ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك
له گه‌نجان
(گه‌نجه‌کانمان
تا که‌ى بهبىَ
نازى ڕێگاى هه‌نده‌ران
بگرنه‌به‌ر و
خۆیان بکه‌نه ژه‌مه خۆراکى
ماسیی نێودهریاکان)
• بهڕێزحاجى
گه‌نج ئه‌و توێژه کاریگه‌ره هه‌ست ناسکه‌یه که پانتاییه‌کى زۆرى له نێو ههرکۆمهڵگایهکدا
داگیر کردووه.
گه‌نج ئه‌و
بوونه‌وه‌ره‌یه که نه‌وه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانى
داهێنان و پێشکه‌وتنه‌کانى
ژیانى لێده‌که‌ن.
له وڵاتهپێشکهوتووهکانى
دونیا گه‌نج بۆته فاکته‌رێک
بۆ پێشکه‌وتنى
ژیان، به‌ڵام
به دڵگرانییه‌وه له کوردستان
گه‌نجانمان
له که‌ش و
هه‌وایه‌کى
ئاسایی‌دا ژیان
نابه‌نه‌سه‌ر
تاوه‌کوو به شێوه‌یه‌کى
پڕ له هیواوه بڕواننه ژیان و خه‌یاڵێکى
جوان و پڕله‌گوڵ
و گوڵزار بۆئایندهیان
دابڕێژن.
ناتوانن
ساته‌کانى ژیانیان
پڕ بکه‌ن له پێکه‌نین
و گه‌شت و گه‌ڕان،
ناتوانن به‌دڵى
خۆیان ده‌ستى
کیژۆڵه‌یه‌كی
ناسک
بگرن و به هه‌موو
متمانه‌یه‌که‌وه پێى بڵێن خۆشم
ده‌وێیت و تۆ
ده‌بێته هاوسه‌ر و ڕێگا ته‌واوکه‌رى
ژیانم.
گه‌نج ئه‌گه‌ر
بیر له ژیانێکى
ئاسووده بکاته‌وه، ده‌بێت
زوو له نه‌هامه‌تییه‌کانى ژیان ڕابکات
و بڵێت من ژیان
ڕه‌تده‌که‌مه‌وه. چونکه ناتوانێت
ڕووبه‌ڕووى
حه‌زه‌کانى
ببێته‌وه دوور له‌چاره‌سه‌رى
کێشه‌کان،
ناتوانێت کاته‌کانى
له‌گه‌ڵ هاوڕێکانى
له یانه‌یه‌کى
گه‌نجان یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى
گه‌شتیارى که هه‌موو
خۆشییه‌کانى
ژیانى تیادا
ده‌سته‌به‌ر
کرابێت به‌سه‌ربه‌رێت.
گه‌نج هه‌رده‌م
هه‌ست به دڵشکاوى
و نائومێدى ده‌کات
و ده‌ڵێت: «ژن
ناهێنم چونکه پاره‌م نییه،
جلى جوان له‌به‌ر
ناکه‌م چونکه ناتوانم بیکڕم.. سوارى
ته‌کسى نابم و بهپىَ ده‌ڕۆم
چونکهپارهم
پێ نییه،
ناچمه ناو کافهتریاى کۆلیژهکهم چونک هناتوانم
هاوڕێکانم
داوه‌ت بکه‌م، سه‌رمامه چونکه ناوماڵێکى
ساردوسڕمان
هه‌یه و
ناتوانم خۆم
گه‌رم بکه‌مه‌وه،
شه‌وانه به ئاسووده‌یی ناخه‌وم
چونکه سبه‌ى
خاوه‌ن ماڵه‌که‌مان
دێت و داواى
کرێى خانوومان لێده‌کات
و پاره‌مان نییه بیدهینىَ، ناچمه ئاهه‌نگه‌کان
چونکه ناتوانم
وه‌ک کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندێک
خۆم به‌خه‌ڵکى
بناسێنم و خه‌ڵکى
حیسابێکى دیکه‌م
بۆبکات، ناخوێنم
چونکه نمره‌یه‌کى
باشم نه‌هێناوه و، پاره‌ى
کۆلیژى
ئه‌هلیی ئێوارانیشم
پێ‌نادرێت..».
ئه‌مانه هه‌موو خه‌م
و په‌ژاره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى
گه‌نجانمانه که مخابن
به‌و شێوه‌یه ڕۆژه‌کانى
ژیانیان
دووباره‌ى ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ست به ئازادییه‌کانى
ژیان ناکه‌ن و، هه‌رده‌م
حه‌زه به‌دینه‌هاتووه‌کانیان
ده‌خه‌نه نێو قه‌فه‌زێکى
داخراو و
کلیلهکهشى
دهخهنهنێو
قوڕگى هه‌ژدیهایه‌ک
بۆئه‌وه‌ى که‌س
نه‌یکاته‌وه،
تاوه‌کوو که‌س
هه‌ست به شکانه‌وه‌ى
که‌سێتییان
نه‌کات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
هه‌رده‌م
ده‌یانه‌وێت
خۆیان خۆڕاگر
نیشان بده‌ن و
بڵێن: «به‌ڵێ، ئێمه هه‌ین و ئه‌گه‌ر
بوارمان پێبده‌ن
و دهرفتمان بۆ
بڕه‌خسێنن
داهێنانى سهرسووڕهێنهرتان
بۆ ده‌خوڵقێنین،
ئه‌گه‌ر
بوارمان پێبده‌ن
ده‌بین هنهوهیهکى
داهێنه‌ر که فه‌خرو
شانازیمان پێبکه‌ن،
ده‌بینه نه‌وه‌یه‌ک
که هه‌موو
چه‌رخه‌کانى
مێژوو نه‌وه‌ى
وه‌ک ئێوه‌یان
نه‌بووبێت و
نه‌شیان بینیبێت،
به‌ڵام ئێمه له به‌رامبه‌ر
ئه‌م هه‌موو
داهێنانه‌دا، ته‌نها
یه‌ک شت داوا ده‌که‌ین
ئه‌ویش مافى ژیان
و دابین کردنى
ئاواته‌کانمانه».
بۆ ده‌بێت ڕۆژانه گوێبیست بین
که فڵان
گه‌نج خۆى
کوشت، یان خۆى
سووتاند، یانیش بێسهرو
شوێنه، یانیش
مانى گرتووه..؟! ئه‌م ڕووداوانه‌ى
که گه‌نج ڕووبه‌رووى
ده‌بێته‌وه و بڕیارى کۆتاییهێنان به
ژیانى
ده‌رده‌کات،
ده‌رئه‌نجامى
ئهوکێشانهیه که تاوه‌کوو
ئێستا بۆى
چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. بۆیه خۆى
دادگایى خۆى
ده‌کات و خۆى
به تاوه‌نبار
ده‌زانێت له‌هه‌مبه‌ر
نه‌دۆزینه‌وه‌ى
ڕێگه‌چاره‌کانى.
جگه له‌مه‌ش، به دڵگرانییه‌وه به ده‌یان
و سه‌دان گه‌نجمان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێگاى
قاچاغى هه‌نده‌رانیان
گرته‌به‌رو
وه‌ک به‌ردى
بن گۆم بێسهرو
شوێن بوون و
ته‌رمه‌کانیان
بوونه ژه‌مه خۆراکى ڕۆژانه‌ى
ماسییه‌کانى
نێو ده‌ریا بێڕهحمهکانى
ڕێگاى هات و
نه‌هات..
ده‌بێت
که‌ى ژیانێکى
پڕ به ماناى
ژیان، وه‌ک
زه‌نگ له ده‌رگاى
ماڵه‌کانى گه‌نجانمان
بدات و ده‌ستیان
بگرێت و بیانهێنێته
نێو ئه‌و خۆشییانهى
ژیان که شیاویه‌تى. له‌کۆتایید سه‌رى ڕێز‌و
نه‌وازش بۆ ئه‌و گه‌نجانه داده‌نه‌وێنین
که له‌م ڕێگایهدابوونه قوربانى.
• • •