ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی شێعری نیشتمانی و سیاسی له موکریان
2012 01 15
س. چ. هێرش
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له پرۆسه‌ی شێعری نیشتمانی و سیاسی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان واته موکریان بدوێین، ناچارین ده‌بێ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌رده‌می له‌به‌رچاوگیراو ... ، به کورتی و به‌پێی توانا لێک بده‌ینه‌وه.
بابه‌ته‌کانی تر
2012 01 08 | شیعر و ئه‌ده‌ب
عیشقه ته‌نیا ڕێنوێنی ڕێڕه‌وان
غه‌زه‌ل: حافزی شیرازی
عیشقه ته‌نیا ڕێنوێنی ڕێڕه‌وان
ئاوی چاوم ڕشتهسهر رێگه‌ی ئه‌وان
یا وه‌ها به، مه‌قسه‌دی خۆت ون بکه‌ی
یا له خۆڕا مه‌بڕه ڕێی پێچ و گه‌وان
2011 11 12 | راوێژ و ره‌خنه
ئه‌زقه‌زا"به‌رم ناده‌ی" دروسته، نه‌ک "سه‌رم ناده‌ی"!
س. چ. هێرش
سه‌باره‌ت به ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و نیوه‌دێڕه‌ی وه‌فایی که له سه‌ر پێڕگ(فه‌یسبووک)ی کاک "ناسری حیسامی"م چاوپێکه‌وت، وام به باش زانی به کورته نووسراوه‌یه‌ک، هه‌م وه‌ڵامێکی کاک ناسری به‌ڕێزم دابێته‌وه و، هه‌میش سه‌رجه‌می غهزهلهکهم بۆ هۆگر و لایه‌نگرانی وه‌فایی ساخ کردبێته‌وه.
2011 09 28 | شیعر و ئه‌ده‌ب
غه‌زه‌ل: جامی جه‌م
حافزی شیرازی
.
ساڵه‌های ساڵ، دڵ له من، جامی جه‌می داوا ده‌کرد
خۆی که بووی، داوای له بیانی ئه‌وسه‌ری دونیا ده‌کرد
2011 09 01 | راوێژ و ره‌خنه
ڕاستکردنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی(شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ)ی وه‌فایی
س. چ. هێرش
1
تایێکی ڕیشه‌یی دڵ، به نووکی غه‌مزه دادا
ده‌ستێکی بۆ سه‌ما برد ڕووبه‌ندی ماهی لادا
نافه‌ی گوڵی عه‌یان بوو، عه‌تری به ده‌م سه‌با دا
باریک و لووس و ناسک، دوو زولفی خاوی بادا
وه‌ک شاخی گوڵ به لا دا، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ!
2011 07 10 | راوێژ و ره‌خنه
نا، براله، واله"هێمن" نه‌بووه!
ئه‌و رۆژانه(24 ی ئاوریلی 2011) له لایه‌ن هاوڕێی خۆشه‌ویستم کاک هێدی ئیمهیلێکم پێگه‌یشت که تێیدا ئه‌و پرسیاره‌م لێکرابوو: "ئه‌رێ قه‌تت بیستووه، یان ده جێیه‌کیدا خوێندووته‌وه که هێمن نازناوی شێعری له سه‌ره‌تادا "واله" بووبێ و هه‌ژاریش "شه‌یدا"؟
2011 07 10 | بابه‌تێکی گرینگ, شیعر و ئه‌ده‌ب
تۆڵه‌ی جودایی
ســــاقیا، ڕووم تێکه‌وه، ڕووم تێکه‌وه
نه‌خته نه‌خته، نامه‌وێ بۆم تێكه‌وه
لێم مه‌پرسه کێم؟ چ کاره‌م کوێندهریم؟
لێم گه‌ڕێ چیم ههندهریم یا موشته‌ریم؟
2011 04 22 | شیعر و ئه‌ده‌ب
غه‌زه‌ل: زیندانی ئه‌وین
پێشکێشی هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویست بێ که نامه و نووسراوه‌که‌ی بوو به هۆی هه‌وێنی ئه‌و غه‌زه‌له:
تا که به‌ژنت باده‌ده‌ی، چۆن چه‌شنی لاولاوت نه‌بم؟
یا که ده‌دوێی، مه‌ستی زار و عه‌تری هاڵاوت نه‌بم؟
2011 04 16 | مێژوویی
سه‌مفۆنیی کابووکێ
(یادێک له مامۆستا هێمن و شێعری چیمه‌ن)
له مانگی گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی(1979) ده‌سته‌یه‌کی هونه‌ری به سه‌رپه‌رشتی کاک «ئیقباڵی حاجبی» له شاری سنه‌وه دێنه مهاباد و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان شانۆیه‌کی مۆسیقایی به نێوی (سه‌مفۆنیی کابووکێ) پێشکێش ده‌که‌ن که له کۆڕی نێوبراودا کاک «عه‌زیزی شاروخ»یش به‌شدار ده‌بێ.
2011 02 22 | راوێژ و ره‌خنه
نامه‌یه‌کی مامۆستا هێـمن
برای خۆشه‌ویست کاک عه‌زیز*
له‌مێژه نامه پڕ سۆزه‌که‌ت و دیارییه جوانه‌که‌تم پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌متوانیوه جوابت بۆ بنووسمه‌وه. ئێستا له کۆبوونهوهدامامۆستا دکتور ناجی عه‌بباس نامه تازهکهتی پێ نیشان دام. ویستم به‌و کورته نامه جوابت بده‌مه‌وه.
2011 02 15 | شیعر و ئه‌ده‌ب
شه‌ش چوارینه
• ڕه‌وانشاد: عومه‌ر سوڵتانی (وه‌فا)
ئه‌تۆ په‌رژینی باغ و ده‌شتی تاســــــه‌ی
ئه‌تۆ بۆنی بزه و عه‌تری هه‌ناســــــــه‌ی
ئـــــــــه‌تۆ خه‌رمانی هه‌ور و مۆمی یادی
گوڵی، به‌ندی دڵی، کهوباڕی تاســــــه‌ی
2011 02 12 | شیعر و ئه‌ده‌ب
دڵم به باغچه ده‌سووتێ
فروغ فه‌روخزاد
.
که‌س به فکری گوڵان نییه
که‌س به فکری ماسییان نییه
که‌س نایه‌وێ
باوه‌ڕبکا که باغچه خه‌ریکه ده‌مرێ
که دڵی باغچه له ژێر هه‌تاودا هه‌ڵمساوه
که زه‌ینی باغچه خه‌ریکه ئارام ئارام
2011 02 02 | راوێژ و ره‌خنه
ڕاستکردنه‌وه‌ی شێعره‌کانی سه‌یفولقوزات
به‌شی 4: شێعری ژماره(5)، (6) و(7)
شێعری ژماره(5)
سه‌باره‌ت به‌م سێ تاکه شێعره(ل102)، منیش ده‌گه‌ڵ نه‌زه‌ری کاک ئه‌نوه‌ر ته‌بام و، ئه‌گه‌ر به من بایه ئه‌و چه‌ند تاکه‌م نه‌ده‌هێنایه ڕیزی شێعره‌کانی سهیفولقوزاتهوه.
2011 01 22 | راوێژ و ره‌خنه
مه‌رجه‌کانی شێعربوون
.
شێعری چاک، چ به شێوازی کێشی عه‌رووزیی(کلاسیک)، یا کێشی په‌نجه‌یی(خۆماڵی) یان کێشی ئازاد(نوێ: شێعری سپی| شێعری ئازاد| په‌خشانه شێعر) ئه‌و شێعره‌یه که له نێوان توێکڵ و کاکڵ یان فۆرم و نێوه‌رۆکدا، چه‌شنه تێکئهڵقاویی و تێکێشراوییهکی جوان و ڕازاوه و خۆشکر له جۆری ته‌ون ببیندرێ،
2011 01 17 | راوێژ و ره‌خنه
"ئایا هێمن ئهلكۆڵیست بووه؟!
دۆستهخوشکی به‌رێزم یای "مه‌رزه جه‌وانمه‌رد" ئه‌و رۆژانه، بابه‌تێکی له ژێر عینوانی: (بێکه‌س و هێمن باده و شه‌ڕاب) نووسیوه و له چه‌ند ماڵپه‌ڕی کوردی‌دا وه‌ک (پێشمه‌رگه‌کان) و (کوردستاننێت) بڵاویکردۆته‌وه. دیاره ده‌وه‌دا شك نییه بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به نێتی چاک و مه‌به‌ستی پاک و قه‌ستی لێکۆڵینه‌وه نووسراوه و،
2011 01 05 | شیعر و ئه‌ده‌ب
ڕاستکردنه‌وه‌ی شێعره‌کانی سه‌یفولقوزات
(به‌شی 3):
شێعری ژماره(2)، (3) و(4)
گرینگی و بایه‌خی شێعری ژماره(2) واته: (کوردینه تاکه‌ی..) له‌وه‌دایه که ڕێبازی سیاسی خه‌باتی گه‌لی کورد به گشتی و، بنه‌ماڵه‌ی قازی به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی تێدا رهنگدراوهتهوه.
پێڕگ
Facebook:S.Chireh(هێرش)
Facebook: Hedi JH (هێدی)
لێره‌وله‌وێ
دووکه‌س به‌دڵێک
• ئاواره وڵات
له یادی شه‌هیدی نه‌مر "هه‌ڤاڵ زانا" (سۆران چیره) که له ئه‌یلولی 2000دا، له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ به‌قاره‌مانێتی گیانی پیرۆزی به‌خت کرد.
گیانه‌كه‌م
نامه‌كه‌تم كاتێك پێگه‌یشت كه زۆر خه‌مناك و په‌رێشان بووم. دڵم زۆر شكابوو، له گیانی خۆم بێزار بووم.
گفتوگۆی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ده‌گه‌ڵ زمانه‌وان و رۆشنبیری کورد: حه‌سه‌نی قازی
گفتوگۆ ده‌گه‌ڵ ئیبراهیمی یۆنسی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌نێوبانگ
وتووێژ ده‌گه‌ڵ «ئالینا فێرناندێز(کاستڕۆ)»
گوڵبژێر
نیشتمانم ڕۆ
نۆبه‌مه بتدهمــه به‌ر ته‌وس و پلار
جیهانبینیی «خانی» له (مهم و زین)دا
وتووێژی «محه‌مه‌د ئوزوون» و «مه‌حموود باکسی» له‌گه‌ڵ «مامۆستا هێمن» له مهاباد، هاوینی 1979
جۆره‌کانی کێش (وه‌زن) له شێعری «نالی»دا
جه‌سته‌ی زیندووی شێعر
حكوومه‌تی جه‌مهووری كوردستان
مۆسیقای كوردیی و فه‌رهه‌نگی كورده‌كان
ڕه‌گه‌زی ئیمپێرسیۆنیزم و سیمبۆلیزم له ڕێئالیزمی «هێمن موكریانی» دا
شێوازی شێعریی شاعیرانی ڕۆشندڵ
design by
Chia
| copyright©2007 gzing.org |
Contact
|
Start
| online: 5