌هید بکرێ خه‌به‌ریان
داینێ.
خه‌به‌ریان
داینێ و به‌یانی
زوو من چوومه
ده‌رێ.
چووم دیتم هه‌ڵواسراوبوون
له چوار چرا. نێزیکی
دوو سه‌عات من
هه‌ر ئه‌وها
دانیشتم، گوتم
بۆ ئه‌وه‌ی
چاک ده‌گه‌ڵ خوێنم تێکه‌ڵ
ببێ ئه‌و دیمه‌نه،
با بزانین
دوژمنمان
کێیه.
گریای؟
ــ ته‌بعه‌ن.. ئه‌ی
چۆن نه‌گریام،
کێ هه‌موو
کورد بێ و له‌و
ڕۆژه دا نه‌گرێ...
خه‌ڵكه‌كه..
ــ خه‌ڵك.. هه‌موو
که‌س ده‌گریان، ژن ده‌گریان،
پیاو ده‌گریان،
منداڵ ده‌گریان،
که‌س نه‌بوو
نه‌گرێ. ئه‌و
دیمه‌نی قازی موحه‌مه‌د..
ئه‌و قازیه‌ی
که گوڵی سابڵاخ
بوو، ڕوحی سابڵاخیان
بوو.. وای
لێهاتبوو..
عه‌جه‌می
ئه‌فیۆنی ئه‌وهای
به سه‌ر کورد
هێنا...
ئه‌ی له‌م حاڵه‌دا
که مینا خانم و وان
هاتن چیان کرد؟
ــ له بیرم نییه، چونکه
قه‌ره‌باڵخی
زۆر بوو، خه‌ڵكیش نه‌یانده‌وێرا
زۆر ئیزدحام
بکه‌ن و خه‌ڵكه‌که
خۆشیان نه‌یانده‌وێرا
زۆر ڕاوه‌ستن
له ته‌ک عه‌سکه‌ره‌کانی
ئیران.
چوارده‌وریان
گرتبوو.
ئیحتیمالی
ئه‌وه نه‌ده‌درا
که له نێوان
خه‌ڵك
و عه‌سکه‌ره‌کانی
ده‌وڵه‌ت دا
شه‌ر بکرێت..
ــ ده‌وڵه‌ت ئیحتیاتی
خۆی کردبوو له
هه‌موو بواره‌کدا. ئاماده
بوو، سه‌ربانه‌کان
هه‌موو
گیرابوون،
جاده‌کان هه‌موویان
داگیرکرابوون.
ڕێگا نه‌مابوو
که نه‌گیرابێت.
مامۆستا تا
ئه‌و جێگایه‌ی
که بێته
بیرتان جه‌نازه‌کان
چه‌ند سه‌عات
به سه‌ر داره‌وه
مان؟
ــ ته‌قریبه‌ن
هه‌تا ساه‌ت
١٠ یا 10.30ی به‌یانی
من له وێ
بووم، ئه‌وانه
به سه‌ر داره‌وه
مابوون.
دوایی ئه‌من
ڕۆیشتم
نازانم ئیتر
که‌ی
لێکراونه‌ته‌وه..
هێنده‌ک که‌س
ده‌ڵێن
که ده‌وڵه‌ت
نیازی وا بوو
که بۆ سێ ڕۆژان جه‌نازه‌کان
به سه‌ر داره‌وه
هه‌ڵواسراو
بهێڵێت به‌ڵام
خه‌ڵكه‌که
نه‌یانهێشت..
ــ به‌لێ ڕاسته..
ده‌وڵه‌ت
نیازه‌کی وای
هه‌بوو، خه‌ڵكیان
نارد، ڕێشسپیان
نارد بۆ لای
قایده‌ی عه‌سکه‌ری
مه‌هابادێ و
داوایان
لێکرد که
کاره‌کی وا نه‌که‌ن.
چونکه
ئیمکانی ئه‌وه
هه‌بوو که خه‌ڵكه‌که
شۆره‌ش بکه‌ن.
***
پاش شه‌هیدکردنی
پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و
هاورێیانی، چه‌ند
که‌سی دیکه‌ش
شه‌هید
کرابوون له‌و
شه‌هیدانه
ناوی کێتان له
بیره؟
ــ ئه‌و چوار
که‌سه‌ی دیکه..
Ğڕه‌سووڵی نه‌قه‌ده‌یانğ که
ڕسمه‌که‌یم
دا به ئێوه. Ğحامد مازووچیğ، Ğعه‌بدوڵڵای
ڕوشه‌نفکرğ
و Ğمحه‌مه‌دی
نازمیğ.
باشه
مامۆستا چۆن
بوو که کاتێ
پێشه‌وا و
هاورێیه‌کانی
گیران تو هه‌ڵنه‌هاتی؟
ــ ئه‌من ئه‌وسا
به ناوی
کرێکاره‌ک له
چاپخانه‌دا
مه‌شغووڵی
کار بووم و ئه‌وان
به دوایی ئه‌و
که‌سانه‌دا چوون که له
من موهیمتر
بوون.
دیاره له ڕه‌وشه‌کی
وا دا به
دوای من دا
ناکه‌ون. ئه‌وان
به دوای
گرتنی که‌سایه‌تییه مه‌شهووره‌کان
دا بوون.
جارێ وه‌ختی
ئێمه مابوو
که بێن به
دوامانا. که
زانیمان وه‌ختی
گرتنمان
هاتووه من و
چه‌ند که‌سی
دیکه پێکه‌وه
هاتینه ئه‌م
دیوی
کوردستان.
باشه
مامۆستا چۆن
بوو ئه‌و وه‌زیرانه‌ی
دیکه‌ی
کابینه‌ی
کۆمار نه‌گیران
مه‌سه‌له‌ن
بۆ نه‌مر بابا
شێخ نه‌گیرا؟
ــ حاجی
بابا شێخ، ئینسانه‌کی
شێخ بوو،
مرۆڤه‌کی
دینی بوو له
کوردستانی ئێران دا
له نێو خه‌ڵكدا نفووزی هه‌بوو. شێخ بوو
شێخه‌کی گه‌وره
بوو. له
گه‌ڵ
شاهی ئێران
سابقه‌ی یه‌کترناسینیان
هه‌بوو که
شاه هه‌میشه
لێی پرسیوه. (جا
نازانم پاره‌ماره‌ی
بۆ ناردووه
یان نه)، له
به‌ر ئه‌وه ده‌ستیان
لێنه‌دا. هێندێک
بۆ کاتێکی که‌م
گیرا به‌ڵام
به‌ردرا. مه‌لا
خه‌لیلیش که ساڵی
١٣٠٧ ئاسی بوو
و گوتی: پۆشینی
جل و به‌رگی
په‌هله‌وی حه‌رامه،
كڵاوی په‌هله‌وی
حه‌رامه..
ئه‌ویش که
دوایی مه‌جبوور
بوو ته‌سلیم
بێت، په‌هله‌وی
ئه‌وی عه‌فوو
کرد. ئه‌وجا
ئه‌و سه‌به‌به‌ی
که مه‌لا خه‌لیل
پێی عه‌فوو
کرا، حاجی بابا
شێخ‌یش هه‌ر ئه‌وه
بوو که خاوه‌ن
نفووز
بوون.
له کاتی مه‌حاكه‌مه‌کردنی
پێشه‌وا دا ئه‌و
که‌سانه‌ی که
له دژی پێشه‌وا
نامه‌یان
ئیمزا کرد بۆ ئیعدامکردنی
ناوی کێتان له
بیر ماوه
باشه چۆن بوو
ئه‌و شته کرا؟
ــ ئه‌وه ئه‌غڵه‌بی
فشاری حكوومه‌ت
بوو.
ئێمه که‌م
که‌سمان هه‌بوو
که دوژمنی
گیانی پێشه‌وا
قازی موحه‌مه‌د
بێت. ئه‌مما
ئه‌وه ئه‌غڵه‌بی
به فشاری ده‌وڵه‌ت
کراوه، گوشاری حكوومه‌ت
وای لێکردوون
داوا بکه‌ن له
شاه که قازی موحه‌مه‌د
ئیعدام بکرێ.
ئیمزاکردنی
ئه‌و نامه‌یه
تا‌سیری
هه‌بوو له ئیعدامکردنی
پێشه‌وا و
هاورێیانی..
ــ ئیمزاکردنی
ئه‌و نامه‌یه،
نه.. زۆر نامه
هه‌یه من
ناوی ئه‌غڵه‌بی
ئه‌وانم
نووسیوه. نه‌خێر
ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
که وه‌سیله‌یه‌ک
بده‌نه ده‌ست
حكوومه‌ت
که بڵێن معلله‌ت خۆی
داوای کردووه
که ئه‌وانه
بکوژرێن، ئه‌وانه
له دار بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌یه
که جوابی ڕۆژاوا
بده‌نه‌وه،
جوابی خه‌ڵك
بده‌نه‌وه..
له‌و ده‌مه
دا عه‌شایری
کورد هه‌بوون..
پێتان وایه عه‌شایری
کورد له
تێکچوونی
کۆمار دا چه‌نده ڕۆڵی هه‌بووه؟
ــ ئاغا و به‌گه‌کان
به گشتی یانی
ڕه‌یس عه‌شیره‌کان
به گشتی ده‌گه‌ڵ قازی دا
نه‌بوون. هه‌رچه‌ند
قسمه‌کیان
تێدا بوون،
ئه‌ما له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
کورد دا نه‌بوون،
دژی مه‌سه‌له‌ی
کورد بوون.
هێنده‌ک که‌س
ده‌ڵێن
که پێشه‌وا
قازی موحه‌مه‌د
چوو به
پێشوازی ئه‌و
سه‌رهه‌نگه‌ی
که قه‌رار
بوو بێت و مه‌هاباد
بگرێته‌وه. وه ئه‌و
کاره‌ی پێشه‌وا
به خۆته‌سلیمکردن
به حیسابب
دێنن بۆچوونی
ئێوه چییه؟
ــ ئه‌و که‌سه
سه‌رهه‌نگ نه‌بوو،
ده‌رجه‌ی گه‌وره‌تر
بوو له سه‌رهه‌نگی. من له
بیره‌وه‌رییه‌کانم
دا هه‌موو شته‌ک
و هه‌تا ناوه‌کانیشیانم
نووسیوه. به‌ڵام
ئه‌وان
داوایان
لێکردن که بڕۆن و
پێشوازیان
لێبکه‌ن. قازی موحه‌مه‌د
مه‌جبوور بوو
کاره‌کی ئه‌وها
بکات...
بۆ مه‌جبوور
بوو؟
ــ مه‌جبوور
بوو.. چونکه
خۆی ته‌سلیم
کردبوو که
خساری گه‌وره
بۆ خه‌ڵكه‌که
نه‌یێته
پێش. یا
ده‌بوو ڕابكا(هه‌ڵی) یان ده‌بوو
ئه‌وی حكوومه‌ت
بڵێ قه‌بوڵی بکات.
به‌ڵام پێشه‌وا
قازی ده‌یزانی
که ئه‌کوژرێت..
ــ به‌ڵێ..
به‌ڵێ. .. به‌ڵام
له به‌ر ئه‌وه‌ی
چوو که میلله‌تی
مه‌هاباد وه‌ک
ئه‌وه‌ی به
سه‌ر ته‌ورێز
هات به سه‌ر
ئازه‌ربایجانیان
دا هات، به
سه‌ر میلله‌تی
سابڵاخ دا نه‌یێت. ئه‌و
خۆی کرد به
قوربانی میلله‌تی
کورد به گشتی
و میلله‌تی
سابڵاخ به
تایبه‌تی...
به‌ڵێ.. دیاره
ئه‌و پێشبینی و
ئه‌و دووربینییه‌ی
پێشه‌وا زۆر
موئه‌سیر
بوو..
وایه؟
ــ به‌ڵێ.. به‌ڵێ.. مه‌لا
مسته‌فا زۆر
هه‌وڵی له
گه‌ڵ دا
که بڕوا،
زه‌بیحی
زۆری هه‌وڵ
دا که له گه‌ڵی بڕوا. ئه‌وانه‌ی
قه‌بوڵنه‌کرد، گوتی: من میلله‌تی سابڵاخ
به جێ نا‌هێڵم... ئه‌وه
شته‌کی ئاشکرا
بوو خۆ، هه‌موو
کوردی سابڵاخ
ده‌زانن که
کاره‌که چۆن
کرا.
ئێستا ٨٥ ساڵ
له ته‌مه‌نت گوزه‌راوه. گه‌وره‌ترین
ئاره‌زووت له
ژیانا چییه؟
ــ گه‌وره‌ترین
ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه
که هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستان یه‌ک
بگرن،
کورد ئازاد بێ..
ئه‌وه نه‌ک
هه‌ر ئاره‌زووی
منه ئاره‌زووی
هه‌موو کورده‌کی
دڵسۆزه.
په‌شیمان
نیت له‌و هه‌موو
ڕه‌نج و
زه‌حمه‌ت و جه‌فایه؟
ــ ئه‌گه‌ر
دوای مردن زیندوو ببمه‌وه
هه‌ر ئه‌و ڕێگایه ده‌گرم. ئه‌و ڕێگایه‌ی که
خزمه‌تی
کورده،
کوردایه‌تی یه.
نا‌خۆشترین
خاتره‌ی
ژیانت چییه؟
ــ خه‌به‌ری
مردنی باوکم. باوکم
نه‌دیوه، عایله‌ی
خۆم که‌سم نه‌دیوه،
هه‌موویان
مردوون، ئه‌من
له مه‌راسمی
هیچیان حازر
نه‌بووم.
مامۆستا شه‌خسیه‌تی
پێشه‌وا و نه‌مر
مه‌لا مسته‌فا
بارزانی چۆن
له گه‌ڵ یه‌کترا
موقایسه ده‌که‌ی؟
ــ عه‌فووم
بکه.. (جواب
ناده‌ته‌وه)
پێتان وایه
له حاڵی
حازردا پاش
ئه‌و پارچه‌یه
که ئازاد
کراوه،
نۆبه‌تی
کام پارچه‌ی
دیکه‌ی
کوردستانه که
ئازاد بکرێت؟
ــ چۆنیه‌تی
سیاسه‌ت ده‌زانێ، ڕه‌وشی
پاشه‌ڕۆژی
دونیا ده‌زانێ
که چۆن ده‌بێ،
کامیان وه‌پێش
ده‌که‌ون. ئه‌ما
پێم وایه
ئیتر ئیشه‌ڵا
ئیران ده‌بێ...
ئه‌ی
ڕه‌وشی
کورده‌کانی
باکوور
چۆن ده‌بینی؟
ــ به‌خۆیان
ورده ورده
ڕامیان ده‌که‌ن،
ئه‌مریکاییه‌کان ورده ورده
ترکه‌کان ڕام
ده‌که‌ن. وه‌ختی
ئه‌وه دێت که
ئه‌وانیش
داوای هه‌قی
خۆیان بکه‌ن.
نه‌زه‌رت له
سه‌ر به‌رنامه‌که‌مان(ناودارانی
کورد) چییه؟
ــ من ئه‌وه‌ڵه‌ن زۆر له‌وه
نارازیم که من
زمنی ئه‌و ناودارانه
گۆتووبێژم له
گه‌ڵ دا بکه‌ی.
چونکه من خۆم
به ناودار نازانم.
من خۆم له پێشمه‌رگه‌یه‌کی
کورد زیاتر نازانم. بۆ
به‌رنامه‌که‌تان
داوای سه‌رکه‌وتن
ده‌خوازم. بۆ ئارشیڤی
میللی کورد
و بڵیندکردنی
شه‌خسیه‌تی کورد
کاره‌کی پیرۆزه. کاره‌کی
مێژوویی یه.
وه‌ک که‌سایه‌تی
و مرۆڤه‌کی به
ته‌جروبه مه‌ساژ(په‌یام)ی
ئێوه بۆ میلله‌تی
کورد (بۆ
کورده‌کانی
هه‌ر چوار
پارچه) چییه؟
ــ ڕێكکه‌وتنه، ئیتیحاده
به‌ینی ئه‌و
چوار پارچانه، له‌وه
زیاتر نییه. ئه‌ما
ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌که‌وین
ناتوانین مووه‌فه‌ق بین
له چالاكییه‌کانی
خۆمان دا، له خه‌باتی
خۆمان دا. ده‌رمانی
هه‌موو ده‌ردێک
یه‌كێتی
یه، یه‌كێتی،
ته‌نیا یه‌كێتی..
له
ژیانت دا قه‌ت
تامی ئازادیت
چێشتووه؟
ــ که‌م.. هه‌ر
ئه‌و
زه‌مانی دیمۆکرات، زه‌مانی
کۆماری
کوردستان..
ئه‌و به‌ینه‌ش به‌س
تامی ئازادیم
چێشتووه.
ئه‌ی ئێستا
که پارچه‌کی
خاکی کوردستان
ئازاده؟
ــ ئێستا زۆر
باشه،
باشه ئه‌گه‌ر
خۆمان له
خۆمان تێکی نه‌ده‌ین. ئێستا ڕه‌وشی کورد
ئه‌گه‌ر ڕێكکه‌وین، ئه‌گه‌ر ئیتیحاد و یه‌كێتیمان
هه‌بێت، ئه‌گه‌ر
ئه‌و دوو
پارچه‌ی
کوردستانی عێراق
یه‌ک بن..
داهاتوومان
باشتر ده‌بێت.
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی
کۆماری
کوردستان که
پاش تێکچوونی کۆمار
زۆربه‌یان ئیعدام
نه‌کران، وه‌ک
نه‌مر مه‌ناف
که‌ریمی و زۆر که‌سی
دیکه.. پاشان
قه‌ت په‌یوه‌ندیتان
له گه‌ڵ
هیچیه‌ک له
وان‌دا هه‌بوو؟
ــ نه‌خێر، قه‌ت نه‌ده‌کرا،
ئێمه له
ئێره و
ئه‌وانیش له‌و
دیوی
کوردستان،
هه‌میشه له
ژێر زه‌خت دا
بووین..
چۆن ده‌کرا؟
ئه‌ی له گه‌ڵ
هێمن و هه‌ژار
موکریانی؟
ــ هێمن و هه‌ژار..
له ئێره
کاتێ که من هاتم
گوتیان
هه‌ژار نه‌خۆشه، ده‌ینێرن
بۆ لوبنان. له
هۆتێله‌ک بوو
به نێوی
ترۆکادێرۆ. له گه‌ڵ ( كه‌سێك؟)
چووم بۆ لای، دۆزیمه‌وه، ڕه‌وشی
زۆر قۆڕ
بوو.
واته نه‌خۆشی
سیلی هه‌بوو. له وێ
من هه‌ژارم دۆزیه‌وه، دوایی پاش
به‌ینه‌ک
هێمنیش هات. هێمنم
له ئێره (له
باشووری
کوردستان )
ناسی.
مامۆستا، ئه‌وانه‌ی
که پاش
تێکچوونی
کۆماری
کوردستان حزبیان
بووژانده‌وه، یه‌کێ
له وان تو
بووی،
ئیتر کێی
دیکه هه‌بوو؟
ــ ئه‌وانه
ده‌رنه‌که‌وتن
هه‌تا دوایی
١٤ی ته‌مووز، جه‌ماعه‌ت جه‌ماعه‌ت ده‌هاتن
بۆ ئێره. وه‌ک جه‌ماعه‌تی قادر
شه‌ریف، زۆر جه‌ماعه‌تی دیکه‌ش
ده‌هاتن بۆ
ئێره.
له ئێره ئه‌غڵه‌بی میوانی مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی بوون. یانی
میوانی
مام جه‌لال و
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و
ئه‌وانه
بوون.
یانی ئینسان ڕاست بڵێ که مه‌کته‌بی
سیاسی ئه‌وسا
خزمه‌تی زۆر بوو بۆ
کوردی ئێران، به
چه‌ک،
به پاره، خزمه‌تی
زۆریان کردین.
ڕێزدار
شاپه‌سه‌ندی،
کێبوون ئه‌وانه‌ی
له گه‌ڵتانا
بوون که حیزبیان
بووژاندوه؟ ئه‌ڵێن مینا و عیسمه‌ت
قازی کچی پێشه‌وا
زۆر هاوکاری
ئێوه‌یان ده‌کرده،
ڕاسته؟
ــ به‌ڵێ ڕاسته، به‌ڵام
من له ئه‌م
دیوی
کوردستان
بووم و ئه‌و
کاره له لای
خۆمان ده‌کرا (ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان). یانی من
ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه نه‌بووم. ئه‌وان
خزمه‌تی غه‌نی
بلوریان و ئه‌وانی
دیکه‌یان
کردووه. واته
وه‌ختی خۆی له
سابڵاخ حیزبی
دیمۆکراتی
کوردستانیان
به حیسابی
خۆیان ده‌بووژانده‌وه. به‌ڵێ، مینا
خانمی خێزانی
پێشه‌وا وو عیسمه‌تی
کچی و ئه‌وانی
دیکه
هاوکاریان
کردوون.
زۆر سپاس بۆ
ئه‌وه‌ی که
وه‌ختتان
دا به من بۆ
ئه‌م
گۆتوبێژه.
ــ
منیش
سپاست ده‌که‌م.
هیوادارم که
له کاره‌کانتان
دا هه‌میشه
سه‌رکه‌وتوو
بن.
تێبینی:
ئه‌و وتووێژه
له رۆژی 15-02-2006، چه‌ند
مانگ به‌ر له
كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو
Ğمحه‌مه‌دی
شاپه‌سه‌ندیğ ئه‌نجام
دراوه. لێره‌دا،
جێی خۆیه‌تی سپاس
و پێزانینی
خۆم ئاراسته‌ی
ڕیزدار كاك
Ğكاكشار ئۆره
مارğ بكه‌م كه ئه‌و
ده‌قه‌ی ده
ئیختیار
ماڵپه‌ڕی
گزینگ ناوه. شیاوی
گوتنیشه، كه ئه‌و
ده‌قه ئاسته‌كراوی
وتووێژێكه
كه به ده‌نگ
و ڕه‌نگ بۆ به‌رنامه‌ی
(ناودارانی
كورد) ی ته‌له‌ڤیزیۆنی
ڕۆژتێڤی (Roj
TV) كه
كاك كاكشار
خۆی پێشكێشی
ده‌كا،
ئاماده
كراوه و
نیشان دراوه.
س. چ. هێرش