|
گۆڤاره‌که
«لوتفوڵڵا مه‌یسه‌می»
بڵاوی ده‌کاته‌وه
که ساڵانێک
پێش ئێستا له
به‌ژنی موجاهیدینی
خه‌ڵق جیابووه‌وه
و ڕووی له کۆماری
ئیسلامی کرد.
بابه‌تی
گۆڤاره‌که
به گشتی کێشه‌ی
سیاسی کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
و داخوازییه‌کانی
حیزب و ڕێکخراوه
کوردییه‌کانه
له ڕوانگه‌ی
ره‌سمیی حکوومه‌تی
مه‌لاکان ــ
به قسه‌ی قه‌به‌ی
وه‌ک «کوردی
سنووره‌وانی
ئێران» و «کوردی
ئه‌سیل» و «ئیسلامیی
عه‌زیز» و ئه‌و
قسه بێ بنه‌مایانه
که 25 ساڵه له
جیاتی ئاسایش
و کار و نان و
دادپه‌روه‌ریی
و مافی سیاسی
ئاراسته‌ی
کوردیان کردووه
و، له سنووری
وته و دروشم
نه‌چووه‌ته‌ده‌رێ
و ته‌نانه‌ت
نه‌بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی
ئیداره‌یه‌ک
له ئیداره‌کانی
ناوچه بدرێته
کوردێک!
به‌رپرسانی
گۆڤاره‌که
به‌وه نه‌وه‌ستاون
که ڕاستییه
مێژووییه‌کانی
ساڵانی کۆماری
ئیسلامی ئێران
به‌راوه‌ژوو
نیشان بده‌ن
به‌ڵکوو په‌لیان
هاویشتووه‌ته
مێژووی پڕ له
شانازی کۆماری
کوردستان و
که‌سایه‌تییه
ئه‌فسانییه‌کانی
گه‌لی کورد،
وه‌ک پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د
و بارزانیی
نه‌مر و، بۆ
بێ بایه‌خکردنی
ئه‌و که‌سایه‌تییانه
و کۆمار به‌تایبه‌ت
و خه‌باتی گه‌لی
کورد به‌گشتی،
که‌ڵکیان له
وته و نووسراوه‌ی
خه‌ڵکانی دۆڕاوی
وه‌ک «کیانووری»
و ئه‌میرانی
پێشووی ئه‌رته‌ش
وه‌رگرتووه
و له عه‌ینی
کاتدا بۆچوون
و ڕوانگه‌ی
هه‌ندێ که‌سایه‌تیی
ڕێزلێگیراوی
کورد وه‌ک مامۆستا
عه‌بدوڵڵای
حه‌سه‌نزاده،
کاک خالید ته‌وه‌ککولی
و دوکتۆر عه‌بدوڵڵای
ئه‌بریشمی
یان له‌گه‌لدا
بڵاوکردووه‌ته‌وه
که ڕواڵه‌تێکی
دێمۆکراتییانه‌یان
به کاره‌که‌ی
خۆیان به‌خشی
بێت!
من
لێره‌دا نامه‌وێ
بچمه سه‌رباسی
هه‌موو ئه‌و
وتارانه،
به‌ڵام به‌پێویستی
ده‌زانم چه‌ند
خاڵێک سه‌باره‌ت
به‌و به‌ڵگه‌نامانه
بنووسم که
نووسه‌ر له
لاپه‌ڕه‌ی
101 و 102ی گۆڤاره‌که‌دا
ئاماژه‌یان
پێده‌کات. به
گوێره‌ی ئه‌و،
گوایه تاقمێک
خه‌ڵکی شار
و دێهاتی ده‌وروبه‌ر،
دوای تێکشکانی
کۆمار و گیرانی
پێشه‌وا و به‌رپرسانی
دیکه‌ی حکوومه‌تی
کوردستان،
چه‌ند نامه‌یه‌کیان
ئاراسته‌ی
حکوومه‌تی
ئێران کردووه
و تێیدا خوازیاری
ئیعدامی پێشه‌وا
و هاوڕێکانی
بوون.1
شاراوه
نییه کۆماری
کوردستان له
ماوه‌ی کورتی
ته‌مه‌نیدا
ڕووبه‌ڕووی
گه‌لێک به‌ربه‌ره‌کانی
و دژایه‌تی
ناوخۆییش بووه‌وه
به‌تایبه‌ت
له‌لایه‌ن
سه‌ره‌ک هۆزانی
ناوچه‌که
و بۆ نموونه
دێبۆکری و مامه‌ش
و ئه‌وانی تره‌وه،
له ناو شاره‌کانی
کوردستانیشدا
هه‌موو تاکه‌که‌سێک
لایه‌نگر و
دڵسۆزی حیزب
و حکوومه‌تی
کوردستان نه‌بوون
و بۆ نموونه
تاجره‌کانی
بازاڕ له مه‌هاباد
و بۆکان و شنۆ
دژ به شه‌ریکه‌ی
«ته‌ڕه‌قی» وه‌ستابوون
که به پاڵپشتی
کۆمار و به
ئامانجی په‌ره‌پێدانی
بازرگانی له
کوردستان دامه‌زرابوو.
ئه‌و چه‌شنه
ناحه‌زی و دژایه‌تییانه
له سروشتی
چینایه‌تی
خاوه‌نه‌کانی
سه‌ری هه‌ڵداوه
و زۆریش ئاسایی
بوو، به‌تایبه‌ت
له‌و بارودۆخه
دێمۆکراتییه
که کۆمار خوڵقاندبووی.
دژایه‌تییه‌کان
دواتریش هه‌ر
درێژه‌یان
هه‌بوو و که‌م
نه‌بوون ئه‌و
ئاغا و سه‌ره‌ک
هۆز و بازرگانه
کوردانه‌ی
وا سیاسه‌ته‌کانی
حیزب و کۆمار
له به‌رژه‌وه‌ندییاندا
نه‌بوو، بۆ
نموونه ئاغاوه‌تی
دێبۆکری بوون
به که‌وا چه‌رمگی
به‌ر له‌شکر
و له شه‌ڕی
بارزانییه
قاره‌مانه‌کان
له ناوچه‌ی
شنۆ‌دا، وه‌ک
دارده‌ستی
ده‌وڵه‌تی
ئێران هاتنه
کایه‌وه و
تفه‌نگیان
به ژن و منداڵی
بارزانییه‌کانه‌وه
نا.
ئه‌وانه
هه‌موو فاکتی
مێژوویین و
وا نییه که‌سێک
هه‌بێ دژیان
بوه‌ستێت. به‌ڵام
به ته‌نیشت
ئه‌و ڕاستییه‌وه،
ڕاستییه‌کی
گرینگتریش
هه‌یه که
به‌رپه‌رسانی
گۆڤاری «چشم
انداز ایران»
خۆیان لێ دزیوه‌ته‌وه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌ی
که به‌رپرسانی
ناوچه‌یی و
کاربه‌ده‌ستانی
ئێران له کوردستان
به‌تایبه‌ت
دوای هاتنه‌وه‌ی
هێزی ده‌وڵه‌ت
به‌ڕاده‌یه‌ک
کوردخۆر و ڕه‌گه‌زپه‌رست
و نادێمۆکرات
بوون، که گوێیان
نه‌ده‌دایه
هیچ ئوسوولێکی
حوکمداری و
پره‌نسیپی
مرۆڤایه‌تی.
ئه‌وان پێش
هه‌موو شت و
زیاد له هه‌موو
شت، لێدانی
که‌سایه‌تی
و هێزه دێمۆکراتیخوازه‌کانی
کورد و گرتن
و چاوترسێنی
خه‌ڵک و دووبه‌ره‌کی
نانه‌وه و،
به‌رگری له
هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی
ژیله‌مۆی مافخوازیی
گه‌لی کوردیان
ئامانج بوو
و بۆ گه‌یشتن
به‌و ئامانجه‌ش
هه‌موو کارێکیان
ده‌کرد.
یه‌ک
له‌و کرده‌وانه‌ی
وا ده‌یان جار
ڕه‌چاویان
کرد زه‌خت خستنه
سه‌ر خه‌ڵکانی
ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی
شار و ئاغاوه‌تی
گونده‌کان
بوو، بۆ ئیمزای
نامه‌ی پشتگیری
له شا و حکوومه‌ت.
سوپا و
شه‌هره‌بانی
و ژاندارمه‌ری
له سه‌رده‌می
حکوومه‌تی
نیزامی ته‌یمووری
به‌ختیار (1332
تا 1335) و سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتداریی
ساواک(دوای
1335) ده‌بوونه
هانده‌ری نووسینی
نامه‌ی ناحه‌زایه‌تی
و دژایه‌تی
له سه‌ر خزمه‌تگوزارانی
گه‌ل و مه‌جبوورکردنی
خه‌ڵکانی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی
شار و دێ به
ئیمزاکردنیان.
دوای
شۆڕشی گه‌لانی
ئێران و تێکشکانی
دام وده‌زگای
شایه‌تی، به‌ڵگه‌نامه‌کانی
شه‌هره‌بانی
و ژاندارمه‌ریی
بۆکان که‌وته
ده‌ست «شۆڕای
ئینقلابیی
بۆکان» که منیش
یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانی
بووم. شۆڕای
ناوبراو منی
کرده به‌رپرسی
ڕاگه‌یشتن
و خوێندنه‌وه
و شیکردنه‌وه‌یان،
منیش به یارمه‌تی
سێ براده‌ری
دڵسۆز ماوه‌ی
چه‌ند مانگ
به کاره‌که‌وه
خه‌ریک بووم
به‌ڵام به‌داخه‌وه
دوای هێرشی
یه‌که‌می هێزی
سوپا و ئه‌رته‌ش
بۆ سه‌ر بۆکان،
به‌ڵگه‌نامه‌کان
له ناوچوون.2
له
ناو به‌ڵگه‌نامه‌کاندا
چه‌ند نامه‌ی
ئیمزاکراوی
هاوچه‌شنی
نامه‌که‌ی
له‌مه‌ڕ پێشه‌وا
که‌وتنه‌ده‌ست،
که یه‌کیان
دوابه‌دوای
کۆدیتای 28ی گه‌لاوێژی
1332 به تاجر و
دوکانداره‌کانی
بۆکان ئیمزاکرابوو
و تێیدا داوای
سزادانی خوالێخۆشبووان
حاجی قاسمی
که‌ریمی، عه‌بدوڵڵا
ئێرانی، عه‌لی
میره‌به‌گ
و حه‌مه ره‌ئووفی
خه‌یات و پاشماوه‌ی
ڕێبه‌رانی
ڕاپه‌ڕینی
پڕ له شانازیی
بۆکان و وه‌رزێرانی
ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی
کرابوو.3
من
ئه‌وده‌م به‌ڵگه‌نامه‌که‌م
دایه بنه‌ماڵه‌ی
یه‌کێ له‌و
شۆڕشگێڕانه‌ی
وا داوای سزای
بۆ کرابوو،
به‌ڵام تکام
له خۆی و پاشماوه‌ی
بنه‌ماڵه‌کان
کرد له بیریان
نه‌چێته‌وه
ئه‌و نامه‌یه
به زۆری به
خه‌ڵک ئیمزاکراوه
و نابێ ئیجازه
بده‌ن کای کۆن
به با بکرێت
و ببێته هۆی
ئاژاوه‌ی نوێ
له نێوان که‌سوکاری
لایه‌نه‌کاندا
و، به‌خته‌وه‌رانه
هه‌رواش بوو.
به‌ڵگه‌نامه‌ی
له‌مه‌ڕ پێشه‌واش
یه‌ک له‌و چه‌شنه
نامانه‌ن و
مه‌ئموورانی
خۆجێیی ده‌وڵه‌ت
به زۆر یا به
خواهیشت به
خه‌ڵکیان ئیمزا
کردوون. بڕیاری
ئیعدامی پێشه‌وا
و ڕێبه‌رانی
دیکه‌ی کۆمار
له شوێنی دیکه
درا و تێیدا
به‌رزترین
مه‌قاماتی
حکوومه‌ت له
شاوه تا ره‌زم
ئارا و، ته‌نانه‌ت
ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژئاوایی
به‌شداربوون.
نه شا، نه
ئه‌رته‌ش و
نه بالوێزخانه‌کانی
وڵاتانی ڕۆژئاواش
چاوه‌ڕێی نامه
و ئیمزای فڵانه
دوکانداری
مه‌هابادی
نه‌بوون و بۆ
جینایه‌ته
مێژووییه‌کان
له سه‌ر ڕێخۆشکه‌ریی
نامه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ ڕانه‌وه‌ستابوون.
ڕژێمی شا به
نیازی دووبه‌ره‌کی
نانه‌وه و
ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی
کورد له‌گه‌ڵ
کورد ئه‌م هه‌نگاوه
ناجوامێرانه‌یان
هه‌ڵێنا و له
ڕاستیدا ناوی
ئه‌و که‌سانه‌ی
کرده ده‌سره‌یه‌ک
بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ستی خوێناویی
خۆیانی پێ بسڕن.
ئامانجی
«ئیحسانی هوشمه‌ند»
و «لوتفوڵڵا
مه‌یسه‌می»
و به گشتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی
کۆماری ئیسلامی‌یش
که ئیجازه‌ی
چاپی گۆڤاره‌که‌یان
داوه، جیاوازیی
که‌یفی له‌گه‌ڵ
هه‌ڵوێست و
ئامانجی ده‌وڵه‌تی
شاهه‌نشاهیدا
نییه و به
نییه‌تێکی
پاک نه‌کراوه.
ئه‌وان به‌م
کاره ویستوویانه
گه‌رای ناکۆکی
و دووبه‌ره‌کی
له ناو بنه‌ماڵه
و که‌سایه‌تی
و لایه‌نه
سیاسییه‌کانی
شاری مه‌هاباد
و ناوچه‌که
بچێنن.
با
ئێمه‌ش وریا
بین و نه‌که‌وینه
داویان، با
له عه‌ینی
ئه‌وه‌دا دیارده‌ی
لایه‌نگریکردنی
کوردخۆران
مه‌حکووم ده‌که‌ین
و په‌سندی کرده‌وه‌ی
خاوه‌ن ئیمزاکان
ناکه‌ین، ده‌رسێکی
گرینگ له کاره‌که
وه‌ربگرین
و کێشه و نێوان
ناخۆشیی ناو
کورد نه‌به‌ینه
به‌رده‌م دوژمنه‌کانمان،
با ئیجازه
به داگیرکه‌رانی
خاکمان نه‌ده‌ین
که‌ڵک له دووبه‌ره‌کی
و نێوان ناخۆشیی
ئێمه وه‌رگرن.
با هه‌رگیز
له ژێر هه‌ر
ناوێک و به
هه‌ر ئامانجێک
بێت نامه‌ی
ئه‌وتۆ بۆ داگیرکه‌ران
ئیمزا نه‌که‌ین،
با ئه‌و کێشه
کۆنه نه‌که‌ینه
بیانوو بۆ ئاژاوه
و دووبه‌ره‌کی
و نێوان ناخۆشیی
ئه‌مڕۆ. با دوژمنه‌کانمان
تێبگه‌یێنین
که کورد گه‌یشتووه‌ته
ڕاده‌یه‌ک
له تێگه‌یشتوویی
سیاسی که به
فێڵی ئه‌وتۆ
هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ
و ناکه‌وێته
داوێکی ناجوامێرانه‌ی
ئه‌وتۆوه.
با قه‌ڵه‌م
به ده‌ست و
قه‌ڵه‌م پیسی
کۆماری ئیسلامی
بێ هیوا بکه‌ین
و به خه‌ڵکیان
بناسێنین.
بژی
پێشه‌وا، بژی
کورد، زیندووبێت
یادی پیرۆزی
کۆماری کوردستان،
مردن بۆ نۆکه‌ران
و قه‌ڵه‌م فرۆشان!
سه‌رماوه‌زی
1384
• • •
1- نووسه‌ری
وتار ته‌نیا
هه‌واڵی نامه‌که‌ی
داوه و به‌ڵگه‌که‌ی
بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و، ته‌نیا
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ناوه‌کان گرینگ
بووه و ئه‌م
کاره‌شی کردووه.
2- من وتارێکم
به ده‌ستی
نووسینه‌وه‌ێه
که تێیدا باسی
چاره‌نووسی
به‌ڵگه‌نامه‌کانی
بۆکان کراوه
و دواتر بڵاوی
ده‌که‌مه‌وه.
3- ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه
له شه‌هره‌بانی
شاری بۆکان
پارێزرابوو
و ئاشکرایه
له‌لایه‌ن
ئه‌وانیشه‌وه
ئاماده کرابوو.
----------------------------
|