باشورى
کوردستان پاش
جه‌نگى
جیهانى یه‌که‌م
به ده‌وڵه‌تى
عێراق
لکێندراوه
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
له نه‌خشه‌یه‌كی
کۆن به ناوى
(نه‌خشه‌ى
تازه‌ى
تورکیا له
ئاسیا A new map of Turkey in Asia)، که
جۆگرافیناسی
فه‌ره‌نسى«مۆنسینیۆر
دانڤیل» (Mons D'Anville)ئاماده‌ى
کردووه و له
له‌نده‌ن له
ساڵى 1794 دا
چاپکراوه،
کوردستان دوو
به‌شه.
به‌شى یه‌که‌میان
وه‌ک به‌شێک
له ده‌وڵه‌تى
عوسمانى،
سنووره‌که‌ى
رۆژئاواى
شارى موسل و
شارۆچکه‌ى حه‌دیسه
یه، سنوورى
خواروشى
باکورى
عێراقى عه‌ره‌بی
یه، که
زنجیره
چیاکانى حه‌مرینن. به‌شى
دووه‌مى
کوردستان له
نه‌خشه‌که‌دا
که‌وتووه‌ته
نێوان عێراقى
عه‌ره‌بى و
وڵاتى فارس.
کوردستان به‌م
چه‌شنه ماوه‌ته‌وه
تا کۆتایى جه‌نگى
جیهانى یه‌که‌م،
به‌ڵام سه‌رکه‌وتنى
ده‌وڵه‌ته
زڵهێزه‌کانى
رۆژئاوا له‌و
جه‌نگه‌دا
بووه‌ته هۆى
ده‌ستکاریکردنى
سنوورى به‌شیێک
له‌و وڵاتانه‌ى
له‌ژێر
ده‌ستى
عوسمانیه‌کاندا
بوون، له‌وانه
کوردستان، که
به‌شێکى
خراوه‌ته سه‌ر
سنورى ده‌وڵه‌تی
تازه‌دروستکراوى
عێراق.
ئه‌م ده‌وڵه‌ته
له‌لایه‌ن
بریتانیاوه
له هه‌ردوو
ویلایه‌تى به‌غداو
به‌سرا له
ساڵى 1921 دا
دروستکراوه،
به‌ڵام له
ساڵى 1926 دا،
ویلایه‌تى
موسلی خراوه‌ته
سه‌ر، ئه‌م
ویلایه‌ته
باشورى
کوردستان له‌خۆ
ده‌گرێت.
باشورى
کوردستان تا
ساڵى 1879 به
ویلایه‌تى
(شاره‌زور -
شهرزور) ناوده‌برا
که شارى كه‌ركووك
مه‌ڵبه‌ندى
بووه.
سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
ئه‌م ویلایه‌ته
چه‌ند جارێک
گۆڕانکاری
تێداکراوه. ماوه‌یه‌ک
به‌شێکى
لکێندراوه
به ئه‌ماره‌تى
ئه‌رده‌ڵان،
چه‌ند
جارێکیش
والیێکى ده‌سه‌ڵاتداری
ولایه‌تى به‌غدا،
بۆ نموونه
مدحه‌ت پاشا (1869 –
1872)، به‌شێک له
سنورى ویلایه‌تى
موسلى خستووه‌ته
سه‌ر سنورى
ویلایه‌تى به‌غدا. به‌ڵام
به شێوه‌ى
گشتى، سنوورى
خواروى
ویلایه‌تى
موسل له
شارۆچکه‌ى (مه‌نده‌لى)
سه‌ر سنوورى
ئێران، تا
خاڵى (فه‌تحه)ى
سه‌ر ڕوبارى
دیجله بووه،
واته زنجیره
چیاکانى حه‌مرین. بۆیه
ده‌توانین
بڵێین سنوورى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
ئه‌م ویلایه‌ته
پارێزگاکانى
ئێستاى موسل و
دهۆک و هه‌ولێرو
كه‌ركووك و
سلێمانى له‌گه‌ڵ
چه‌ند قه‌زاێکى
سه‌ر به
پارێزگاى
دیاله.
له ساڵى 1918 دا
به‌شى هه‌ره
زۆرى ویلایه‌تى
موسل له‌لایه‌ن
له‌شکرى
بریتانیاوه
داگیرکراوه. چه‌ند
دۆکیمه‌نتێکى
نهێنی وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
بریتانیا که
ئاراسته‌ى ئه‌فسه‌ره
پایه‌به‌رزه‌کانى
له‌شکره‌که‌یان
له به‌ره‌ى
جه‌نگ له
عێراق کراوه
ده‌یسه‌لمێنن،
تا ئه‌و ده‌مه
بریتانیا ئه‌و
ویلایه‌ته‌ى
به به‌شێک له
خاکى عێراق نه‌زانیوه.
به‌ڵام پاش
دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق و
داگیرکردنى
ویلایه‌تى موسڵ،
بریتانیا هه‌وڵیداوه
ئه‌و ویلایه‌ته
بخرێته سه‌ر
ده‌وڵه‌تى
عێراق، ئه‌وه‌ش
به پێچه‌وانه‌ى
ئاره‌زووى به‌شى
هه‌ره زۆرى
دانیشتوانانى
ئه‌و ویلایه‌ته
بووه.
له 30 ئه‌یلولى
1924 دا، به
بڕیاری ئه‌نجومه‌نى
(کۆمه‌له‌ى گه‌لان)،
کۆمسیۆنێکى
تایبه‌ت به
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى ویلایه‌تى
موسل
دیاریکراوه. ئه‌و
کۆمسیۆنه
پێشنیازى
ڕێکخستنى
ڕاپرسێکى
گشتى له
ویلایه‌تى
موسل کردووه
و له کۆتایى
ساڵى 1925 دا ئه‌و
ڕاپرسیه ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام
به‌شى زۆرى
دانیشتوانى
ویلایه‌ته‌که
به‌شداریان
له ده‌نگدان
نه‌کردووه،
ئه‌وانه‌ش به‌شداربوون،
به‌شى زۆریان بێ
ئاگابوون له
ئامانجى ئه‌و
ڕاپرسیه،
یان ئه‌لته‌رنه‌تیفێکى
دیکه‌یان له‌به‌رده‌مدا
نه‌بووه،
چونکه
داوایان
لێکرابوو وه‌رامى
ئه‌م پرسیاره
بده‌نه‌وه:
ئایا ده‌تانه‌وێ
وڵاته‌که‌تان
به‌شێک بێت له
عێراق یان له
تورکیا؟
لێره‌دا
ناتوانین
ئاماژه بۆ هه‌موو
ئه‌و دۆکیمه‌نت
و ڕووداوانه
بکه‌ین، که
بوونه‌ته
هۆى لکاندنى
ویلایه‌تى
موسل به ده‌وڵه‌تى
عێراقه‌وه،
به‌ڵام به‌شێکیان،
به تایبه‌تى
ئه‌وانه‌ى چه‌ند
کاربه‌ده‌ستێکى
ئیگلیزى ئه‌و
سه‌رده‌مه
تێیدا باسیان
له رۆڵى
حکومه‌ته‌که‌یان
له لکاندنى
ویلایه‌تى
موسڵ به ده‌وڵه‌تى
عێراقه‌وه
کردووه، ده‌خه‌ینه
به‌رچاو.
بارى ئه‌تنى
دانیشتوانى
ویلایه‌تى
موسل وه‌ک
ئینگلیزه‌کان
و حکومه‌تى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ى
عێراق له
ساڵى 1924 دا
دیاریانکردبوو،
کورد زۆرینه
بوون.
به پێى ئه‌و
ئاماره‌ى که
به مه‌زه‌نده
دیاریکراوه،
بارى ئه‌تنى
دانیشتوانى
ویلایه‌ته‌که
به‌م شێوه‌یه
بووه:
70.6 % کورد
23.8 % عه‌ره‌ب
%5.5 تورکمان.
له‌راستیدا
پاشه‌رۆژى
ویلایه‌تى
موسل پێش ده‌ستپێکردنى
جه‌نگى
جیهانى یه‌که‌م،
له ڕێککه‌وتنامه‌ێکى
نهێنیى به‌ناوى
سایکس- پیکۆ
له نێوان هه‌ردوو
ده‌وڵه‌تى
بریتانیا‌و فه‌ره‌نسا
له ساڵى 1916 دا
دیاریکراوه،
واته دوو ساڵ
پێش ته‌واوبوونى
ئه‌و جه‌نگه. به پێى
ئه‌و ڕێککه‌وتنامه‌یه،
ویلایه‌تى
موسڵ به فه‌ره‌نسا
دراوه، هه‌ردوو
ویلایه‌تى به‌غداو
به‌سره‌ش بۆ
بریتانیا. ئه‌م
دابه‌شکردنه
خۆى له‌خۆیدا
ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌خات
که ئه‌و دوو
ده‌وڵه‌ته
به چاوى ئه‌مرۆوه
ته‌ماشاى
عێراقیان نه‌کردووه
پێکهاتبىَ له یه‌ک
کیان.
که‌واته
عێراق به‌و
شێوه‌یه نه‌بووه
که به‌شێک له
توندڕه‌وه
عه‌ره‌به‌کان
ده‌ڵێن" کان
العراق واحدا
موحدا مند
الازل"!
داگیرکردنى
ویلایه‌تى
موسڵ له‌لایه‌ن
له‌شکرى
بریتانیاوه
بووه‌ته هۆى
دامه‌زراندنى
ئیداره‌ێکى
نوێ له
ویلایه‌ته‌که. چه‌ند
ئه‌فسه‌رێکى
سیاسى
بریتانى سه‌رپه‌رشتی
ئه‌و ئیداره‌یان
ده‌کرد، به
هاوکارى
ستافى سه‌رده‌مى
حوکمى
عوسمانی له
ویلایه‌ته‌که‌دا. بۆیه
زمانى تورکى
عوسمانى ماوه‌یه‌ک
له ناو ده‌زگاکاندا به‌کارده‌هات. مانه‌وه‌ى
له‌شکرى
بریتانیا له
ویلایه‌تى
موسل به پێچه‌وانه‌ى
په‌یماننامه‌ى
سایکس- پیکۆ
بووه، چونکه
له‌شکرى
بریتانیا ده‌بوو
له ویلایه‌ته‌که
بکشێته‌وه‌و
و ئیداره‌که‌ى
بۆ فه‌ره‌نسیه‌کان
به‌جێ بێڵىَ.
به‌ڵام
دۆزینه‌وه‌ى
نه‌وت له
ناوچه‌ى كه‌ركووك
که به‌شێک
بوو له
ویلایه‌تى
موسل، بووه
هۆى ئه‌وه
بریتانیا چاو
به سیاسه‌تى
پێشووی له
ناوچه‌که‌دا
بگێڕێته‌وه
و ستراتیجێکى
نوێ
دابڕێژێت، به
مه‌به‌ستى
مانه‌وه
تێیدا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
چه‌ند
کۆبوونه و
کۆنفرانسێک
له‌لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستانى
وه‌زاره‌تى
کۆلۆنیالى
بریتانیا و
کارمه‌ندانیان
له
هیندستان، که
به‌رپرسى به‌ڕێوه‌بردنى
سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ته‌که‌یان
بوون له
ناوچه‌که،
ڕێکخران.
کۆنفرانسى
قاهیره که
له ساڵى 1920 دا
به‌سترا
گرنگتریان
بوو، وه‌زیرى
کۆلۆنیال
وینستۆن
چێرچڵ ئاماده‌ى
بووه، له
ئاکامى ئه‌و
کۆنفرانسه‌دا
سیاسه‌تێکى
نوێى بۆ
بریتانیا له
ناوچه‌که
دارێژرا. له‌و ده‌مه‌وه
حکومه‌ته یه‌ک
له‌دواى یه‌که‌کانى
بریتایا له‌سه‌ر
بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانى
ئه‌و سیاسه‌ته
ده‌ڕۆن، که
به پێچه‌وانه‌ى
به‌رژه‌وه‌ندى
گه‌لانى
ناوچه‌که
بووه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى
پێشووى
بریتانیا (جاک
سترۆ)، له
نوسینێکى له
هه‌فته‌نامه‌ى
(نیو
سکۆتسمان) له
ناوه‌راستى
نۆڤه‌مبه‌رى
ساڵى 2002 دا،
دانى به‌وه‌دا
ناوه که وه‌زاره‌تى
کۆلۆنیالى
بریتانیا به
هه‌ڵه چه‌ند
ئه‌تنیکێکى
وه‌ک مۆزایک
له چوارچێوه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عێراق
کۆکردووه‌ته‌وه.1
له دۆکیمه‌نتێکى
نهێنیدا که
وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
بریتانیا له
ساڵى 1916 دا
ئاراسته‌ى
سوپاسالارى
له‌شکرى
بریتانیا له
عێراق
کردبوو،
داواى
لێکراوه له‌شکره‌که‌ى
نزیکى ئه‌و
ناوچانه نه‌بێته‌وه
که کوردى لێ
یه.
نوسراوه‌که
ئیمزاى سێر
"ئارسه‌ر
هێرتزل"ى له‌سه‌ره،
که سکرتێرى
به‌شى سیاسى
بووه له وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
بریتانیا. له‌و
نوسراودا
داواکراوه
له‌شکرى
بریتانیا
نزیکى زنجیره
چیاکانى حه‌مرین
نه‌بێته‌وه. سنوورى
چیاکانى حه‌مرینی
به‌م شێوه‌یه
دیاریکردووه:
"له سنوورى وڵاتى
فارسه‌وه ده‌ست
پێده‌کات تا
(فه‌تحه)ى سه‌ر
ڕوبارى دیجله،
له‌وێوه تا
شارۆچکه‌ى
(هیت)".
هه‌ر له‌و
نوسراوه‌دا
هاتووه
"چوونه ئه‌و
ناوچه‌یه
کێشه‌تان بۆ
په‌یدا ده‌کات
له گه‌ڵ کورده‌کاندا".2 وه‌ک له‌و
نوسراوه‌دا
ده‌رده‌که‌وێ
وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا
تا ساڵى 1916 بایه‌خێکى
ئه‌وتۆى به
ویلایه‌تى
موسڵ نه‌داوه
و پابه‌ندبووه
به به‌نده
نهێنیه‌کانى
رێککه‌وتننامه‌ى
سایکس ــ
پیکۆ، که
ویلایه‌تى
موسلى به فه‌ره‌نسا
دابوو.
به‌ڵام
داگیرکردنى
ئه‌م ویلایه‌ته
له مانگى
تشرینى یه‌که‌مى(ئۆکتۆبه‌رى)
1918 بووه‌ته
هۆى
گۆڕانکاری له
سیاسه‌تى
حکومه‌تى
بریتانیا له
ناوچه‌که‌دا. له‌و ده‌مه‌وه،
به تایبه‌تى
ئیداره‌که‌ى
له به‌غدا،
هه‌وڵى داوه
هێزه‌کانى
بریتانیا له
ویلایه‌تى
موسل بمێنێته‌وه.
مۆرکردنى په‌یماننامه‌ى
سان ریمۆ له
24ى نیسانى 1920 دا
له نێو بریتانیا‌و
فه‌ره‌نسا،
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانى
لوید جۆرج سه‌ره‌ک
وه‌زیرانى
بریتانیا، بۆ
قه‌ناعه‌تپێکردن
به کلیمه‌نسۆى
سه‌ره‌ک وه‌زیرانى
فه‌ره‌نسا تا
داواى ویلایه‌تى
موسڵ نه‌کات،
به‌رامبه‌ر
به‌شداریکردنى
فه‌ره‌نسا له
کۆمپانیاى نه‌وتى
تورکى، بووه
هۆى لکاندنى
ویلایه‌تى
موسل به ده‌وڵه‌تى
عێراق.
ئه‌و
کۆمپانیایه
ئیمتیازى ده‌رهێنانى
نه‌وتى له
سولتان عه‌بدولحه‌مید
له هه‌ردوو
ویلایه‌تى
موسڵ و به‌غدادا،
وه‌رگرتبوو.
کۆمپانیاکه
ئه‌ڵمانه‌کان
پێش ده‌ستپێکردنى
جه‌نگى یه‌که‌م
دایانمه‌زراندبوو،
پاشان ناوه‌که‌ى
کرا به کۆمپانیاى
نه‌وتى عێراق IPC.
هه‌وڵه‌کانى
کۆکس و مس بێل
که دوو کاربه‌ده‌ستى
پایه‌به‌رزى
بریتانى بوون
له به‌غدا له
پێناو
لکاندنى
ویلایه‌تى
موسڵ به (مه‌مله‌که‌تى
عێراقه‌وه)،
بووه هۆى ئه‌وه
ئه‌و ویلایه‌ته
بخرێته سه‌ر
ئه‌و مه‌مله‌که‌ته،
ئه‌وه‌ش له
نووسین و
یاداشته
بڵاوکراوه‌کانی
ئه‌وان و
هاوکارانیان
ده‌رده‌که‌وێت.3 سێر ئه‌رنۆلد
ویلسن که
ماوه‌ێک باوه‌رپێکراوى
پایه‌به‌رزى(موعته‌مه‌دى
سامى)
بریتانیا
بووه له به‌غدا،
له یاداشته‌کانیدا
نووسیویه‌تى
"چوونه ناوه‌وه‌ى
موسل له‌لایه‌ن
جه‌نه‌رال
مارشاله‌وه
بووه هۆى
لکاندنى
ویلایه‌تى
موسڵ به ده‌وڵه‌تى
عێراقى تازه
دروستکراوه‌وه".4 کاپتن
ستیڤن
لۆنگریک، که
ئه‌ویش له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
ئه‌فسه‌رێکى
سیاسى بووه
له ناوچه‌که،
قسه‌کانى
ویلسن
دووباره ده‌کاته‌وه
وده‌ڵىَ
داگیرکردنى
موسل له پاش
ئاگربه‌ستى
مۆدرۆس له 30
تشرینى 1918 دا،
بووه هۆى ئه‌وه
ئه‌م ویلایه‌ته
ببێت به به‌شێک
له عێراق".5
دکتۆر عه‌بده‌لره‌حمان
به‌زاز له
ساڵى 1964 له په‌یڤینێکى
ته‌له‌ڤزیۆنی
له‌گه‌ڵ که‌ناڵىBBC
به زمانى
ئینگلیزى،
سوپاسى
بریتانیاى
کرد که به
هۆى ئه‌وانه‌وه
ولایه‌تى
موسل خرایه
سه‌ر عێراق.
ئیگلیزه‌کان
ڕێکخراوى
"کۆمه‌ڵه‌ى
گه‌لان"(عصبه
الامم)یان به‌کارهێنا
بۆ گه‌یشتن به
ئامانجیان.
پاش مۆرکردنى
ئاگربه‌ستى
مۆدرۆس،
تورکه‌کان
داواى ویلایه‌تى
موسل یان ده‌کرد،
چونکه له‌شکرى
بریتانیا پاش
مۆرکردنى ئه‌و
ئاگربه‌سته
چووبووه ناو
موسل. له‌بۆ
پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى
داواکاریه‌کانى
تورکیا،
ئینگلیزه‌کان
که‌وتنه هه‌وڵدان
بۆ ده‌ستنیشانکردنى
سنوورێکى
کاتى له نێو
ویلایه‌تى
موسل و
تورکیا.
له مانگى
تشرینى یه‌که‌مى
1924، ئه‌نجومه‌نى
کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان
بڕیارى
دیاریکردنى
هێڵێکى وه‌همی
دا به ناوى
"هێڵى
بروکسێل" وه‌ک
سنوورێکى
کاتى له نێو
تورکیا‌و
ویلایه‌تى
موسل.
له‌و بڕیاره‌دا
ده‌سته‌ێکى
لێکۆڵینه‌وه‌ى
دیاری‌کرا، که
بچێته
ویلایه‌تى
موسل بۆ
کۆڵینه‌وه‌و
گیۆڕاگرتن له
دواکاریه‌کانى
هه‌موو لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کان.
له 16 حوزه‌یرانى
1925 دا ئه‌و ده‌سته‌یه
ڕاپۆرتێکى
پێشکه‌ش به
ئه‌نجومه‌نى
کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان
کرد ده‌رباره‌ى
چۆنیه‌تى
دیاریکردنى
پاشه‌رۆژى
ویلایه‌تى
موسل.
له ڕاپۆرته‌که‌دا
پێشنیازکرابوو
ویلایه‌تى
موسڵ بخرێته
ژێر
چاودێرى(ماندێتى)
بریتانیا بۆ
ماوه‌ى 25 ساڵ.
پێشنیازى ئه‌وه‌شی
کردبوو که به‌ڕێوه‌بردنى
کاروبارى
ئیدارى و
دادوه‌ریى و
په‌روه‌رده
به ده‌ستى
کورده‌وه
بێت و زمانى
کوردی زمانى
فه‌رمى بێت له
ویلایه‌ته‌که‌دا. به‌ڵام
پێش ته‌ماشاکردنى
ئه‌و ڕاپۆرته
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لانه‌وه،
شۆرشێکى چه‌کدار
له باکورى
کوردستان به
سه‌رۆکایه‌تى
شێخ سه‌عیدى
پیران و
هاوکارانى دژ
به حکومه‌تى
موسته‌فا که‌مال
هه‌ڵگیرسا. هۆى ئه‌و
شۆرشه ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ هه‌ڵوێستى
ناجوامێرانه‌ى
موسته‌فا که‌مال
که پێشتر به‌ڵێنى
به سه‌رکرده
کورده‌کان
دابوو
ئۆتۆنۆمیێکى
فراوان به
ناوچه
کوردنشینه‌کانى
تورکیا بدات،
به‌رامبه‌ر
هاوکاری و به‌شداریکردنیان
له ده‌رکردنى
له‌شکرى
یۆنان له
تورکیا. پاش
سه‌رکه‌وتنى
له‌و شه‌ڕانه‌دا،
موسته‌فا که‌مال
له به‌ڵێنه‌کانى
په‌شیمان
بووه‌وه.
ئینگلیزه‌کان
شۆرشى کوردى
باکوریان
قۆسته‌وه و
داوایان له
کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان
کرد "هێڵى
برۆکسێل"
بکرێته
سنوورى هه‌میشه‌یى
له نێو
تورکیا‌و
ویلایه‌تى
موسل.
بریتانیا
نفوزى سیاسی
خۆى له‌ناو ئه‌و
رێکخراوه
نێو نه‌ته‌وییه‌دا
به‌کارهێنا و
بڕیارێکى نوێ
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان
له 16 کانوونى
یه‌که‌مى
(دیسه‌مبه‌ر) 1925
ده‌رچوو،
تێیدا هێڵى
بروکسێڵ
کرایه
سنوورێکى فه‌رمى
له نێو عێراق
و تورکیا. هه‌ر له‌و
بڕیاره‌دا
عێراق به
سنوورى تازه‌ی
که هه‌ر سىَ ویلایه‌تى
به‌غداو به‌سره‌و
موسڵ له‌خۆ ده‌گرت،
خرایه ژێر
ماندێتى
بریتانیا بۆ
ماوه‌ى 25 ساڵ. وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ
هه‌وڵه‌کانى
بریتانیا له‌پاش
داگیرکردنى
ویلایه‌تى
موسڵ له ساڵى
1918 دا بوونه‌ته
هۆى لکاندنى
ئه‌م ویلایه‌ته
به ده‌وڵه‌تى
عێراق.
دۆزینه‌وه‌ى
نه‌وتى كه‌ركووك
و ناردنى له‌ناو
خاکى عێراقه‌وه
بۆ سه‌ر ده‌ریاى
سپى، له‌وێوه
بۆ رۆژئاوا،
هۆى سه‌ره‌کى
لکاندنى
ویلایه‌تى
موسڵ بووه به
ده‌وڵه‌تى
عێراق.
له‌و ده‌مه‌دا
په‌یوه‌ندى
نێوان
بریتانیا‌و
تورکیا باش نه‌بووه،
چونکه
تورکیا داواى ویلایه‌تى
موسلى ده‌کرد،
بۆیه نه‌ده‌کرا
نه‌وتى كه‌ركووك
له ڕێگاى
تورکیاوه ڕه‌وانه‌ى
ئه‌وروپا
بکرێت. به‌ڵام
له ناوه‌راستى
هه‌شتاکانى
سه‌ده‌ى
ڕابوردودا،
سه‌دام حسێن
هێڵى بۆڕى
ناردنى نه‌وتى
كه‌ركووك بۆ
به‌نده‌رى
(جیهان)ى
تورکى
دروستکرد،
چونکه
ناردنى نه‌وتى
كه‌ركووك له
ڕێگاى
سوریاوه
ڕاگیرا به
هۆى ده‌ستپێکردنى
جه‌نگى نێوان
عێراق و
ئێران.
سه‌باره‌ت به‌و
"راپرسی"یه که
گوایا کورد به‌شداریان
تێداکردووه
و ده‌نگیان به
لکاندنى
ویلایه‌تى
موسڵ به ده‌وڵه‌تى
عێراق داوه،
له راستیدا
زۆرینه‌ی خه‌ڵکى
کوردستان به‌شداریان
له‌و ده‌نگدانه
نه‌کردبوو،
به‌تایبه‌تى
دانیشتوانى
ناوچه‌کانى
سلێمانی و كه‌ركووك. له كه‌ركووك
جگه له
کورد،
تورکمانه‌کانیش
هه‌مان هه‌ڵوێستیان
هه‌بووه و
ڕێکخراوێکى
تایبه‌تیان
دژ به پرۆسه‌ی
ده‌نگدان،
پێکهێنابوو. به‌شێک
له تورکمانه‌کانى
كه‌ركووك له‌و
ده‌مه‌وه ئه‌و
ناوچه‌یه به
به‌شێک له
تورکیا ده‌ده‌نه
قه‌ڵه‌م،
بۆیه ئه‌مڕۆکه
ده‌ڵێن ناشێ
راپرسی له‌سه‌ر
دوارۆژى كه‌ركووك
بکرێت!
پرۆسه‌ى
راپرسی هه‌ر
پیاوماقولانى
شار‌و شارۆچکه‌کان
و سه‌ره‌ک خێڵ
و عه‌شره‌ت و
موختاره‌کان
به‌شداریان
تێداکردبوو. راپرسه‌که
بریتى بوو له
وه‌رامدانه‌وه‌ى
ئه‌م
پرسیاره:
ئایا ده‌تانه‌وێ
ویلایه‌تى
موسل به‌شێک
بى له عێراق
یان له
تورکیا؟ لێره‌دا
قسه‌یه‌كی
خوا لێ خۆش‌بوو مه‌لاى
گه‌وره‌ى
کۆیه ده‌گێڕمه‌وه
که
گوتوبووى،
کاتىَ ئه‌و لیژنه‌یه
چووه‌ته
کۆیه
پرسیاریان
لێکردووه
ئایا ده‌ته‌وێ
بتده‌ینه عه‌ره‌ب
یان به تورک؟
له‌وه‌رامدا
پێى وتوون
وادیاره ده‌تانه‌وێ
به‌شوومان
بده‌ن! ئه‌گینا
بۆ لێمان
ناپرسن چیتان
ده‌وى؟
له‌و
ناوچانه‌ى که
خه‌ڵکه‌که‌ى
به‌شداریان
له راپرسی
کردبوو، به‌تایبه‌تى
له ناوچه‌ى
هه‌ولێرو ده‌ڤه‌رى
بادینان، به‌شێک
له به‌شداربووان
داوایان
کردبوو
کوردستان له
ژێر ماندێتى
بریتانیا
بمێنێته‌وه. که
واته کورد
یان به‌شداری
له‌و
"ڕاپرسیه"
نه‌کردووه،
یان داواى
مانه‌وه‌ى
ئینگلیزیان
له کوردستان
کردووه.
بێگومان خه‌ڵکانێک
هه‌بوون ده‌نگیان
به‌وه دابوو
که ویلایه‌تى
موسل بخرێته
سه‌ر عێراق.
به‌لام ژماره‌یان
که‌م بووه،
نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى
(ئێدمۆندز) ده‌ڵێت
خه‌ڵکانێکى
زۆر ده‌نگیان
بۆ لکاندنى
ویلایه‌تى
موسل بۆسه‌ر
عێراق دابوو. مه‌به‌ستى
له
بڵاوکردنه‌وه‌ى
ئه‌و جۆره
قسانه ئه‌وه‌بوو
به به‌ردێک
دوو نیشانه
بشكێنێ: یه‌که‌میان
بڵێ کورد به‌شداریان
له ده‌نگدان
کردووه و
ئینگلیز
ناچارى نه‌کردوون. مه‌به‌ستى
دووه‌مى ئه‌وه
بووه خۆى
واپیشان بدات
دۆستى کورد
بووه، هه‌رچه‌نده
هه‌میشه له
خزمه‌تى به‌رژه‌وندى
وڵاته‌که‌ى و
کۆمپانیه
پترۆلیه‌کانى
بریتانیا
بووه.
له سیمینارێکدا
که له ناوه‌راستى
ساڵى 1964 دا له
ئه‌نستیتوى
ستراتیژى
تایبه‌ت به
رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌راست له
له‌نده‌ن به‌سترابوو،
ئێدمۆندز ده‌سه‌ڵاتدارانى
حکومه‌تى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ى
عێراقى به
ئاگاهێنابووه‌وه
که هیچ حكوومه‌تێ
له به‌غدا
ناتوانێ له‌سه‌رکار
بمێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر به‌شداریکردنى
کورد له به‌ڕێوه‌بردنى
کۆمپانیاى نه‌وتى
كه‌ركووك
قبووڵ بکات!
به‌شدارى نه‌کردنى
به‌شى زۆرى خه‌ڵکى
کوردستان له‌و
به‌ناو
راپرسیه‌ى
ڕێکخرابوو بۆ
دیاریکردنى
پاشه رۆژى
باشورى
کوردستان،
ئاکامى
قانوونی لێده‌که‌وێته‌وه. له‌کاتى
ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
عێراق، لایه‌نى
کوردى داواى
دامه‌زراندنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عێراق ده‌کرد
له‌سه‌ر بنه‌ماى
رێککه‌وتنى
ئاره‌زوومه‌ندانه،
به‌ڵام جه‌ختى
له‌سه‌ر
داواکه‌ى نه‌کرد. ئه‌گه‌ر
کورد به‌شدارى
له دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌ته‌ى
عێراقى
کردبێ،
داواکه‌ى به
دامه‌زرانه‌دنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عێراق و داواى
رێفه‌ره‌ندۆم،
قبووڵ نه‌ده‌کرا.
به‌لاى منه‌وه
زۆربه‌ى خه‌ڵکى
کوردستان له‌سه‌ره‌تاى
دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى
عێراقه‌وه
به‌شداریان
له
دروستکردنى
ئه‌م ده‌وڵه‌ته
نه‌کردووه،
بۆیه دهتوانىَ داواى
دامه‌زراندنه‌وه‌ى
له‌سه‌ر بنه‌ماێکى
نوێ بکات، بنه‌مایه‌ک
پێکهاتبێ له
ڕێککه‌وتنى
ئاره‌زوومه‌ندانه
و ده‌ستنیشانکردنى
ئاینده‌ى خۆى
به‌و چه‌شنه‌ى ده‌یه‌وێت.
له پاش دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق و
لکاندنى
باشورى
کوردستان به‌و
ده‌وڵه‌ته‌وه،
به به‌رده‌وام
زنجیره‌یه‌ک
شۆرش و سه‌رهه‌ڵدان
تا ساڵى 1958
درێژه‌ى
کێشاوه. له ئه‌یلولى
ساڵى 1961 دا
شۆرشێکى نوێ
ده‌ستیپێکرد
که تا نیسانى
2003 به‌رده‌وام
بوو، واته تا
ڕووخانى
رژێمى به‌عسى. به‌ڵام
کێشه‌ى کورد
له عێراق
کێشه‌ى نێوان
کورد‌و عه‌ره‌ب
نه‌بووه، به‌ڵکو
کێشه‌ى نێوان
رژیمه
جۆراوجۆره‌کانى
عێراق له گه‌ڵ
گه‌لى کورد
بووه، که به
به‌رده‌وامى
زوڵمى
لێکراوه له‌لایه‌ن
ئه‌و رژیمانه‌وه،
ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێکى
بىَ
بروایى و گۆشه‌گیرى
لا دروست
کردووه. ئه‌م
حاڵه‌ته بۆ
ماوه‌ێکى زۆر
ده‌مێنێ،
چونکه ئاسه‌وارى
ئه‌و کاره
دڕند و ناڕه‌وایانه‌ى
ده‌رحه‌قیان
کراوه له ده‌روونى
که‌سایه‌تى
هه‌موو
کوردێکدا ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له‌بیر نه‌کرێت
که
گۆڕانکاری له
شێوه‌ى
بیرکردنه‌وه‌ى
به‌شێک له عه‌ره‌به
ناسیۆنالیسته‌کان،
به‌تایبه‌تى
له ساڵانى نه‌وه‌ته‌کان
به‌دواوه. په‌یدابووه. جاران
زۆربه‌ى
رووناکبیرانى
بیرى نه‌ته‌وه‌یى
عه‌ره‌بى
داواکاریه
ڕه‌واکانى گه‌لى
کوردیان به
"هه‌وڵدان بۆ
دامه‌زراندنى
ئیسرائیلێکى
دووه‌م له‌سه‌ر
خاک و
نیشتمانى عه‌ره‌ب
له قه‌ڵه‌م
ده‌دا"! ئه‌مرۆکه
ئه‌و توندڕه‌وانه
زاتى ئه‌وه
ناکه‌ن ئه‌و
تۆمه‌ته بخه‌نه
پاڵ کورد. ئێستا
ده‌ڵێن ئه‌و
سیستمه
فیدرالیه‌ى
که کورد
داواى ده‌کات،
ڕێگا خۆشکه‌ره
بۆ جیابوونه‌وه‌یان
له عێراق. له
راستیدا ئه‌مه
شێوه‌ى
بیرکردنه‌وه‌ى
ئه‌وان به ته‌نیا
نییه، به‌شێک
له لایه‌نه
سیاسیه‌کانى
عێراقی که
خۆیان به
"دۆستى" کورد
ده‌زانن، ئه‌وانیش
به‌و شێوازه
بیر ده‌که‌نه‌وه. ده‌ستوورى
تازه‌ى عێراق
که چه‌ند
تێبینى و سه‌ره‌نجى
تایبه‌تیمان
له‌سه‌رى هه‌یه،
ئه‌و لایه‌نه
سیاسیانه هه‌وڵى
ده‌ستکاریکردن
یان جێبه‌جێ
نه‌کردنى
مادده گرنگه‌کانى
ده‌ده‌ن، به
تایبه‌تى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوور
که بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى
بارودۆخى كه‌ركووك
و ناوچه
دابڕاوه‌کانى
دیکه‌ى
کوردستان،
دارێژِراوه.
له‌م رۆژانه‌دا
میکانیزمى
کارکردنى
(لیژنه‌ى جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140) په‌سه‌ندکرا،
له‌گه‌ڵ (3)
بڕیاردا، که
هه‌نگاوێکى
گرنگ و
پۆزیتیڤه،
به‌ڵام مه‌رج
جێبه‌جێکردنی
ئه‌و بڕیارانه‌یه
له‌و ماوه‌ى
بۆیان
دیاریکراوه. پرۆژه‌ى
میکانیزمى
کارکردنى ئه‌و
لیژنه‌یه له
13ى تشرینى
دووه‌مى 2006 دا
ئاماده‌م
کرد، له‌سه‌ر
داواى وه‌زیرى
ناوچه
دابڕاوه‌کانى
کوردستان، که
ئه‌ندمى
لیژنه‌که‌یه.
خوازیاربوم
ئه‌و
میکانیزمه
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى
عێراقه‌وه
وه‌ک (نیزام)
په‌سه‌ند
بکرێت، نه‌ک
وه‌ک (زه‌وابت)،
که (ئه‌نجومه‌نى
شورى ده‌وڵه‌ت)
په‌سه‌ندى ده‌کات،
تاکو هه‌موو
وه‌زاره‌ت و
ده‌زگاکانى
حکومه‌تى
عێراقى
بڕیاره‌کانى
لیژنه‌که
جێبه‌جێ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر
ئه‌و
میکانیزمه
به (نیزام)په‌سه‌ندبکرابا،
پێویستى نه‌ده‌کرد
سه‌ره‌ک وه‌زیران
بڕیاره‌کانى
لیژنه‌که په‌سه‌ند
بکاته‌وه. به‌ڵام
وه‌ک وه‌زیرى
ناوچه دابرَاوه‌کانى
کوردستان بۆى
ڕوونکردمه‌وه،
هۆى په‌سه‌ندکردنى
به‌و شێوه‌یه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ په‌له‌کردنى
لیژنه‌که
تاکو زوو ده‌ست
به کاره‌کانی
بکات، په‌سه‌ندکردنى
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانه‌وه
ده‌بووه هۆى
دواکه‌وتنى
ده‌رچوونى ئه‌و
(نیزامه).
بارى سیاسى و
ئه‌منى له
عێراق به‌ره‌و
ئاینده‌ێکى
نادیار ده‌ڕوات. نه‌یارانى
کورد له ناوه‌وه
و له ناوچه‌که‌دا
توانای خۆیان
یه‌کخستووه
له پێناو
دواخستنى
جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه
له‌و ماوه‌ى
بۆى
دیاریکراوه. به‌ڵام
یه‌ک رێزى گه‌له‌که‌مان
و لایه‌نه
سیاسی و
ڕێکخراوه مه‌دنى
و کۆمه‌ڵایه‌تى
و که‌سایه‌تییه‌کانى
له هه‌موو به‌شه‌کانى
کوردستان
زامنى جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه‌و
هه‌موو
داواکاریه
ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مانه. لایه‌نى
کوردى ده‌بێ له‌مه‌ودوا
به به‌رنامه
کاره‌کانى ئه‌نجام
بدات و
ڕووناکبیرانى
کورد له ناوه‌وه
و له ده‌ره‌وه‌دا
ده‌توانن وه‌ک
هێزی فشار له
سه‌ر ده‌سه‌ڵات
ڕۆڵى خۆیان
بنوێنن بۆ ئه‌وه‌ى
ئه‌م
بارودۆخه‌ى
له ئارادایه
پۆزیتیڤانه
سودیان لێ وه‌ربگیرێ.
تێبینی: ئه‌م
وتاره له‌و
کۆنفرانسه‌ى
که
فێدراسیۆنى
کۆمه‌ڵه
کوردستانییه‌کان
له سوێد، له
رۆژانى 10 و 11ى
شوباتى 2007 دا
ڕێکیخستبوو،
پێشکه‌شکراوه.
په‌راوێزه‌كان
1- p.12،Martina Kent، Oil and Empire
2- له‌ژێر
دێڕى"کێشه‌ى
کورد له
چوارچێوه‌ى
قانوونى
نێوده‌وڵه‌تی
تازه‌دا"،
نوسینێکم له
هه‌فته‌نامه‌ى
(هاوڵاتى)،
ژماره (145)ى 15- 10-2003
بڵاوکردووه‌ته‌وه.
3- دایڤد کۆرن،
"رجلان اقحما
الاکراد
بالعراق،
مناورات کوکس
– ولسن"، حه‌مید
عه‌بدولمه‌لیک
له
ئینگلیزیه‌وه
کردویه‌تى به
عه‌ره‌بى، هه‌فته‌نامه‌ى
"الاتحاد"،
ژماره(326)، 9 ته‌موزى
1999. هه‌روه‌ها
ته‌ماشاى
نووسینێکم له‌ژێر
ناوى "کیفیه
تقریرمصیر
ولایه
الموصل
العثمانیه"
بکه، که له
هه‌فته‌نامه‌ى
(الاتحاد)،
ژماره(346) ى 26
نۆڤه‌مبه‌رى
1999 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
4- Arnold T. Wilson، Mesopotamia 1917 –
1920: A Clash of Loyalties، London، Oxford University Press، 1931، p. 22.
5- Stephen Hemsley Longrigg، Iraq 1900 to 1950،
A Political، Social and Economic History، London، Oxford University Press، 1956، p. 92.
• • •